|
|
| له لایه‌ن bardaqani ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/٢٩ |
له‌گه‌ڵ هاتنی ADSL خێرایی هاتوچۆ له‌سه‌ر ئنته‌رنێت ڕاده‌یه‌كی زۆر زیادی كردووه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها سوود نییه. به‌شێكی زۆری ئه‌و كۆمپانیانه‌ی خزمه‌تگوزاری ئنته‌رنێت ده‌به‌خشن ISP، له هه‌مان كاتیش‌دا مافی ئه‌وه ده‌به‌خشن كه خۆت سێرڤه‌ر دابمه‌زرێنیت، ئه‌مه‌ش له حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌وه ژماره‌یه‌كی IP نه‌گۆڕت پێدرابێت. هه‌رچه‌نده به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ندێك سه‌ختتر، ئه‌وانه‌ی IP گۆڕڕاویشیان هه‌یه ده‌توانن هه‌مان كار ئه‌نجامبده‌ن.
سێرڤه‌ر Server : كاتێك سه‌ردانی سایتێك ده‌كه‌ین، بۆ ئێمه‌ی میوان لاپه‌ڕه‌كان به‌ئاسانی ده‌كرێنه‌وه‌و ده‌توانین جۆره‌ها چالاكیمان هه‌بێت؛ بۆ نموونه، خوێندنه‌وه، داونلۆودكردن، گوێگرتنی مۆسیقا‌و زۆر شتی له‌م بابه‌ته. به‌ڵام ئه‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه ئێمه وا به ئاسانی ده‌یانبینین، پێویسته پروگرامێك هه‌بێت بۆ بهڕێوهبردنیانو بۆ درووستكردنی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌نێوان كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی له‌سه‌ر دانراون. ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ش له‌ڕێگای پۆرتێكی دیاریكراو ده‌بێت كه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ری میوانداردا "Host" كراوه‌ته‌وه.
تا ئێستا كه ده‌مانویست لاپه‌ڕه‌یه‌ك درووستبكه‌ین، ده‌بوایه شوێنێك بدۆزینه‌وه بۆ جێگیركردنی لاپه‌ڕه‌كانمان. ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زۆره، ئه‌و شوێنانه‌ی به‌خۆڕایی هه‌ن ڕیكلام ده‌خه‌نه سه‌ر سایته‌كه‌ت، ئه‌و شوێنه له‌وانه‌یه زۆر بچووكبێت، خۆت نا‌توانیت به‌كه‌یفی خۆت سۆفتوێری پێویستی بۆ دابمهزرێنیتو هه‌روه‌ها ناردنی فایله‌كان له ڕێگای FTP بۆ سێرڤه‌ره‌كه هه‌رده‌م ئاسان نییه.
ده‌شتوانی خۆت شوێن بكڕیت بۆ جێگیركردنی لاپهڕهكانت، كه گرانه‌و بۆشت نییه سۆفتوێری خۆت دابمه‌زرێنیت.
سووده‌كانی سێرڤه‌ری خۆماڵی:
خۆت ئازادی هه‌ر جۆره پرۆگرامێك یان سۆفتوێرێك دابمه‌زرێنیت؛ بۆ نموونه، PHP ،ASP ،MYSQL ،PERL یان جۆره‌های تر.
خۆت قه‌باره‌ی سێرڤه‌ر دیاریدهكهی، ده‌توانی گه‌وره‌ییه‌كه‌ی به قه‌د هاردیسكه‌كه‌ت بێت.
فایله‌كان بۆ شوێنی تر نانێریت به‌ڵكو هه‌ر له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆت ده‌مێننه‌وه.
ده‌شتوانی لاپه‌ڕه‌ی خه‌ڵكی تریش لای خۆت میوانداربكهیت.
زیانه‌كانی سێرڤه‌ری خۆماڵی:
پێش هه‌موو شتێك پێویسته كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت هه‌رده‌م داگیرساوبێت، ئه‌مه‌ش لایه‌نی یابووری هه‌یه.
خۆت به‌رپرسیاری خۆپاراستنیت، بۆیه ده‌بێت دژهڤایرۆسو فایهروۆڵی Firewall ی چاكت هه‌بێت.
پێویسته هه‌رده‌م چاودێری سێرڤه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت، ئه‌گه‌ر وه‌ستا دووباره بیخه‌یته‌وه كار، ئه‌مه‌ش ده‌ستنادات بۆ ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌فه‌رده‌كه‌ن، له داهاتوو باسی چه‌ند ڕێگایه‌ك ده‌كه‌ین له‌باره‌ی ئه‌م كێشه‌یه‌وه.
پێداویستییه‌كان:
هه‌ر كۆمپیوته‌رێكی ئاسایی، مه‌رج نییه زۆر خێرا‌و نوێ بێت.
په‌یوه‌ندی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئنته‌رنێت.
ژماره‌ی IP نه‌گۆڕ.
ده‌توانیت له‌سه‌ر زۆربه‌ی سیستمه‌كانی كارگێڕی OS ئه‌م كاره ئه‌نجامبده‌یت. هه‌روه‌ها پرۆگرامه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی سێرڤه‌ریش زۆرن. به‌ڵام ئێمه له‌م به‌شه‌دا باسی ویندۆزی 2000 ده‌كه‌ین، له‌سه‌ر 9X یش كارده‌كات. ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ سێرڤه‌ری Apache كه ڕێژه‌ی زیاتر له 90% ی سێرڤه‌ره‌كانی جیهان به‌كاریده‌هێنن، له‌به‌ر چه‌ند هۆیه‌ك كه له به‌شی دووهه‌م باسیانده‌كه‌ین.
ئه‌گه‌ر دڵنیایت كه ژماره‌ی IP نه‌گۆڕت هه‌یه ئه‌وا ده‌توانین ده‌ستبكه‌ین به دامه‌زراندن، ئه‌گه‌رنا ته‌له‌فۆنێك بكه بۆ كۆمپانیای ئنتهرنێتهكهت، ئه‌گه‌ر دڵنیاشیت كه نه‌گۆڕه به‌ڵام ژماره‌كه‌ی نازانیت، كلیكی ئێره بكه : Your IP Number .
|
 |
|
|