پێشه‌کی له‌م بابه‌ته‌مدا باسی چاره‌سه‌رێک ده‌که‌م بۆ کێشه‌ی قه‌ره‌باڵغیی شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی کوردستان. هیوادارم سه‌رنجی دڵسۆزانی گه‌له‌که‌م له کاربه‌ده‌ستان و لێپرسراوان ڕابکێشم بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پرۆژه گرنگه. وڵاته پێشکه‌وتووه‌کانی دونیا قۆناغێکی چاکیان بڕیوه له ڕێکخستنی کاروباره‌کانی ژیانی دانیشتوانی وڵاته‌کانیان، جا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی کورد به که‌مترین کات بگه‌ینه ئاستێکی به‌رزی ژیان، پێویسته سوود له زانستیان وه‌ر بگرین بۆ به‌دیهێنانی پرۆژه‌ی جۆراوجۆر و گرنگ. CROW www.corw.nl ڕێکخراوێکی زانستییه له هۆڵه‌ندا که گرنگی ده‌دات به ژێرخان و هاتوچۆ. دوو به‌رگ له‌و کتێبانه‌ی ده‌ری کردوون بۆ ڕێنوێنیی نیشانه‌کردنی ڕێگاوبان که هاتوچۆ ئاسانتر و سه‌لامه‌تتر ده‌کات، زۆر به گرنگ ده‌زانم که بۆ کوردستان سوودی زۆر بێت: کتێبی یه‌که‌م: ڕێنمایی بۆ نیشانه‌کردنی ڕێگاوبان Richtlijnen voor bebakening en markering van wegen http://www.crow.nl/shop/productDetail.aspx?id=167&select=title کتێبێکی دووسه‌د لاپه‌ڕه‌یییه تیایدا به شێوه‌یه‌کی ئه‌ندازیاری، هێڵکاریی جوان کراوه که چۆن شه‌قامه‌کان و فولکه‌کان ده‌توانرێن ڕه‌نگ بكرێن و جیا بكرێنه‌وه به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئه‌وه‌ی تا ده‌توانرێن به‌ئاسانی و به‌سه‌لامه‌تی به‌کار بهێنرێن. ئه‌م کتێبه ته‌نها نرخی چل‌وپێنج یورۆیه و سوودی زۆر زۆر له نرخه‌که‌ی زیاتره. له کتێبخانه‌کانی هۆڵه‌ندادا به‌ده‌ستکه‌وتنی ئاسانه. ![]() ![]() ![]() کتێبی دووه‌م: ڕێنمایی بۆ بۆردی ڕێنیشاندان Richtlijn bewegwijzering http://www.crow.nl/shop/productDetail.aspx?id=568&select=title واته ڕێنمایی بۆ بۆردی ڕێنیشاندان، کتێبێکی سێسه‌د لاپه‌ڕه‌یییه که به‌هه‌مان شێوه پڕه له هێڵکاریی ئه‌ندازیاری، که به‌پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی زانستی، دروست کراون بۆ دانانی بۆردی ڕێنیشاندانی پێویست له‌سه‌ر ڕێگاوبانه‌کان. نرخی ئه‌م کتێبه‌ش نه‌وه‌دوهه‌شت یورۆیه، زۆر به‌سووده و به‌ده‌ستکه‌وتنی له کتێبخانه‌کانی هۆڵه‌ندادا ئاسانه. ![]() ![]() ![]() له‌ڕێی هێلکارییه ئه‌ندازیارییه‌کانی ناو هه‌ر دوو کتێبه‌که زۆر به‌ئاسانی ده‌توانرێت سوودیان لێ وه‌ر بگیرێت و ئه‌گه‌ر پێویستیش بوو وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر زمانی شیرینی کوردی، ئه‌وه‌ش ده‌کرێت، به‌ڵام هیواخوازم ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ت ئه‌م ئه‌رکه بگرنه ئه‌ستۆی خۆیان. زانیاریی زیاتر شایانی باسه که خوله‌کانی خوێندنی زانستی هاتوچۆ له ڕێکخراوی (CROW) ساز ده‌کرێت. هه‌روه‌ها له زانکۆی برێدای پیشه‌یی (NHTV Breda University of Professional Education) http://www.nhtv.nl بڕوانامه‌ی به‌کالۆریۆس له هه‌مان بواردا وه‌ر ده‌گیرێت. گه‌ر هه‌ر که‌سێک ئاره‌زووی به‌ده‌ستکه‌وتنی زانیاریی زیاتری هه‌بوو، ئه‌وا ده‌توانێت به زمانی هۆڵه‌ندی یان ئینگلیزی په‌یوه‌ندی بکات به‌و شوێنانه‌ی (به‌سته‌ر link)ه‌کانیان دانراون له‌م بابه‌ته‌دا. پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. به‌سته‌ری ئه‌م بابه‌ته: | http://www.zkurd.org/?Besh=witar&kar=asayi&jimare=486
| ||||||||||||