سكایپ
Skype beta

سكایپ پرۆگرامێكی بێتای نوێیه بۆ
ده‌مه‌ته‌قێ (چات)، ئازاد و بێبه‌رامبه‌ره وه‌ك مه‌سنجه‌ر. له وه‌شانه‌كانیدا
ڕێگایانداوه بۆ هه‌موو كه‌سێك كه پرۆگرامه‌كه وه‌رگێڕێت بۆ زمانه‌كه‌ی خۆی تا
وه‌شانی ته‌واو ده‌رئه‌چێت.
له‌گه‌ڵ كاك عه‌لی ئه‌ندامی
زانستپه‌روه‌ران پرۆگرامه‌كه‌مان تاقیكردووه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك كه‌موو كورتی
تێدابوو ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه هێشتا بێتایه و نوێیه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی
زۆر پێشكه‌وتووانه درووستكراوه، بۆ نموونه له كاتی گفتوگۆكردندا له هه‌ردوولا
پێكه‌وه و له یه‌ك كاتدا قسه ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بپچڕێت. هه‌روها له
وه‌شانی داهاتوو پێنج كه‌س پێكه‌وه بۆیان هه‌یه گفتوگۆ بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتردا.
له‌به‌رئه‌وه بیرمان كرده‌وه كه
ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی تری جیهان به زمانی شیرینی كوردی خۆمان ئه‌م پرۆگرامه‌مان
هه‌بێت و بڕیارماندا وه‌ریگێڕینه سه‌ر زمانی كوردی. هه‌ندێك
له وه‌رگێڕانه‌كان به شێوه‌ی نیشانه‌ی پرسیار ده‌رئه‌چوو بۆیه وامان به‌باشزانی
كه به پیتی لاتینی بینووسین. وه هه‌ندێك وشه‌ی وه‌رگێڕاو مانای ئینگلیزیه‌كه‌ی
نابه‌خشێت، به‌ڵام بۆ زیاتر تێگه‌شتنی گشت لایه‌ك و هه‌موو كه‌س بتوانێت به ئاسانی
به‌كاریبهێنێت.
پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به داگرتنی
پرۆگرامه‌كه بكه‌یت پێویسته بزانیت كه ئه‌م پرۆگرامه هیچ نه‌بێت له‌م
سیفه‌تانه‌ی خواره‌وه كه‌متری تیا نه‌بێت:
سیسته‌م: ویندۆزی
2000 یان XP
پرۆسێسۆر:
400MB Ram
كارتی ده‌نگ، بڵندگۆ،
مایكرۆفۆن
خێرایی ئینته‌رنێت له
36.6 كه‌مترنه‌بێت بۆ مۆده‌م
یاخود هه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كی تری وه‌ك :
cable, DSL, هتد
داگــــرتـــــن
-------------------------------
له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆگرامه‌كه هێشتا
بێتایه، پێویسته په‌ڕگه‌كه‌ی به جیاداگریت
داگرتنی پرۆگرامی سكایپ
داگرتنی په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی
ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی په‌ڕگه‌ی
زمانه‌كه داگریت
كرته لێره بكه
و به فۆرماتی
zip
دایگره.
دامه‌زراندن
---------------------------------
كاتێك پرۆگرامه‌كه‌ت داگرت بۆ زۆربه‌ی
زمانی كۆمپیوته‌ره‌كان له هه‌مان بوخچه بۆت دائه‌مه‌زرێنێت ئه‌گه‌ر خۆت نه‌یگۆڕیت
و لێره بۆت دائه‌نێت:

دوای ئه‌وه‌ی داتمه‌زراند و ناوێكت بۆ
خۆت درووستكرد، په‌ڕگه‌ی زمانی كوردی ڕوونووس بكه بۆ بوخچه‌ی:

ئه‌گه‌ر نه‌تتوانی په‌ڕگه‌كه ڕوونووس
بكه‌یت
كرته لێره بكه و جارێكی تر په‌ڕگه‌كه داگره و
بیكه‌ره‌وه، خۆی بۆت ڕوونووس ئه‌كاته شوێنی مه‌به‌ست. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سكایپ له‌و
شوێنه دانه‌مه‌زرابوو پێویسته بگه‌ڕێیت تا بزانیت له كوێ دامه‌زراوه.
گه‌ر سكایپت به زمانی ئینگلیزی
دامه‌زراندبێت، له ناو پرۆگرامه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه كرته لێره بكه:
Toolsپاشان
Select Language پاشان
Load Skype Language
File
په‌نجه‌ره‌ی گه‌ڕان ئه‌كرێته‌وه و
په‌ڕگه‌ی:
Kurdish_0[1].96.0.3_20040217_huner.lang
ده‌رئه‌كه‌وێت كرته‌یه‌كی لهسهربكه
و پاشان : Open كرته بكه.
په‌نجه‌ره‌كه دابخه، پرۆگرامه‌كه‌ت
بووه به كوردی.
ئه‌گه‌ر یه‌كه‌مجار پرۆگرامه‌كه‌ت به
زمانی ئینگلیزی دانه‌مه‌زراندووه، به‌پێی ئه‌م وێنه‌یه
Edit Skype Langauge
File بدۆزه‌ره‌وه

زۆر سوپاس بۆ كاك عه‌لی زۆر هیلاك بوو
له‌گه‌ڵمدا هه‌ره‌وه‌ها كاك دیاكۆ بۆ پیاچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كان.
|