فیلته‌ر و فیلته‌رشکێن
پێشهكیلهو وڵاته دیکتارتۆر و سهرهڕهوانهدا که دایم تاک بڕیارده‌ره و بۆ پاراستنی ئه‌و تاک و سیسته‌مه‌ش کۆمه‌ڵێک ڕێکخراو و داموده‌زگا پێک هاتوون تاکوو به‌رگری له‌و شتانه بکه‌ن که به بڕوای ئه‌وان زه‌ره‌ر له‌و سیسته‌مه ده‌ده‌ن.
له هێندێک وڵاتی وه‌ک چین و وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌تایبه‌تی ئێران‌دا چه‌ند ساڵێکه ده‌ستیان داوه‌ته به‌ربه‌ستکردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که به بڕوای ئه‌وان دیتنیان بڤه‌یه.
دیاره پێش له ئێرانیش هێندێک وڵاتی دیکه ئه‌م کاره‌یان کرد و دوای ئه‌وه به ملیارد، دراوی خه‌ڵکی ڕه‌ش و ڕووتی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ به‌ربه‌ستکردنی ماڵپه‌ڕه‌کان ته‌رخان کرد، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن که ناتوانن به‌و شێوه‌یه که مه‌به‌ستیانه ئه‌و کاره بکه‌ن. هه‌ر بۆیه زۆر و دره‌نگ وازیان له‌و ڕه‌وشته نه‌خوازراوه هێنا.
چه‌ند ساڵ پێش نۆره گه‌یشته کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌وانیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌ستیان دایه به‌ربه‌ستکردنی ئه‌و بڵاگ و ماڵپه‌ڕانه‌ی که به دڵیان نه‌بوو. ئه‌و بڵاگ و سایتانه‌ش له پێش هه‌موویاندا ئه‌وانه‌ی که بۆنی ڕامیاری و نه‌ته‌وه‌ییان لێ ده‌هات و پاشانیش هه‌موو ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ی که به شێوه‌یێ باس و وێنه‌ی ڕووتیان تێدا بڵاو ده‌کرێته‌وه له‌خۆی ده‌گرت.
له ده‌ره‌وه و له ناوخۆی وڵاتیشه‌وه ئه‌م باسه به تێروته‌سه‌لی باسی لێوه کرا و زۆربه‌ی زۆری زانایانی بواری زانستی ئای تی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون که ئه‌م کاره نه‌ک ته‌نیا که‌ڵکی نییه، به‌ڵکوو زه‌ره‌ری ئابووریی زۆریشی تێدایه. بێجگه له‌مه وێبڤانهکانیش بۆ سه‌یرکردنی ئه‌و سایتانه چاره‌سه‌ری دیکه ده‌دۆزنه‌وه و به‌هاسانی ده‌توانن به ته‌نیشت ئه‌و فیلتهرانهدا تێپه‌ڕ بن و بگه‌نه شوێنی مه‌به‌ست. به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆماری ئیسلامی گوێی به‌و قسانه نه‌دا و تاکوو ئێستاش داراییی خه‌ڵکی لێقه‌وماوی ئه‌و وڵاته بۆ بهربهرستکردن به‌کار ده‌با و ئه‌وه‌ی پێی خۆش بێ فیلته‌ری له‌سه‌ر داده‌نێ. خافڵ له‌وه‌ی که به‌م کاره بێهووده‌یه نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانیوه سه‌رکه‌وتوو بێ، به‌ڵکوو بووه‌ته هۆی ئه‌وه که خه‌ڵکی ئاساییی ئه‌و وڵاته وه‌ک هه‌که‌ر به ته‌نیشت فیلته‌ری جۆراوجۆردا تێپه‌ڕ بن و سه‌ر له هه‌موو ماڵپه‌ڕێکی فیلته‌رکراو بده‌ن.
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م گرفته‌ش، چه‌ندین ڕێگا هه‌یه که من له خواره‌وه هێندێکیان باس ده‌که‌م:
تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ر، له ڕێگای پاشکۆیه‌کی گووگڵه‌وه: (Google cache)به بڕوای من هاسانترین شێوه بۆ تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ر، ئه‌وه‌یه که له ماڵپه‌ڕی گووگڵدا، ناونیشانی ماڵپه‌ڕی فیلته‌رکراو بنووسی، به‌ڵام له پێشیه‌وه وشه‌ی "cache" بنووسرێ. بۆ وێنه:
Cache:zkurd.org
ڕاژه‌کاری ناوه‌نجی (Proxy servers)ئه‌م ڕاژه‌کارانه وه‌ک یاریده‌ده‌رێک له نێوانی تۆ و ماڵپه‌ڕه فیلتهرکراوهکهدا کار ده‌که‌ن، واته تۆ له جێگای ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بڕۆی بۆ ناونیشانی ماڵپه‌ڕه فیلتهرکراوهکه، ده‌ڕۆی بۆ یه‌کێک له‌و ڕاژه‌کارانه و له ڕێگای ئه‌وانه‌وه ده‌چیته نێو ماڵپه‌ڕه‌که‌وه. دیاره ئه‌مانه‌ش جۆریان زۆره:
- هێندێک له‌مانه له ڕووخساردا له ماڵپه‌ڕێکی ئاسایی ده‌چن، تۆش به نووسینی ناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌که و که‌ڵکوه‌رگرتن له "https" زۆر به‌هاسانی و به شێوه‌ی نهێنی ده‌توانی به ته‌نیشت فیلتهرهکهدا تێپه‌ڕ بی. بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ڕاژه‌کارانه ده‌توانی ئه‌م ناونیشانه له گووگڵدا بنووسیwww.http://www.google.com/search?hl=en&c2coff=1&safe=off&q=anonymous+proxy&spell=1.
- جۆری دیکه‌یان ده‌بێ له ڕێگای وێبگهڕهكهتهوه زیادی بکه‌ن، تاکوو وێبگه‌ڕه‌که‌ت به شێوه‌ی ئوتومات بۆ دیتنی ماڵپه‌ڕه بهربهستکراوهکه که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێ. ئه‌مانه ژماره‌ی "ئای پی"ین له ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک به‌ده‌ستیان بێنی. ده‌توانی له ڕێگای ماڵپه‌ڕی گووگڵه‌وه به ده‌ستی بێنی:
http://www.google.com/search?hl=en&lr=&safe=off&c2coff=1&q=proxy.
- جۆرێکی دیکه‌یان وه‌ک نهرمهواڵهن که هه‌ر که‌سێک ده‌توانێ له ڕاژه‌کاره‌که‌ی خۆیدا دایبنێ و به‌و شێوه‌یه هاوکاریی که‌سانی دیکه بکا و بییانگهیهنێته شوێنی مه‌به‌ست. ئه‌م نه‌رمه‌واڵه‌یه دوای دامه‌زراندنی، وه‌ک ڕاژه‌کاره‌کانی ده‌سته‌ی یه‌که‌م کار ده‌که‌ن، واته تۆ ناونیشانه‌که‌یان پێ ده‌ده‌ین و به هۆی ئه‌وانه‌وه ماڵپه‌ڕه بهربهستکراوهکه ده‌بینی.
له ماڵپه‌ڕی گووگڵدا ده‌توانی بۆیان بگه‌ڕێی
http://www.google.com/search?sourceid=navclient&ie=UTF-8&q=circumventor circumventor . دووان له به‌ناوبانه‌گه‌کانی ئه‌م جۆره
http://www.jmarshall.com/tools/cgiproxy/ CGIProxy و
http://ice.citizenlab.org/projects/phproxy/ PhProxy ن.
تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ر به هۆی وێب جیتهوه (WebJet)له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ده‌توانی نه‌رمه‌واڵه‌ی وێب جیت دابه‌زێنی و دوای داگرتنی ده‌بێ له‌سه‌ر هێڵدا بیت و ئینجا دایمهرزێنی. زۆر كه‌س ئه‌م نهرمهواڵهیهیان تاقی کردۆته‌وه و لێی ڕازین.
http://www.sabinenet.com/webjet/WebJetSetup.exehttp://www.sabinenet.com/webjet/WebJetSetup.exeشێوه‌یه‌کی تر بۆ تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ر، به‌کارهێنانی ناونیشان و بۆرته. له ژێره‌وه به‌کارهێنانی ئه‌م جۆره‌تان بۆ شی ده‌که‌مه‌وه:
١ـ له پێشدا ده‌بێ بچیته ناو وێبگه‌ڕی ئینته‌رنێت ئێکسپلۆرێر (Internet Explorer).
٢ـ له لیسته‌که‌ی سه‌ره‌وه‌دا، (Tools) هه‌ڵبژێره.
٣ـ له ژێر لیسته‌که‌ی (Tools)دا، کرته له‌سه‌ر (Internet options) بکه.
٤ـ دوای ئه‌وه که (Internet options)نت هه‌ڵبژارد، چوارچێوهیهکت به هه‌مان ناو، واته (Internet options) بۆ ده‌کرێته‌وه.
٥ـ کرته بکه سه‌ر دوگمه‌ی (Connections).
٦ـ ئێستا له " Connections"ه‌که‌ی تۆدا به‌شی "Dial-up and Virtual Private Netwerk settings" هه‌یه که له ویندۆزه‌که‌تدا دروست کراوه و ئه‌م به‌شه‌یه که (Dial-up)ه‌کانی تێدایه.
٧ـ ده‌بێ به مشکه‌که‌ت ئه‌و (Dial-up)هی که به‌هۆی ئه‌وه خۆت گرێ داوه به ئینته‌رنێته‌وه دیاری بکه‌ی و ئینجا کرته له‌سه‌ر "Settings" که له لای ڕاستی چوارچێوه‌که‌وه هه‌ڵکه‌وتووه، بکه‌ی.
٨ـ له‌م به‌شه‌دا په‌نجه‌ره‌یه‌کی نوێت به ناوی "Settings" بۆ ده‌کرێته‌وه که پێک هاتووه له سێ به‌ش. به‌شی نێوه‌ڕاست یان دووهه‌م، به‌شی "Proxy server"ه، که تۆ به‌هۆی مشکهکهتهوه کرته له‌سه‌ر دوگمه‌ی "Use a proxy serber for this commection" که‌ی.
٩ـ کاتێک به‌شی "Proxy serber" چالاك بوو، دوو به‌شی "Address " و "Port"یش چالاك ده‌بن و ئه‌وه‌ی تۆ تێیاندا بنووسی.
١٠ـ ئێستا تۆ ده‌بێ ناونیشانێک (Address) و "Port"ه‌که‌ت له‌م دوو به‌شه‌دا بنووسیته‌وه. له زۆر شوێندا ده‌توانی پرۆکسیگهلێکی خۆڕاییت ده‌ست بکه‌وێ. که من ناونیشانی هێندێک له‌و شوێنانه له خواره‌وه ده‌نووسم.
١١ـ دوای ئه‌وه (Adress) و (Port)ه‌که‌ت له په‌نجه‌ره‌که‌ی (Settings)دا نووسی، کرته له‌سه‌ر (OK) بکه و پاشانیش په‌نجه‌ره‌ی (Internet Options) و ئینجا کرتهش له‌سه‌ر (OK)ی بکه.
ئه‌و شوێنانه‌ی که پرۆکسیی خۆڕایییان لێ ده‌ست ده‌که‌وێ:
http://www.hostinganime.comhttp://www.hostultra.comhttps://www.proxyweb.nethttp://www.persianmind.comhttps://wproxy.comhttps://proxy.orghttp://www.freehosting.hostrava.comhttp://www.fateback.comhttp://www.100webspace.com/freeplan.htmlhttp://dailyproxy.com/free_proxy.phphttp://boroo.blogspot.comhttp://fanusak.blogfa.comده‌نا ده‌توانن له‌م لیسته‌یه
http://www.zkurd.org/Hamid_Durudi/images/Filtershken/Proxy.doc که‌ڵک وه‌رگرن.
١٢ـ ئێستا ئه‌گه‌ر هه‌موو به‌شه‌کانت به باشی پڕ کردبێته‌وه و ئه‌و پروکسییهی که تۆ که‌ڵکت لێ وه‌رگرتووه، کراوه بێ، ئه‌وا ده‌توانی چاو له ماڵپه‌ڕه فیلتهرکراوهکان بکه‌ی.
که‌ڵکوه‌رگرتن له ماڵپه‌ڕی فیلته‌رشکێن شێوه‌یه‌کی دیکه بۆ تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ر، ئه‌وه‌یه که سه‌ردانی ماڵپه‌ڕێکی فیلته‌رشکێن بکه‌ی و له‌وێدا ناوینشانی ماڵپه‌ڕه فیلتهرکراوهکه بنووسی و ئینجا بڕۆیته ژووره‌وه. له ماڵپه‌ڕی (سرزمین آفتاب)دا لیسته‌ی چه‌ندین ماڵپه‌ڕی فیلتهرشکێنم وه‌رگرتووه:
http://barandaz.comhttp://www.space.net.au/~thomas/quickbrowse.htmlhttp://www.freewebs.com/notfound.htmhttp://leader.ru/securehttp://anonymouse.org/anonwww.htmlhttp://www.anonymization.nethttp://www.proxyweb.nethttp://www.myshield.com تێپه‌ڕبوون له فیلته‌ره‌وه به‌هۆی نه‌رمه‌واڵه‌ی "جاپ"ه‌وه.له پێشدا له‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه نه‌رمه‌واڵه‌ی "جاپ" داده‌گری.
http://anon.inf.tu-dresden.de/win/japsetup.exe بۆ به‌کارهێنانیشی زانیاری به شێوه‌ی وێنه هه‌یه که له‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه ده‌توانی دایبگری و خۆت فێری به‌کارهێنانی بکه‌ی:
http://mithras.org/docs/jap.zipئه‌وه‌ی که ده‌بێ له بیرمان نه‌چێ ئه‌وه‌یه که ئه‌و ماڵپه‌ڕانه‌ش که پرۆکسییه‌کان داده‌نێن خۆشیان ده‌توانن به‌هاسانی فیلته‌ر بکرێن، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر سه‌ردانی یه‌کێک له‌و ماڵپهڕانهتان کرد و سه‌ر نه‌که‌وتن ئه‌وه ده‌توانن به دوای یه‌کی دیکه‌دا بگه‌ڕێن.
شتێکیش که وێبڤان نابێ لێی بترسێ ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی به‌م شێوه‌یه سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه فیلتهرکراوهکان ده‌که‌ن، ناو و ناونیشانیان به نهێنی ده‌مێنیته‌وه و که‌س ناتوانێ بییاناسێتهوه.