|
|
| له لایه‌ن Gulper ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٢/١٢/١٠ |
|
یه‌كه‌كانی XML په‌ره‌یان پێده‌درێ و پێوه‌ندیان له نێوان خۆیان دا هه‌یه.
یه‌كه‌كانی XML نێوی ساكاریان هه‌یه.
یه‌كه‌كانی XML په‌ره‌یان پێده‌درێ. به‌سته‌یه‌كی XML بۆ هه‌ڵگرتنی زانیاری زۆرتر ده‌توانێ زۆرتر په‌ره‌پێبدرێ.
چاو له‌م وێنه‌یه كه‌ن
<note>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>
|
ئێستا وا بزانه ئێمه بهستهیهكمان پێك هێناوه كه <to>, <from>, و <body> په‌ره‌پێده‌ده‌ین تا ئه‌م سه‌ره‌نجامه به‌دی بێ:
MESSAGE
To: Tove
From: Jani
Don't forget me this weekend!
|
وا بزانه نووسه‌ری به‌سته‌ی XML ئه‌م زانیاریانه‌ی له بهستهكهدا گۆنجاندبێ:
<note>
<date>1999-08-01</date>
<to>Tove</to>
<from>Jani</from>
<heading>Reminder</heading>
<body>Don't forget me this weekend!</body>
</note>
|
بڵێی به‌سته‌كه بشكێ یا تێك بچێ؟
نا، ئێستاش به‌سته‌كه یه‌كه‌كانی ده‌ناسێته‌وه و هه‌مان سه‌رئه‌نجامی به‌دی دێنێ.
یه‌كه‌كانی XML پێوه‌ندیان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه:
یه‌كه‌كان به شێوه‌ی دایك و مناڵ به‌یه‌كه‌وه پێوه‌ندیان هه‌یه. بۆ دۆزینه‌وه‌ی تێرمینۆلۆژی XML، ده‌بێ پێوه‌ندی یه‌كه‌كان به نێوێكی لێیان ده‌نێی و وه‌سفی ناوه‌رۆكی
یه‌كه‌كان بناسی.
بۆ وێنه ئه‌مه شه‌رحی كتێبێكه:
Book Title: My First XML
Chapter 1: Introduction to XML
§ What is HTML
§ What is XML
Chapter 2: XML Syntax
§ Elements must have a closing tag
§ Elements must be properly nested
|
وا بزانه به‌سته‌ی XML ئاوا وه‌سفی ئه‌م كتێبه ده‌كا:
<book>
<title>My First XML</title>
<prod id="33-657" media="paper"></prod>
<chapter>Introduction to XML
<para>What is HTML</para>
<para>What is XML</para>
</chapter>
<chapter>XML Syntax
<para>Elements must have a closing tag</para>
<para>Elements must be properly nested</para>
</chapter>
</book>
|
Book یه‌كه‌ی بناخه‌یه. Title, prod, و chapter یه‌كه‌كانی منالی book ،و هه‌روه‌ها book دایكی ئه‌م سێ یه‌كه‌یه‌ی تره. به‌م شێوه ئه‌م یه‌كانه خوشكی یه‌كترن چون
دایكێكی هاوبه‌شیان هه‌یه. (sister elements )
یه‌كه‌كان ناوه‌رۆكیان(Content) هه‌یه:
یه‌كه‌كان ده‌توانن ناوه‌رۆكی تایبه‌ت و جیاوازیان هه‌بێ.
یه‌ك یه‌كه‌ی XML هه‌موو شتێك له ته‌گی ئاوه‌ڵه " < > " را هه‌تا ته‌گی داخستن" </ > " ده‌گرێته به‌ر.
یه‌كه ده‌توانه ئه‌م ناوه‌رۆكانه‌ی هه‌بێ: ناوه‌رۆكی یه‌كه "element "، ناوه‌رۆكی تێكه‌ڵاو "mixed "، ناوه‌رۆكی ساكار "simple " ، یا ناوه‌رۆكی به‌تاڵ "empty " .
یه‌كه هه‌روه‌ها ده‌توانێ خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی "attributes" بێ.
له وێنه‌ی سه‌ره‌وه دا، book ناوه‌رۆكی یه‌كه‌ی هه‌یه، چون خۆی خاوه‌نی یه‌كه‌ی تره. Chapter ناوه‌رۆكی تێكه‌ڵاوی هه‌یه، چون هه‌م نووسراوه‌ی "text " هه‌یه هه‌م
خاوه‌نی یه‌كه‌ی تره. Para ناوه‌رۆكی ساكاری هه‌یه یان ناوه‌رۆكی نووسراوه چون هه‌ر له نووسراوه پێك هاتووه. Prod ناوه‌رۆكی به‌تاڵی هه‌یه چون هیچ زانیارێك بڵاو
ناكاته‌وه.
له وێنه‌ی سه‌رێ دا هه‌ر یه‌كه‌ی Prod خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندیه. تایبه‌تمه‌ندی id ڕاده‌ی "33-657" هه‌یه و تایبه‌تمه‌ندی media ڕاده‌ی به‌رانبه‌ر به "paper" ی هه‌یه.
نێو دانان له یه‌كه دا
یه‌كه‌ی XML ده‌بێ له چوارچێوه‌ی ئه‌م یاسایانه نێو هه‌ڵبژێرێ:
· نێوه‌كان ده‌توان خاوه‌نی پیت، ژماره، یاكاراكتر بن.
· نێوه‌كان به ژماره یا كاراكتری جێوازی(وه‌ك .، ،، :،".....) نابێ دهستپێكردرێ.
· نێوه‌كان به پێتهكانی xml ده‌ستپێ ناكرێ.
· نێوه‌كان نابێ بۆشاییان له نێوان دابێ.
كاتێك نێوی یه‌كه‌كان ساز ده‌كه‌ن، ئه‌م یاسایانهتان له بیر بێ:
هه‌موو نێوێك ده‌توانێ به كار بێ، هیچ نێوێك نهگیردراوهتهوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه ئاسانی تێبكۆشن نێوه‌كان وه‌سفی یه‌كه‌كه بكه‌ن. دانانی خه‌تی ژێر وه‌ك جیاكه‌ره‌وه
باشه.
بۆ وێنه: <first_name>, <last_name>.
باشتره "-" و "." به‌كار نه‌هێنن چون "-" بۆ كه‌م كردنه‌وه و "." نیشانه‌ی object ه.
نێوی یه‌كه‌كان ده‌توانێ درێژ بێ، به‌ڵام باشتره زۆری درێژ نه‌كه‌نه‌وه، كۆرت و ساكار دانانی نێو پرۆگرامی بۆ خوێندنه‌وه هاسان ده‌كاته‌وه.
جار و بار به‌سته‌ی XML داتابێسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، كه هه‌ر لقێكی ئه‌م داتابێسه پێوه‌ندی به یه‌كه‌یه‌كی ئه‌م به‌سته XML ه‌وه هه‌یه. باشتره ئه‌م یه‌كانه هاو نێوی
لقه‌كانی داتابێس بن.
پیتی كه له ناو زمانی ئینگلیزی دا نییه ده‌توانێ بۆ نێوی یه‌كه به‌كار بێ. به‌ڵام ده‌بێ پرۆگرامه‌كانی تێیدا به‌كاری دێنن ئه‌م پیتانه‌ی هه‌بێ.
بۆ نێونانی یه‌كه له ":" كه‌ڵك وه‌رمه‌گرن چون ئه‌مه بۆ namespaces داگیركراوه.
|
|
|
 |
|
|