|
|
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/٥/٢٩ |
يه‌كه‌م دوژمنی كۆمپانیاكانی سی دی
سه‌ره‌تا
نیكلاس زهنسترۆم (Niklas Zennström) ناوی ئه‌و كابرایه‌یه كه Kazaa ی دروست كرد
و بوو به هۆی ئه‌وه كه میلیۆنها كه‌س له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی گۆرانی دابه‌زێننه
نێو كۆمپیوته‌ره‌كانیان، هه‌ر بۆیه نیكلاس بوو به دوژمنی ژماره یه‌كی كۆمپانیاكانی
سازكردنی سی دی. دوای "كازا"ش دیسان پرۆگرامێكی خۆڕاییی دروست كرد كه خه‌ڵك
بتوانن له ڕێگایی ئینته‌رنێته‌وه به خۆڕایی ته‌له‌فۆن بۆ یه‌كتری به‌كه‌ن، ناوی ئه‌م پرۆگرامه
نوێیه‌ش Skype ه. له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی Metroدا ناوبراو وه‌ڵامی هێندێك
پرسیاری داوه‌ته‌وه كه خوێندنه‌وه‌یان بێكهڵك نییه.
نیكلاس زهنسترۆم
پ ـ ئایا ئه‌مه به ڕێكه‌وته كه بۆ جاری دووهه‌م شتێك پێك دێنی كه ده‌بێته‌وه هۆی
تووڕه‌بوونی به‌شگه (كۆمپانیا، شیركه‌ت)ی وا كه له‌مێژه جێگای خۆیان كردۆته‌وه؟
و ـ ساڵی ١٩٩١ من له به‌شگه‌ی ته‌له‌فۆنی Tele2 دا ده‌ستم به‌كار كرد. ئه‌و كاته ئه‌وان نوێ
بوون و ته‌نیا ٢٥ كه‌سی كارگێڕی هه‌بوو، ئه‌م به‌شگه‌یه له پێشدا له سوید جێگای خۆی
كردۆته‌وه و پاشانیش به ته‌واوی ئه‌ورووپادا بڵاو بووه‌وه. منیش هه‌ر له‌وێوه فێری
ململانێ بووم.
پ ـ چۆن ده‌زانی مامه‌ڵه "بیزنیز"یه‌ك سه‌ر ده‌كه‌وێ؟
و ـ ئه‌گه‌ر ده‌بینی پیشه‌سازییه‌ك پێش ده‌كه‌وێ و باش بۆی ده‌گرێ و یاریزانی گه‌وره‌ی
تێدایه، به‌ڵام هێشتا له ته‌كنۆلۆژیای كۆن و دواكه‌وتوو كه‌ڵك وه‌رده‌گرێ، ئیتر ده‌زانم
بۆ ئه‌وه ده‌بێ كه به شێواز و ته‌كنۆلۆژیای نوێتره‌وه به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه
له‌وان باشتر و هاسانتر به‌ریته پێش، به‌ربه‌ره‌كانێی له‌گه‌ڵ بكه‌ی. دیاره ئه‌و ئه‌ركه
ڕاژهدهرهش نه‌ك هه‌ر له‌وان هه‌رزانتر، به‌ڵكوو بگره ده‌بێ به
خۆڕاییش بێ.
سكایپ چییه؟
پ ـ ده‌توانی به شێوه‌یه‌كی ساكار بڵێی "سكایپ" چییه؟
و ـ سكایپ پرۆگرامێكه كه هه‌موو كه‌س ده‌توانێ به خۆڕایی له ئینته‌رنێته‌وه
دایبه‌زێنێ و دوای دانانی له نێو كۆمپیۆتهرهكهیدا، ده‌توانێ به خۆڕایی ته‌له‌فۆن
بكا بۆ ئه‌و ٣١ میلیۆن كه‌سه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا كه ئه‌م پرۆگرامه به‌كار دێنن.
یان به خه‌رجێكی زۆر كه‌مه‌وه ته‌له‌فۆن بۆ هه‌موو شوێنێك بكا.
پ ـ پێت وایه ئه‌م شێوه تهلهفۆنكردنه ده‌بێته شتێكی ئاسایی، ئه‌گه‌ر وایه هێڵی
ته‌له‌فۆنه ئاسایییه‌كان چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟
و ـ ته‌له‌فۆنه ئابوونهیییهكان به دڵنیایییه‌وه له‌نێو ده‌چن و له داهاتوودا هه‌موو
كه‌سێك له ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه ته‌له‌فۆن ده‌كا، ئه‌و ته‌له‌فۆنانه‌ش هه‌موو
به خۆڕایی ده‌كرێن.
ئه‌ی ته‌له‌فۆنی ئاسایی چی لێ دێت؟
پ ـ ئه‌ی به‌شگه گه‌وره‌كانی ڕاژهدهری ته‌له‌فۆن چی‌یان به‌سه‌ر دێ؟
و ـ تاكوو 10 ساڵی دیكه هیچ داهاتێكیان له ڕێگای ته‌له‌فۆنه‌وه وه‌ده‌ست ناكه‌وێ،
ئه‌گه‌ر وهدهستیشیان كه‌وێ هێنده كه‌مه كه پێی به‌ڕێ ناچن، به‌ڵام ئه‌و كات
سه‌رچاوه‌ی داهاتیان ده‌بێته به‌كرێدانی بهرینباندهكانی ئینته‌رنێت.
پ ـ به‌پێی یاسا هه‌ر ئێستا له وڵاتی سویددا ده‌گه‌ڕێن به شوێن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه
پرۆگرامی دابه‌شكردنی په‌ڕگه‌كان، به مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی گۆرانی و
پرۆگرام به‌كار دێنن، تۆ كه خۆت یه‌كێك له داهێنه‌رانی پرۆگرامی خۆڕایی و
دابه‌شكردنی په‌ڕگه‌ی وه‌ك "كازا"یت چۆن ده‌ڕوانیته ئه‌م ڕووداوانه‌دا؟
و ـ مێژوو پڕه له به‌سه‌رهاتی له‌م چه‌شنه، كاتێك ته‌كنیكی نوێ له مێدیادا
دێته گۆڕێ، ئه‌م جۆره كاردانه‌وانه دێته پێش. كاتێك پیانۆی ئوتوماتیك سه‌ری
هه‌ڵدا، هه‌موو مووزیكرهكان له‌وه ده‌ترسان كه كاره‌كانیان له‌ده‌ست بده‌ن.
كاتێكیش ئێزگه‌ی ڕادیۆ په‌یدا بوو، تۆمارگهكانی سه‌فحه (قه‌وانه)ی گرامافۆن پێیان
خۆش بوو قه‌ده‌غه بكرێن، له‌به‌ر ئه‌وه پێیان وابوو كه خه‌ڵكه‌كه له ڕێگای ئه‌وانه‌وه
گوێ له گۆرانی و مووزیك ده‌گرن و ئیتر گۆرانی له‌وان ناكڕن و به‌م جۆره ههڵدهشكێن.
زۆر جێگای داخه كه یاسای نوێ داده‌تاشن و بنه‌ڕه‌تییه‌كانی به‌ربه‌ستكردن ده‌خه‌نه
لاوه. ئه‌مه‌ش تیشكدانه‌وه‌ی ئه‌و "لۆبی" (Lobby) یه تووند و تیژانهیه كه له
كۆمپانیاكانی فیلم و سی دی له ئامریكاوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه نه بیر له
به‌كارهێنه‌ره‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه و نه‌ك له كه‌سایه‌تیی ئه‌كته‌ره‌كان. ئه‌و كۆمپانیا
گه‌ورانه بیر له "چهنییهت" ناكه‌نه‌وه، ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆی ئه‌و
ئه‌كته‌ره "main-stream-artist" نه‌وه دراوێكی زۆر وه‌ده‌ست بێنن. ئه‌م كارانه‌ش
هاوكات له‌گه‌ڵ بێ بنه‌مابوون له ڕاستییه‌كاندا ده‌كه‌ن. شتێكی زۆر سروشتییه
كه خه‌ڵك واز له پرۆگرامی دابه‌شكردنی په‌رگه‌كان ناهێنن.
پرۆگرامی خۆڕایی
پ ـ تۆ به‌وه ناسراوی كه پرۆگرامی خۆڕایی بۆ خه‌ڵك دروست بكه‌ی و ئه‌وانیش
كه‌ڵكی لێ وه‌رگرن، ئه‌ی چۆن ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بی؟
و ـ ئه‌گه‌ر باس له داهێنانێكی دیجیتال بكه‌ین كه له‌وێدا نرخی كۆپیكردنهوهكهی
هیچی تێ نه‌چێ، ده‌بێ ئه‌و پرۆگرامه به خۆڕایی بێ.
هه‌موو كه‌س ده‌توانێ به خۆڕایی پرۆگرامی "سكایپ" دابه‌زێنێ و به هۆی پرۆگرامی
دابه‌شكردنی په‌ڕگه‌وه به‌ملا و به‌ولادا بڵاوی بكاته‌وه، به بڕوای من ئه‌مه‌ش كارێكی
زۆر باشه. به‌ڵام له جێگای ئه‌وه زۆتر هێزی كار ده‌فرۆشین. تاكوو ئێستا نزیك ١،١
میلیۆن مشته‌ریمان هه‌یه كه به پاره له ڕێگای "سكایپ"ه‌وه بۆ وێنه ته‌له‌فۆن بۆ
ماڵه‌وه ده‌كه‌ن.
بێجگه له‌مانه‌ش، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی ناردنی نامه‌ی به ده‌نگ و ژماره تهلهفۆنین
كه خه‌ڵكی بتوانن له ته‌له‌فۆنی ماڵه‌وه پێوه‌ندیی پێوه بگرن.
شوێنی داگرتنی "سكایپ: http://www.skype.com/download
سه‌رچاوه
ڕۆژنامه‌ی سویدیی مێترۆ (Metro) ٣١ی مارسی ٢٠٠٥ لاپه‌ڕه‌ی ٦، ستۆكهۆڵم.
وه‌رگێڕ: حامید درودی
|
 |
پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. |
|
|