سه‌ره‌تایه‌ك له (Microsoft Excel)
پێشهكیپرۆگرامی ئیكسێڵ به‌شێكه له گورزه‌ی پرۆگرامه‌کانی (Microsoft Office) به یه‌کێك له پرۆگرامه ناسراوه‌كانی بواری ژمێریاری ، كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، رێكخستنی ستوون و ڕیز، ئامار، بوودجه و گه‌لێ كاری تر.
بۆچی ئیكسێڵ؟- زۆربه‌مان ئیكسێلمان هه‌یه كه پێویست ناكات به‌رنامه‌ی دی به‌كار بێنین كه ڕه‌نگه قورس‌تر و گرانتریش بێت.
- بڵاو به‌كارهێنانی، ئاسان، سه‌رچاوه‌ی زۆر و هتد.
- هه‌روه‌ها زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وانه‌ی كاره‌كانتی بۆ ده‌نێری ئیكسێڵیان هه‌یه و به‌ئاسانی ده‌توانن بیكه‌نه‌وه یان كاری تێدا بكه‌ن.
ئیكسێڵ ده‌توانێ چی بكات؟زۆر كاری خشته ڕه‌نگه هه‌ندێكمان زۆر له‌و كارانه‌ی به ئیكسێڵ ده‌كرێن لامان نوێ بن.
بۆ نموونه:-
(
بوودجه Budgeting)
(
كڕین و فرۆشتن Marketing)
(
ژمێریاری Accountancy)
(
كۆگا Storekeeping)
(
باج Tax)
(
ئامار Statistics)
(
به‌ها Costing)
پلان و كۆنترۆڵ (planning and Controlling)
كۆنترۆلی كات (Time,Schedule,Flex)
(
یاری Game)
پرۆگرامكردن به (VBA) وه زۆر لایه‌نی دیكه‌ی ڕێكخستنی زانیاری.
به كورتی ئیكسێڵ بریتییه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری له ناو خانهكانیدا له شێوه‌ی ستوون و ڕیزدا وه به‌ستنه‌وه‌یان به یه‌كه‌وه به‌هۆی كۆمه‌ڵێك (
نه‌خشه Function) یان (فۆرمۆلا Formula) وه بۆ وه‌دیهێنانی ده‌ره‌نجام به كاتێكی خێرا كه ئه‌مه‌ش كات و دووباره‌بوونه‌وه‌ی زانیارییه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه له كاره‌كانماندا.
ئێستا با پێكه‌وه پرۆگرامی (Excel) بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاشنا بین له به‌شه دیاره‌كانی.
سه‌رنج بده ئه‌م وێنه‌یه‌ی خواره‌وه:-
تێبینی:-
(پرۆگرامی ئیكسێڵكهت هه‌ر وهشانێكه (٩٧، ٢٠٠٠، ئیكس‌پی، ٢٠٠٢ یان هه‌ر زمانێك بێت جیاوازییه‌كی ئه‌وتۆی نییه)
١- (
خانه Cell) كه ده‌توانین زانیارییهكانمانی تێدا بنووسین وه‌ك ئه‌و جێگه‌ی وشه‌ی (كورد)مان به ڕه‌نگی شین تێدا نووسیوه.
- له یه‌ك (خانه)دا ده‌توانین تاكوو (٢٥٥) (
نووسه Character) بنووسین.
- خانه ده‌توانین زانیاریی هه‌مه‌جۆری تێ بكه‌ین:-
(فۆرمۆلا Formulas)
(
نه‌خشه Function)
(
ژماره Numbers)
(
ده‌ق Text)
(
ڕێكه‌وت Date)
(
کات Time)
(
دراو Currency)
(
ڕێژه Percentages)
هێمای زانستی (Scientific Notation)
ڕاست یان چه‌وت (True or False)
- له یه‌ك (
په‌ڕه Sheet) دا (٤،١٩٤،٣٠٤ ) خانه هه‌یه.
٢- (
ستوون Column) كه به پیت ناونراوه (A,B,C,D,E ) و هتد بریتییه له هه‌موو خانه‌كانی ئه‌و ستوونه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ستوونی ( G)مان نیشان داوه.
- یه‌ك (
په‌ڕه Sheet) (٢٥٦) ستوونی هه‌یه.
٣- (
ڕیز Row) كه به ژماره ناونراوه (1,2,3,4) و هتد بریتییه له هه‌موو خانهنهكانی ئه‌و ڕیزه ئاسۆیییه وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ڕیزی ژماره (10)مان نیشان داوه.
- یه‌ك (
په‌ڕه Sheet) ( ٦٥٥٣٦ ) ڕیزی هه‌یه.
- له یه‌ك (
په‌ڕه Sheet)دا تا ( ١٦،٣٨٤) ڕیز زانیاری ده‌توانین بنووسین.
٤- ستوون و ڕیز یه‌كدی ده‌بڕن كه ئه‌مه وا ده‌كات هه‌موو خانه‌یه‌ك ناوێكی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت كه به پیتی ستوونه‌كه و ژماره‌ی ڕیز ناو ده‌برێت. بۆ زانینی ناوی هه‌ر خانه‌یه‌ك ده‌بێ خانه‌كه چالاك بێت (كلیك) كرابێت.
هه‌روه‌ك له وێنه‌كه‌دا ئاماژه‌مان پێ كردووه خانه‌ی (كورد) چالاكه بۆیه له (
تووڵامراز Toolbar) ی (
فۆرمات Format) به‌شی (name box) هێمای (D7) ی پێ داوین، که ناوی خانه‌که‌یه.
٥- تووڵی فۆرمۆلا (Formula bar) كه به‌شێكی گرنگی ئیكسێڵه هه‌ر خانه‌یه‌ك چالاك بكه‌ین له‌و تووڵهدا پیشانمان ده‌دات، ئه‌و خانه‌یه چی كردارێكی تێدا كراوه، ئه‌گه‌ر ته‌نها (
ده‌ق text) بێت ئه‌وا هه‌مان نووسین نیشان ده‌داته‌وه وه‌ك له نموونه‌كه‌ی ئێمه وشه‌ی كوردی به بچووكی ده‌رخستووه له ده‌ستی ڕاستی (تووڵی فۆرمۆلا Formula bar).
به‌ڵام ئه‌گه‌ر (فۆرمۆلا Formulas) یان (
نه‌خشه Function)مان به‌كار هێنابێت ئه‌وا (فۆرمۆلا) كه ده‌بینین له (تووڵی فۆرمۆلا Formula bar).
بۆ نموونه سه‌یری ئه‌م وێنه‌یه بكه:-
- ژماره (2) که له خانه‌ی (C1)دا دیاره بریتییه له کۆی ژماره‌کانی خانه‌ی (A1+B1).
٦- هه‌موو په‌ڕگه‌یه‌كی ئیكسێڵ پێی ده‌وترێ (په‌ڕتووكی كار Workbook) كه چه‌ند (
په‌ڕه Sheets)یێكی گرتۆته خۆی.
دیاره تووڵ و تووڵامرازی که زۆرن له (Excel)دا که ناکرێ ئێستا هه‌موویان باس بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێکیان هه‌مان تووڵامرازن که له ( Word)دا هه‌یه و ڕه‌نگه پێی ئاشنا بیت وه‌ک (تووڵامرازی نموونه‌یی Standard toolbar) و (تووڵامرازی فۆرماتFormatting toolbar) و هتد.
هه‌وڵ بده هه‌ندێ زیاتر ئاشنا بیت به تووڵ و توووڵامرازهکان تا له بابه‌ته‌کانی داهاتوو به ئاسانی ڕاهێنانه‌کان جێبه‌جێ بکه‌یت.