|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/١٠ |
هه‌موو ده‌زانین ئێستا خه‌ڵك وه‌ك جاران دیسكی نه‌رم (flopy disk) به‌كار ناهێنن، یه‌كێك له هۆ سه‌ره‌كییه‌كان ئه‌وه‌یه مرۆڤ ناتوانێ شتی زۆری تێدا ڕاگرێ. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زۆر جاران بۆ ئه‌وه‌ی كۆمپیۆته‌رێك خاوێن بكرێته‌وه یان به ته‌واوی سیسته‌مه‌كه‌ی بگۆڕدرێ، ده‌بێ له دیسكێت كه‌ڵك وه‌رگیردرێ.
به‌ڵام ئێستا مرۆڤ ده‌توانێ له مێشكێكی Usb كه‌ڵك وه‌رگرێ. بێجگه له‌وه‌ش كه وه‌ك "start disk" ده‌توانین كه‌ڵكی لێ وه‌رگرین، ڕه‌نگه بتوانێ ببێ به جێگرێكی باش بۆ دیسكه‌كان. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له سیسته‌مه نوێكاندا مرۆڤ ده‌توانێ له (bios)ی كۆمپیۆتهرهكاندا، مێشكێكی Usb وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك دیاری بكا.
زۆر جار بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بڕواته نێو (bios)ی كۆمپیۆته‌ره‌كان و ده‌ستكارییان بكا، ده‌بێ هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی كۆمپیۆته‌ره‌كه دوگمه‌ی "F2" و یان "Delet" دابگرێ. پاشان لاپه‌ڕه‌یه‌كی شین به نووسراوه‌یه‌كی زۆره‌وه ده‌كرێته‌وه و لێره‌دا ده‌بێ به‌شی "Boot order" ده‌ستكاری بكرێ و كارێك بكرێ كه Usb ش بێته نێو لیسته‌كه‌وه.
ئینجا نێوه‌ڕۆكی "Dos-startdisk"ێك كۆپی بكاته نێو "Rotkatalog"ی "مێشكێكی Usb "یه‌وه. ئێستا هه‌ر ئه‌وه ماوه كه "Usb"یه‌كه له كونه‌كه‌ی خۆیدا بهێڵینه‌وه و كۆمپیۆته‌ره‌كه له ڕێگای ئه‌وه‌وه start بكه‌ین، تاكوو ئه‌وه‌ش وه‌ك "start disk" كار بكا.
تێبینی: usb كورتكراوه‌ی Universal Serial Bus ه.
ـــ
* |
 |
|
|