|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٧/١١ |
| Propel Accelerator
ئه‌وه‌ی كه ده‌بێته هۆی خوشحاڵی "وهبگهرد" (وهبڤان، وهبوان)ێك، ئه‌وه‌یه كه خێرایی ئینترنێتهكهی زۆر بێ. ئه‌م "نه‌رمه‌واڵه"ی باسی ده‌كه‌ین، نابێته هۆی ئه‌وه‌ی كه خێرا دابه‌زاندنی ماڵپه‌ڕه‌كان، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كان دووجار خێراتر ده‌كاته‌وه.
كاری سه‌ره‌كی ئه‌م، ئه‌وه‌یه كه لاپه‌ڕی ماڵپه‌ڕه‌كه پاشه‌كه‌وت بكا و جارێكی‌تر پێویستی به هه‌موو ماڵپه‌ڕه‌كه نه‌كا و ته‌نیا ئه‌و شوێنانه دێنێ كه دواتر پێی زیاد كراوه. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر ئێوه ماڵپهڕێكتان جاری یه‌كه‌م به 30 چركه كردبێته‌وه، جاری دووهه‌م به 13 چركه ده‌یكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت له جاره‌كانی داهاتووش دا له‌م ماوه‌یه كه‌متر ده‌خایه‌نێ.
دڵنیاش بن كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز IE و Netscap ناتوانن ئه‌م كاره به خێرای ئه‌م "نه‌رمه‌واڵه"یه ئه‌نجام بده‌ن.
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م "نه‌رمه‌واڵه به رێكوپێكی كار بكا ده‌بێ مانگێ 5$ بده‌ن، به‌ڵام ده‌توانن تاكو مانگێك به خۆڕای بكاری بێنن.
http://www.emperatoor.com/software%20download/internet.htm
|
 |
|
|