|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٦/٢٦ |
| به كامپیۆته‌ره‌كه‌ت فاكس بنێره
به یارمه‌تی پرۆگرامی Snappy fax 2000 ده‌توانی زۆر به هاسانی له هه‌ر پرۆگرامێكه‌وه بتهه‌وێ له كامپۆتهرهكهتهوه فاكس بنێری.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه ئێمه له ده‌ورانی پۆستی ئلكترونیكی دا ده‌ژین، به‌لآم هێندێك جار فاكس هه‌ر به‌كار دێنین، یان هێندێك جاریش وه‌ك پێویست وایه. ئه‌وه‌ی كه تۆ پێویستت پێیه بۆ ئه‌وه‌ی به كامپیۆته‌ره‌كه‌ت فاكس بنێری، مودێمێك و پرۆگرامێكی فاكسه. ئه‌و پرۆگرامه كه پێویستت پێیه‌تی ناوی Snappy fax 2000 ه و ده‌توانی له‌م ناونیشانه‌وه htt://download.com وه‌ریگری. بێجگه له‌وه‌ی ده‌توانی له پرۆگرامی دڵخوازه‌وه فاكس بنێری، ده‌توانی راسته‌وخۆ له سكانرهكهتهوه فاكس بكه‌ی یان سكانرهكهت بكه‌ی به ماشین كوپی.
له بنه‌وه ده‌بینی كه چه‌نده به هاسانی ده‌توانی فاكس بنێری.
قۆناخی 1:
كاتێك پرۆگرامی Snappy faxیت له ئینته‌رنێته‌وه دابه‌زاند، ده‌بێ دایبمهرزێنێ واتا Installی بكه‌ی و پاشان له فایله سه‌ره‌كیه‌كاندا كرت له‌سه‌ر Settings بكه و لێره‌دا چه‌ند شوێنی زانیاری و پارامیتری مۆدێمهكهت هه‌یه كه ده‌بێ پڕیان بكه‌یه‌وه.
قۆناخی 2:
لێره‌دا لاپه‌ڕه‌ی ئاماده‌كراو هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بۆ فاكسهكهت به‌كاریان بێنی، به‌لآم به ئینگلیزین. تۆش ده‌توانی زۆر به هاسانی لاپه‌ڕه بۆ خۆت ساز بكه‌ی و بۆ ئه‌م كاره‌ش ده‌بێ كرت له‌سه‌ر Settings/Cover Page Designer بكه‌ی. ده‌توانی نووسراوه و شته‌كانی دیكه‌ت كه به‌ته‌مای فاكسیان بكه‌ی، تۆزێك له لێواره‌ی لای چه‌پی لاپه‌ڕه‌كه دوور بكه‌یه‌وه، چونكه لاپه‌ڕه‌كان له قه‌واره‌ی ئامریكایی و له شێوه‌ی Letterformat دان و تۆزێكی له لاپه‌ڕه‌ی A4 گه‌وره‌ترن.
قۆناخی 3:
ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ فاكس بكه‌ی، ده‌بێ Snappy fax ئاكتیڤ بێ، پاشان نووسراوه‌كه‌ت له پرۆگرامێكی وه‌ك ڤۆرد دا هه‌ر وه‌ك نووسراوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌نووسی و كه ته‌واوت كرد، دوكۆمهنتهكهت پاشه‌كه‌وت بكه و ئه‌مجار له فایله‌كانی سهروهودا Arkiv هه‌ڵده‌بژێری و چاپكردن (پرینت) لێده‌ده‌ی.
قۆناخی 4:
له نێوی لیسته‌ی چاپگهرهكهتدا Print to fax یان APF fax printer هه‌ڵده‌بژێری ( دیاره ئه‌گه‌ر پرۆگرامی ڤیندۆزی 2000 یان ڤیندۆزی ئن تی هه‌بێ) و پاشان كرت له‌سه‌ر Ok ده‌كه‌ی.
قۆناخی 5:
دوای ئه‌م كارانه‌ی قۆناخی 4 چوارچێوهیهكت بۆ ده‌كرێته‌وه كه ده‌بێ بڕیار هه‌ڵبژاردنی جۆری فاكسهكهت بده‌ی. دیاره بێجگه له جۆری فاكس ده‌توانی وه‌رگری فاكس و شێوه‌ی لاپه‌ڕه‌ش دیاری بكه‌ی. هه‌روه‌ها ده‌توانی ئه‌و فاكسانهی كه بۆت دێن یان به‌ڕێیان ده‌كه‌ی له شوێنیكی تایبه‌تی Adressbok دا بیانپارێزی. بێجگه له‌مانه‌ش ده‌توانی له پرۆگرامی Out look دا چاو له فاكسهكانت بكه‌ی. ئێستا ده‌توانی فاكسێك به یه‌كجار به‌ڕێ بكه‌ین بۆ یه‌ك كۆمه‌ڵ خه‌ڵك، كه پێشتر فاكسیان بۆ ناردووی [له به‌شی Recipient Details دا ناونیشانه‌كانیان دیاری ده‌كه‌ی] و پاشان كرت له سه‌ر Ok ده‌كه‌ین.
قۆناخی 6:
لێره‌دا Snappy fax زه‌نگ بۆ یه‌ك به یه‌كی وه‌رگره‌كانی فاكسهكه لێ ده‌دا و فاكسهكهیان بۆ به‌ڕێ ده‌كا. ئه‌و فاكسانهی كه دینێری له شوێنی تایبه‌تیدا ڕاده‌گیرێن، كه دواتر ده‌توانی چاویان لێ بكه‌ی و هه‌ر كاتێكیش پێت خۆشبێ چه‌ند جار بتهه‌وێ ده‌توانی فاكسیان بكه‌یه‌وه.
Snappy fax پرۆگرامێكه كه زۆر به‌ڕێكوپێكی بێجگه له‌وه‌ی كه ده‌توانی فاكسی پێ بنێری، زۆر كاری دیكه‌شی پێ بكه‌ی. ئه‌گه‌ر بتهه‌وێ زۆر به باشی ئه‌م پرۆگرامه به‌كار بهێنی، ده‌بێ ئه‌و چه‌ند لاپه‌ڕه زانیاریه‌ی كه له‌گه‌ڵیه‌تی بیخوێنیه‌وه.
سه‌رچاوه: PC hemma ژماره 8.
|
 |
|
|