|
|
| له لایه‌ن aras ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/٤/٢٨ |
كۆنتۆیهكی تایبه‌ت به میوان، له ویندۆزی ئێكس پی دا، ئاماده‌كراوه، تاكو بتوانیت ئه‌م كۆنتۆیه بهكارببهیت، ده‌بێت چالاكی بكه‌ین، بڕۆ ناو به‌شی ڕێكخستن، ئینجا به‌كارهێنه‌ران، به‌م شێوه‌یه :
start - control panel - User Accounts
ده‌بینین كۆنتۆی میوان له باری ناچالاكدایه Guest account is off ئه‌بێت چالاكی بكه‌ین..
ئه‌وسا بۆ جاری ئاینده كه كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بهكارهێناكۆنتۆی میوان له‌سه‌ره‌تای هاتنه ناو سیسته‌مه‌كه ده‌بینیت و ده‌توانی وه‌ك میوان بێیته ناو سیسته‌مه‌كه‌وه.
میوان له ویندۆزی ئێكس پی دا، بۆی نییه گۆڕانكاری له سیسته‌مه‌كه‌دا بكات، یان به‌رنامه دابمه‌زرێنێت..
بێگومان ئه‌كرێ بوترێت كه چوونه ناوئینتهرنێت وه‌ك میوان ئاسایش تره و ترسی دامه‌زراندنی كرم و ڤایرۆس به شێوه‌ی خۆیی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه، به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رنامه‌ی دژه ڤایرۆس یان خۆ پاراستن به‌كار نابه‌ن. ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێناسكردنی سنووردارێتی میوان له سیسته‌می ئێكس پی دا..
ئه‌توانرێت كۆنتۆی هاوشێوه‌ی میوان ئاماده‌بكرێت، لێره‌دا به‌كارهێنه‌ری نوێ هه‌ڵبژێره create new account پاشان له جۆره‌كه‌یدا سنورداری كار كردن ده‌ستنیشان بكه.
|
 |
|
|