|
|
| له لایه‌ن aras ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/١٢/١٠ |
جیاكه‌ره‌وه‌یه‌كی گرنگه، ده‌لكێنرێت به‌سه‌ر كاڵا و كه‌ره‌سه‌كانی ناو بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاوه. به‌م هێمایه، به‌رهه‌مهێنه‌ر ده‌یسه‌لمێنێت كه هه‌موو ڕێسا و به‌نده یاساییه‌كانی بازاڕی ئه‌وروپای یه‌كگرتوو EU په‌سه‌ند ده‌كات، به‌مه‌ش مۆڵه‌تی بازاڕكردنی كاڵاكانی مسۆگه‌ر ده‌كات. دوو پیتی CE له دوو وشه‌ی فه‌ڕه‌نسی Communautes Européennes وه‌رگیراوه، واته ئه‌وروپای هاوبه‌ش، ئه‌مه‌س كه "ئه‌وروپای یه‌كگرتوو"ـی لێكه‌وتۆته‌وه.
هێمای CE له 7 ـی ئایاری ساڵی 1985 دا له‌لایه‌ن ڕاوێژكاری ئه‌وروپای هاوبه‌ش پێشنیار كرا، پاش كۆشش و هه‌مه‌ئاهه‌نگی بۆ داڕشتنی ڕێساكان، هێمای CE گه‌ڵاڵه بوو، كه تیایدا گرنگی به پارێزگاریی هاوڵاتیان و ئاسایشیان دراوه. له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1993 دا هێمای CE سه‌پێندرا به‌سه‌ر زۆربه‌ی كاڵا ته‌كنیكی و ئه‌لكترۆنییه‌كاندا. له ساڵی 1995 یشه‌وه نیوه‌ی به‌رهه‌مه پزشهسازییهكان هه‌ڵگری ئه‌م هێمایهن، ئه‌مڕۆ هێمای CE له‌چه‌ندین به‌رهه‌می بواری جیاجیادا دێته‌پێش چاو، له‌وانه:كه‌ره‌سه‌ی ته‌لارسازیی، ئه‌لكترۆنی، ئامێر و بزۆكه میكانیكییه‌كان، كه‌ره‌سه پزیشكییه‌كان، هه‌موو كه‌ره‌سه و ئامرازه جیاجیاكان كه‌منداڵ بۆ یاریی كردن به‌كاری ده‌بات..هتد.
له‌و به‌ند و ڕێسایانهشدا جه‌خت له‌سه‌ر تایبهتمهدییهكانی به‌رهه‌مه‌كان كراوه كه شیاوبن بۆ به‌كاربردن و پێداویستیی ته‌ندروستییه‌كان بپێكێنن. كه‌واته ئه‌توانرێت بووترێت ئه‌م به‌ند و ڕێسایانه كۆمه‌ڵێك فه‌رمایشتیان له‌خۆ گرتووه به‌هۆیانه‌وه بڕیار ئه‌درێت له قه‌ده‌غه‌كردن یان ڕێگه‌پێدانی بازاڕكردنی كاڵاكه له‌وڵاتانی ناوبراودا. كه‌واته كۆمپانیایه‌كی تایوانی ناتونێت بازاڕ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی دروستبكات له وڵاتانی ناوبراودا تاكو ئه‌م مۆڵه‌ته هه‌ڵنه‌گرێت. بێگومان ئه‌مه‌ش ده‌ستگرتن به‌سه‌ر بازاڕه‌كاندا ئاسان ده‌كات و زۆرجار پاراستنی ژینگه و ئاسایشیی خه‌ڵكی پاراستووه، به‌تایبه‌ت له كاتی بۆنه‌كاندا كه ته‌ره‌قه و ده‌مه‌قاچان و كه‌ره‌سه ئاگروهشێنهكان بازاڕیان گه‌رم ده‌بێت. بێگومان بازاڕكردنی به‌رهه‌مێكیش له وڵاتانی ناوبراودا به‌بێ وه‌رگرتنی ئه‌م هێمایه سزایی یاسایی و لێپرسراوێتی زۆری به‌دواوه‌یه.
پێدانی ئه‌م هێمایه به به‌رهه‌مێكی دیاریكراو ته‌نها یه‌كجاره، پێویست ناكات به‌گۆڕینی شێوازی به‌كاربردنی به‌رهه‌مه‌كه جارێكی تر هێماكه‌ی بۆ داوابكرێتهوه، بۆ نمونه كێبڵێكی گه‌یه‌نه‌ری ئامێرێكی چاپ كه‌مۆڵه‌تی پێدرابێت، كاتێك له‌گه‌ڵ ئامێرێكی ئه‌لكترۆنی هاوشیوه‌دا به‌كار ببرێت پێویست ناكات كه به‌جیا داوای مۆڵه‌ت بۆ هه‌مان كێبڵی گه‌یه‌نه‌ر بكرێته‌وه.
ماوه‌ته‌وه بڵێین؛ ئه‌م هێمایه له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه دهوڵهتییهكانهوه بۆ كاری چاودێری كاڵاكان هاتۆته كایه‌وه، هیچ نیشانه‌ی چاكی و چۆنایه‌تی ناگه‌یه‌نێت! ، هه‌روه‌ها له‌وه‌ش به‌ده‌ره كه ئاسایشیی به‌كاربردنی كاڵاكه به‌ته‌واوه‌تی بسه‌لمێنێت، به‌ڵكه ئه‌وه له‌ژێر چاودێری و شێوازی تاقیگه‌یی تر دا ئه‌نجام ئه‌درێت.
|
 |
|
|