|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٦/١٢ |
| زۆر جار هه‌ڵكه‌وتووه كه مرۆڤ به دڵ و دایه‌ن وێنه ده‌گرێ و ره‌نگه هه‌لێكی تری وه‌های بۆ ههڵنهكهوێتهوه، جارێكی‌تر وێنه له‌گه‌ڵ هه‌مان كه‌س بگرێته‌وه. چه‌ند هۆ بۆ ئه‌م كاره هه‌یه یه‌كێك له‌وانه نزیك بوونی فلاش له لینزی كامیراكهیه. دوای شۆردنه‌وه‌ی وێنه‌كان مرۆڤ سه‌یر ده‌كا، به‌داخه‌وه چاوه‌ی كه‌سه‌كان سوور ده‌رچووه و داخێكی باش به جه‌رگه‌وه ده‌نێ. به‌ڵام به خۆشیه‌وه ئێستا ئیتر به هاسانی ئه‌م گرفته چاره‌سه‌ر ده‌كرێ.
یه‌كێك له‌و پرۆگرامانه كه ئه‌م كاره ده‌كا Paint Shop Pro 8ه. له‌م پرۆگرامه‌دا كه بۆ ماوه‌ی 30 رۆژ له ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی دادهبزێندرێ، دوكمه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌ر بۆ ئه‌م كاره داناوه. دوای كردنه‌وه‌ی وێنه چاو سووره‌كه‌ت له نێوه‌ڕاستی فایله‌كانی سه‌ره‌وه‌دا دوكمهیهك ده‌بینری كه له سه‌ری نووسراوه Enhance photo، كه لێی ده‌ده‌ی له بنیه‌وه ریزێك ئالترناتیڤ ده‌رده‌كه‌وێ له ژێر هه‌موویانه‌وه نووسراوه Red eye Removale… كه ئه‌مه‌یان هه‌ڵده‌بژێری چوارچێوهیهكت به دوو وێنه‌وه بۆ ده‌كرێته‌وه. وێنه‌ی لای راست وێنه رهسهنهكهیه و ئه‌وه‌ی لای چه‌پیش ئه‌وه‌یه كه گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێ. ئه‌گه‌ر به مشكه‌كه‌ت بڕۆیه سه‌ر وێنه‌كه‌ی لای راست، پێكانه‌ی مشكه‌كه‌ت ده‌گۆڕدرێ و ده‌بێ به ده‌ستێك، به‌و ده‌سته ده‌توانی وێنه‌كه هاتووچۆ پێ بكه‌ی تاكوو چاوه‌كانت لێ ده‌رده‌كه‌وێ. ئینجا هه‌ر له بن وێنه‌ی لای راسته‌وه، دوكمه‌یه‌كی گچكه هه‌یه ئه‌گه‌ر به مشكه‌كه‌ت له سه‌ری راوه‌ستی ده‌نووسرێ Auto proof، ئه‌مه لێده و پاشان بچۆره سه‌ر وێنه‌كه‌ی لای چه‌پ و كرتێك له سه‌ر چاوه سووره‌كه بكه. به شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌یر ده‌بینی كه چاوی وێنه‌كه‌ی لای راست گه‌ڕاوه‌ته‌وه باری ئاسایی خۆ! دیاره ئه‌گه‌ر ئه‌م رهنگهشت به دڵ نه‌بوو بێگومان ده‌توانی به كه‌یفی خۆت به شێوه‌ی جۆراوجۆر تاقی بكه‌یه‌وه. له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌بینی من چۆن چاوی راستی ئه‌م كچه‌م گۆڕیوه. سه‌ركه‌وتوو بن.
حامید درودی
12/6/2003
|
 |
|
|