|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٣/٢٥ |
زۆر كه‌س به ده‌ست كردنه‌وه‌ی (بوخچه folder)ی پرۆگرامه‌كان كه له‌نێو C/program دایه به شێوه‌ی ئوتوماتیك و سه‌ربه‌خۆ، بێزارن. دیاره ئه‌و كه‌سانه پاش هه‌ڵكردنی كۆمپیۆتهرهكانیان، به‌بێ دڵخوازی خۆیان ئه‌و بوخچهیهیان لێ ده‌كرێته‌وه و هه‌موو شاشه‌ی كۆمپیۆته‌ره‌كه‌یان لێ داده‌پۆشێ. با بزانین ئایا ئه‌مه هۆی چییه؟
له سیستمی ڤیندۆسی هێندێك له زمانه‌كانی وڵاتانی دیكه و به‌تایبه‌تی سوید، ده‌بێ پرۆگرامه‌كان له بوخچه‌یه‌ك به ناوی "C/program " دابمه‌زرێن (install بكرێن). له ڤیندۆزه ئینگلیزییه‌كاندا ئه‌م بوخچه‌یه ناوی "C/program files" ه. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیاوازییه بگونجێنێ، ده‌بێ كاتی دامه‌زراندنی پرۆگرامه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌ستنیشانی بكات كه ئه‌و پرۆگرامانه بڕۆنه نێو چ بوخچهیهكهوه، ده‌نا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه له جێگای " C/program" بڕۆنه نێو " C/program files" ئه‌م كۆسپه دێته ڕێ. واتا به بێ دڵخواز بوخچه‌ی پرۆگرامه‌كان ده‌كرێته‌وه.
بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشه‌یه، ده‌بێ ئه‌و پرۆگرامانه‌ی كه به هه‌ڵه له بوخچه‌ی پرۆگرامه‌كاندا دانراون، له بنه‌وه هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه و جارێكی دیكه له سه‌ره‌تاوه دامه‌زرێنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره ده‌بێ پرۆگرامه‌كان بڕۆنه نێو شوێنی تایبه‌تی خۆیان. دیاره پرۆگرامێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه به ناوی "progfix" .
---
***
|
 |
|
|