هێما و لۆگۆی بلووتووس
پێناسێك
بۆ بلوتووس
ستاندارتێكی ڕاگواسنتی داتایه. بوارێكی ڕه‌خساو بۆ هه‌مه چه‌شن ده‌زگای ئه‌لكترۆنی ساز ده‌كات، كه داتا و زانیاریی(به هه‌موو جۆره‌كانی ده‌ق، ڕه‌نگ، ده‌نگ..هتد) تاوتوێ پێ بكه‌ن، وه‌ك ته‌خته‌كلیل، ته‌لفۆنێكی مۆبایل، كامێرایه‌كی دیجیتاڵ، چاپكه‌رێك..و هه‌روه‌ها، هه‌موو ئه‌وانه به‌ئاسانی له‌نێوه‌ندێكی بێ ته‌لدا په‌یوه‌ندی ده‌گرن و كار له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن.
گه‌ر ڕۆژانه ته‌ماشای چوارده‌وری خۆمان بكه‌ین ده‌بینین كه له زۆر شوێن ته‌خته‌كلیل و ماوسی بێته‌ل به‌كارده‌برێت، بێگومان پرسیاری ئه‌وه‌ش هاتۆته مێشكمان ئه‌وه له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك پێكه‌وه په‌یوه‌ندی دروست ده‌كه‌ن و چۆن كار ده‌كه‌ن ؟.
كاركردنی
بلوتووس
به
بێ ته‌ل وایه‌ر
له مه‌ودایه‌كی
10 تاكو 100 مه‌تریدا
كارده‌كات،
به توانای
ئاڵوگۆڕكردنی
یه‌ك مێگا بت
له چركه‌یه‌كدا(1
Mbits) – به‌گوێره‌ی
ته‌كنیكی نوێ
ئه‌م خێراییه
ده‌گات 2
مێگابت له
چركه‌یه‌كدا،
به له‌ره‌له‌ری
2.45 مێگاهێرتز
داتاكان
ئاڵوگۆڕ پێده‌كات.
تاكو بتوانرێت ده‌زگایه‌ك تایبه‌تمه‌ندێتی Bluetooth وه‌ربگرێت، پێویستی به‌بوونی پارچه‌یه‌كی بچووكی بڕاو (Chip )ـێك ده‌بێت تێیدا. ئه‌م
Chip ـه‌ش وه‌رگر و هێنه‌ره، كه به transceiver ناوده‌برێت. هه‌ردوو واتای(transmit, receive) ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆكه له‌ناواخنی زۆربه‌ی ئامێر و ده‌زگا ئه‌لكترۆنییه‌كاندا به‌دی ده‌كرێت. شێوازی كاركرنی Bluetooth به‌گوێره‌ی خاڵ – بۆ – خاڵ وه‌یان كۆمه‌ڵه خاڵێك پێكه‌وه سازده‌درێت.
داهێنه‌ر
كۆمپانیای
ئه‌ریكسۆنی
Ericsson
سویدی بیرۆكه‌ی
بلوتووسی
هێنایه كایه‌وه
و په‌ره‌ی
پێدا.
پاشان
كۆمه‌ڵێك
كۆمپانیانی
هاوكار، پێكه‌وه
كۆمه‌ڵه‌یه‌كیان
پێكهێنا بۆ
كاركردن
تیایدا به‌ناوی
(Special Internet
Group
SIG). كه
برێتیی بوون
له : Ericsson,
IBM, Nokia, Toshiba, 3Com, Lucent, Microsoft, Motorola
ناوی
بلوتووس له
چییهوههاتووه
بلوتووس
گه‌ر بیكه‌ین
به كوردی
واته "دان
شین"، به‌ڵام
له‌ڕاستیدا
بلوتووس
ناوی پاشای
دانیمارك Harald Blåtand (كه
به ئینگلیزی
ده‌بێت به Bluetooth)
بووه له ناوه‌ڕاستی
سه‌ده‌ی دهههمدا،
به‌ناوبانگی
ئه‌وه‌وه ئه‌م
ته‌كنیكه
ناونراوه وه‌ک
ڕێزلێنانێك
له قاره‌مانێتی
ئه‌و پاشایه
كه فه‌رمانڕه‌وایه‌تیی
و ده‌سه‌ڵاتی
خۆی فراوان
كردووه و گه‌یشتۆته
نه‌رویج. وه‌ك
باس ده‌كرێت
هارالد حه‌زی
به‌خواردنی
شاتوو زۆر
كردووه، و له‌پاش
خواردنی دانه‌كانی
ڕه‌نگی
شینیان وه‌رگرتووه
و بۆیه به
دان شین
ناوبراوه.
لاپه‌ڕه‌ی بلووتووس له ئینته‌رنێتدا :
www.bluetooth.com |