 |
| ئه‌م وتاره تایبه‌ته به زانستپه‌روه‌رانی كورد |
| له لایه‌ن hamiddurudi ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٣/٦/١٣ |
| به‌رنامه‌ی كوڵه گرتن
ئایا ده‌زانن زۆر پرۆگرام دروست كراوه بۆ كوڵه گرتن؟ (جاسوسی)، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر من یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه له نێو كامپیۆتهرهكهم دا دامه‌رزێنم، ئه‌وا هه‌ر كه‌سه به كیبوردهكهی من شت بنووسێ، پرۆگرامه‌كه له مه‌ودای هه‌ر چه‌ند چركه‌یه‌ك دا وێنه‌یه‌ك له‌و شتانه‌ی كه له كامپیۆتهرهكهی مندا نووسراوه، تۆماری ده‌كا و بۆم راده‌گرێ. دوایش من به پشوو درێژی داده‌نیشم و ده‌یانخوێنمه‌وه. یان پرۆگرامه‌كه ئه‌م زانیاریانه بلآو ده‌كاته‌وه. به‌م جۆره پرۆگرامانه ده‌ڵێن Spyware و زۆر زه‌حمه‌ته مرۆڤ پێیان بزانێ.
ئێستا بۆ پێشگری له كوڵهگرتن، پرۆگرام چاك كراوه و پێش به‌م كارانه ده‌گرێ، ناویان Antispyware ه. یه‌كێك له‌مانه ناوی Spybotه و له سه‌ر تۆڕی ئینتێرنێت به خۆڕایی ده‌ست ده‌كه‌وێ. ئه‌م پرۆگرامه بێجگه له‌وه‌ی پێش به پرۆگرامی كوڵهگرتن ده‌گرێ، ته‌نانه‌ت هه‌موو شوێنهوارهكانت له دوای ئه‌وه‌ی چاوت له ئینترنێت كرد بۆ ده‌شۆرێته‌وه.
ئه‌م پرۆگرامه له ناونیشانی www.spybot.safer-networkin.de یان www.download.com ده‌ست ده‌كه‌وێ. دیاره بۆ هه‌موو جۆره‌كانی ڤیندۆزیش به‌كار دێ.
حامید درودی
تێبینی: كوڵهگرتن وشه‌یه‌كی كوردیه، له هێندێك شوێن زۆر باوه، بۆ وێنه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له سووچی دیوارێكه‌وه خۆی حه‌شار دابێ و له‌سه‌ر كه‌سێكی تر به دزیه‌وه زانیا كۆ بكاته‌وه، پێی ده‌ڵێن فڵان كه‌س "كوڵهی" گرتووه. جا من ئه‌م ناوه‌م پێ گونجاوتر بوو. به سوئێدیش به‌م جۆره پرۆگرامانه ده‌ڵێن Spionprogram.
|
به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته: http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=292
|