ناوی جێگایه‌ك، سه‌رچاوه‌یه‌ك یاخود وێبگه (Website)یه‌كی
ئینته‌رنێتییه كه هه‌میشه نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌و كۆمپیوته‌رانه ده‌كه‌ن كه
زانیارییه‌كانی تێدا هه‌ڵگیراوه و له‌وێشه‌وه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ئیتر به‌م شێوه‌یه‌ش
ئه‌و جۆره زانیارییانه (ئیتر هه‌ر جۆرێك بن) به‌هۆی پهیوهندیكردنهكانهوه له
جێگایه‌كه‌وه بۆ جێگایه‌ك و له مه‌به‌ستێكه‌وه بۆ مه‌به‌ستێك و له كه‌سێكه‌وه بۆ
كه‌سێكی دی ده‌گوێزرێنه‌وه به ئاسانی. هه‌ندێک جار ده‌كرێت وێبگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی
ده‌سته‌به‌ری چه‌ندین وێبگه‌ی جیاوازی تر بكات كه زانیاریی جیاوازتری تێدا
كۆ كرابێته‌وه، ئیتر ئه‌مانه له‌هه‌ر كوێیه‌كی ئه‌م دونیایه‌ش بن گرنگ نییه.
هه‌روه‌ها ده‌شكرێت وێبگه‌یه‌ك له دوو به‌ش یا زیاتر پێك هاتبێت و هه‌ر به‌شه‌ش به
خاڵ (.)ێك جیاده‌كرێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و جۆره كۆمپیوته‌رانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌مان
تۆڕ بن یه‌ك شێوه ناوی دۆمه‌ینیان هه‌یه.
ئه‌گه‌ر بكرێت بۆ زیاتر ڕوونكردنه‌وه له‌م بواره‌دا وێبگه‌ی (Yahoo) به نموونه
وه‌ربگرین كه چه‌ند ڕاژه‌كار (Servers)ێكی هه‌یه به‌م ناوانه:
www.yahoo.com
news.yahoo.com
health.yahoo.com
هه‌روه‌ها كۆتاییه‌كانی ناوی دۆمه‌ین كه له‌م ڕۆژگارانه‌دا له (U.K) به‌كارده‌برێن
بریتین له‌مانه:
.as.uk Academic
.co.uk Commercial
.gov.uk Government (Local or National)
.lea.sch.uk School
.nhs.uk National Health Service
.org.uk Non-commercial Organization
ناوی دۆمه‌ینی گشتی Public Domain Name:
ئه‌و جۆره كاڵانه‌رم (software)انهن كه به خۆڕایین و بێ به‌رامبه‌رن یاخود به‌ده‌ست ده‌كه‌ون
به‌رامبه‌ر به نرخێكی كه‌م بۆ هه‌ركه‌سێك كه به‌كاریان بهێنێت بۆ مه‌به‌ستی
تایبه‌تیی خۆی به‌بێ هیچ جۆره پارهدانێك به دروستكه‌ره‌كه‌ی یان
دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌ی.
ژێده‌ر: Collins Gem Computers Basic Facts
تێبینی: بۆ وه‌رگێڕانی هه‌ندێك له وشه‌كان گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی
زانستپه‌روه‌رانی كورد، كه جێگه‌ی خۆیه‌تی سوپاسی زۆریان بكه‌م.
---
* |