|
|
| له لایه‌ن dastan ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٤/١١/٧ |
دروستکردنی ڕایه‌ڵه له ڕێگای هێڵی ته‌له‌فۆنه‌وه.
ئه‌گه‌ر تۆ کۆمپیوته‌رت هه‌یه له ئیش و له ماڵ، وه ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی دروست بکه‌یت له نێوان هه‌ردوو
کۆمپیوته‌ره‌که‌ت. یان هاوڕێیه‌کت هه‌یه له شارێکی تره‌وه وه ده‌ته‌وێت کۆمپیوته‌ره‌که‌ت ببه‌ستیته‌وه
له‌گه‌ڵ کۆمپیوته‌ره‌که‌ی هاوڕێکه‌ت، بۆ گواستنه‌وه‌ی هه‌ندێک دۆکومێنت یان په‌ڕگه یان بۆ کاری
تر ئه‌وا هێڵی ته‌له‌فۆن باشترین ڕێگایه بۆ ئه‌م کاره. وه له‌م نوسراوه‌دا باسی چۆنیه‌تی دروستکردنی
ڕایه‌ڵه ده‌که‌م له ڕێگای هێڵی ته‌له‌فۆن.
پێداویستییه‌كان.
١- ئامێری مۆدێم بۆ هه‌ریه‌ک له دوو کۆمپیوته‌ره‌که.
٢- هێڵی ته‌له‌فۆن.
٣- دامه‌زراندنی خزمه‌تگوزاریی Dial-Up Networking له Communication.
ئێستا باسی ئاماده‌کردنی کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار و کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خواز ده‌که‌ین و جیاوازیی
نێوانیان ئه‌وه‌یه، که ڕاژه‌کار ناتوانێت په‌یوه‌ندی به ڕاژه‌خوازه‌وه بکات،
به‌ڵام ڕاژه‌خواز ده‌توانێت.
ئاماده‌کردنی کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار.
کلیک له‌سه‌ر Start بکه و پاشان Programs دوایی Accessories ئینجا Dial-Up Networking
(په‌یوه‌ندیی ڕایه‌ڵه‌ی ته‌له‌فۆنی)، پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌بێته‌وه له لیستی Connections دا
Dial-Up Server هه‌ڵبژێره.
پاشان Allow Caller access چالاك بکه له په‌نجه‌ره‌ی Dial-Up Server ئه‌م هه‌ڵبژاردنه وا ده‌کات که ڕێگا
به کۆمپیوته‌ری تر بدرێت، که په‌یوه‌ندیی پێوه بکه‌ن دوای چالاكکردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردراوه ده‌بینیت که بۆت
هه‌یه کلیک له‌سه‌ر Change Password بکه‌یت، بۆیه کلیک له‌سه‌ری بکه و Password ێک
بنووسه و پاشان OK.
ئه‌م Password ه ئه‌و Password هیه که کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خواز له کاتی په‌یوه‌ندیکردن به کۆمپیوته‌ری
ڕاژه‌کاردا داوای لێ ده‌کات، ئه‌مه‌ش هه‌ڵبه‌ته پێویسته.
پاشان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و په‌ڕگانه که ده‌ته‌وێت هه‌ڵیبژێریت بۆ ئه‌وه‌ی کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خواز بتوانێت
ده‌ستکاریی بکات ئه‌وا بۆ ئه‌م کاره پێویسته ئامرازی به‌شداریکردنی په‌ڕگه چالاك بکه‌یت.
بۆ ئه‌مه، بڕۆ بۆ Contorl Panel پاشان Network پاشان File and Print Sharing پاشان له‌م چوارگۆشه‌یه‌دا
ده‌توانیت دوو ئامراز چالاک بکه‌یت.
یه‌کێکی بۆ به‌شداریکردنی په‌ڕگه‌کان و ئه‌وی تر بۆ به‌شداریی چاپکه‌ره‌کان، وه لێره‌دا داوای CD ی
ویندۆز ده‌کات، دوای ته‌واوبوونی چالاککردنهکهی پێویستی به ده‌ستپێکردنه‌وه هه‌یه.
دوای ده‌ستپێکردنه‌وه وێنۆچکهیێکی نوێ دروست بووه له‌ژێر ناوی Network Neighborhood
بۆ به‌شداری له په‌ڕگه و بوخچه پێویسته یه‌که‌م جار له My Computer هه‌ڵیان بژێریت و
ده‌ستنیشانیان بکه‌یت، پاشان کلیکی ڕاستی مشکه‌که بکه و پاشان Sharing هه‌ڵبژێره.
وه بۆ هه‌ڵبژاردنی چاپکه‌ر بڕۆ بۆ Start پاشان Settings پاشان Printer پاشان کلیکی ڕاست له‌سه‌ر
ناوه‌که‌ی بکه و پاشان Sharing هه‌ڵبژێره . وه له په‌نجه‌ره‌ی نوێ‌دا ئامرازی Shared As هه‌ڵبژێره و
له Share Name دا ناوێکی بۆ دابنێ، وه دوو جۆر ڕێگاپێدان هه‌یه:
- (Read Only) ته‌نها مافی خوێندنه‌وه‌ی ده‌بێت له لایه‌ن كۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خوازه‌وه.
- (Full Access) هه‌موو مافێكی ده‌بێت له لایه‌ن كۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خوازه‌وه هه‌روه‌ها ده‌توانیت له‌وێدا
وشه‌ی نهێنی بۆ هه‌ر په‌ڕگه‌یه‌ك دابنێ.
وه هه‌روه‌ها له Network دا له Identification دا بۆ هه‌ردوو کۆمپیوته‌ره‌کان یه‌ک ناو ده‌نووسیت،
ئه‌مه زۆر گرنگه بۆ ناسینه‌وه‌ی دوو کۆمپیوته‌ره‌که. ئێستا کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار ئاماده‌یه بۆ
وه‌رگرتنی په‌یوه‌ندی به‌شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو.
ئاماده‌کردنی کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌خواز.
بڕۆ بۆ Start پاشان Programs دوایی Accessories ئینجا Dial-Up Networking
پاشان دوو کلیک له‌سه‌ر Make New Connections بکه تا چاره‌سه‌ری په‌یوه‌ندی بکات، پاشان ناوێک
بۆ په‌یوه‌ندییه‌که بنووسه وه‌ک KURD پاشان Next.
پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌ک ده‌بێته‌وه، تۆ ژماره‌ی ته‌له‌فۆنی تایبه‌تی به‌و کۆمپیوته‌ره‌ی ده‌ته‌وێت په‌یوه‌ندی پێوه
بکه‌یت بنووسه له‌گه‌ڵ شاره‌که‌ی.
پاشان Next . دوایی Finish کلیک بکه بۆ ته‌واوبوونی و ئه‌نجامدانی قۆناغه‌کانی په‌یوه‌ندی.
چۆنیه‌تیی په‌یوه‌ندی.
له کۆمپیوته‌ری ڕاژهخوازدا دوو کلیک بکه له KURD پاشان چوارگۆشه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌بینیت،
ناوی کۆمپیوته‌ره‌که و Password ه‌که‌ی بنووسه که له کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کاردا داتنابوو،
پاشان کلیکی Connect بکه.
پاشان کۆمپیوته‌ره‌که‌ت هه‌ڵده‌ستێت به په‌یوه‌ندیکردن وه ئه‌و په‌نجه‌ره‌یه ده‌بینیت وه دوای نزیکه‌ی
خوله‌کێک تۆ ڕاسته‌وخۆ به‌ستراوی به کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار. به‌ڵام هه‌رچه‌نده ئێستا تۆ
په‌یوه‌ندیت هه‌یه به کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار نا‌توانیت Network Neighborhood
به‌کار بهێنیت، چونکه سیسته‌می Windows خۆی دای ده‌خات.
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانیت به‌کاری بهێنیت ، ئه‌م قۆناغانه بکه. (ئه‌مه دوای ئه‌وه ده‌کرێت که تۆ به سه‌رکه‌وتوویی
په‌یوه‌ند بیت به کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار) بڕۆ بۆ Start دوایی Run. پاشان له لیستی Run دوو هێڵی
لار بکه و ناوی کۆمپیوته‌ره‌که بنووسه (کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار) بۆ نموونه ئه‌گه‌ر کۆمپیوته‌ره‌که
ناوی KurdComputer بێت تۆ بینووسه KurdComputersharename پاشان Enter یا OK كلیک بکه.
ئه‌مه چه‌ند خوله‌کێکی ده‌وێت،. دوای ئه‌وه تۆ هه‌موو ئه‌و په‌ڕگانه ده‌بینیت که کۆمپیوته‌ری ڕاژه‌کار بۆی
ده‌ستنیشان کردوویت. یان ده‌توانیت تۆ لای خۆت په‌ڕگه‌یه‌ک چاپ بکه‌یت که لای ئه‌و ڕاسته‌وخۆ چاپ ده‌بێت،
واته ڕایه‌ڵه دروست بوو له نێوان دوو کۆمپیوته‌ره‌که‌دا به سه‌رکه‌وتوویی.
|
 |
پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. |
|
|