 |
| ئه‌م وتاره تایبه‌ته به زانستپه‌روه‌رانی كورد |
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٦/١٢ |
| فۆنتێك بۆ خۆت دروست بكه
له ڤیندۆزی ئكس پی دا پرۆگرامێك هه‌یه، ده‌توانم بڵێم نه‌ناسراو ماوه‌ته‌وه، هه‌ر ئه‌م پرۆگرامه ده‌توانێ فۆنت ساز بكا. ناوه‌كه‌شی "فۆنت چاك كه‌ر"ه.
بۆ ئه‌وه‌ی ههڵیكهی ده‌بێ بڕۆیته ستارت و لهوێشهره Run (ئه‌وانه‌ی ڤیندۆزی سوێدیان هه‌یه ده‌بێ ستارت و پاشان kör هه‌ڵبژێرن)، له چوارچێوه‌ی دیالۆگه‌كه‌دا ده‌نووسی Eudcedit و پاشان ok لێ ده‌ده‌ی. چوارچێوهیهكت بۆ ده‌كرێته‌وه كه تێیدا ده‌توانی به تۆڕی چوارسووچ فۆنتێك بۆ خۆت دروست بكه‌ی، ته‌قریبه‌ن وه‌ك پرۆگرامی وێنه و نیگار كێشان كار ده‌كا. دوای ئه‌وه فۆنته‌كه‌ت نووسی ده‌توانی به ناوێك پاشه‌كه‌وتی بكه‌ی.
دوای ئه‌وه بڕۆره‌وه بۆ ستارت و Run و له چوارچێهوهكهدا بنووسه Charmap و پاشان ok لێ بده. چوارچێوه‌یه‌ك دهركێتهوه و له سه‌ره‌وه تۆ ئالترناتیڤی یه‌كه‌م هه‌ڵبژێره ئه‌وه‌ی كه له نێودا نووسراوه (هی تۆ). ئیستا ده‌بینی كه فۆنته‌كه‌ی تۆش له سه‌ره‌وه له نێو چوارچێوه‌كه‌دا دیاره. به پێكانه‌ی مشكه‌كه‌ت فۆنته‌كه‌ی خۆت دیاری بكه و له ژێریشه‌وه كوپی بكه و له هه‌ر دوكۆمهنتێكدا پێت خۆشه دایبنێ.
حامید
12/6/2003
|
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=291
|