وانه‌ی 7: «چوارچێوه
= Frames » سه‌رنج: ئه‌م به‌شه پێوه‌ندیی به به‌شه‌كانی پێشووه‌وه نییه و ده‌توانین
بڵێن كه بابه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه. چوارچێوه
(په‌نجه‌ره) چییه و چ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی هه‌یه له ماڵپه‌ڕدا؟ ڕه‌نگه زۆرمان پێ خۆش
بێ كه بتوانین ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین په‌نجه‌ره‌دا و هه‌ر
كاتێ كرته بكه‌ینه سه‌ر بابه‌تی یه‌كێك له په‌نجه‌ره‌كان، ناواخنی بابه‌ته‌كه
له په‌نجه‌ره‌یه‌كی تر بكرێته‌وه:
ـ چوارچێوه‌ی ئه‌ستوونی ـ Frames وا ده‌كا كه بتوانین په‌نجه‌ره‌ی
ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین چوارچێوه‌ی بچووكتردا
كه هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كیش ماڵپه‌ڕی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه. ده‌توانین دوایی كه
ماڵپه‌ڕی یه‌كێك له‌و ده‌لاقانه ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕه له‌و چوارچێوه‌یه
یان چوارچێوه‌یه‌كی تر و یان خود چوارچێوه‌یه‌كی نوێی سه‌ربه‌خۆتردا بكرێته‌وه. واته
لاپه‌ڕه‌یه‌كی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دابه‌ش كه‌ین به‌سه‌ر چه‌ندین چوارچێوه (په‌نجه‌ره)دا. په‌نجه‌ره‌ی
ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه‌مان دابه‌ش ده‌بن به‌سه‌ر چوارچێوه به شێوه‌ی هێڵ (Rows)
یان ستوون(Cols) قه‌باره‌ی هێڵه‌كان یان ستوونه‌كان به چوار شێوه ده‌كرێ دیاری
كرێن: 1 ـ قه‌باره
به پیكسل (واته خاڵخاڵه‌كانی وێنه) كه كۆده‌كه‌ی
وایه: <FRAMSET COLS="100, 250, 300"> 2 ـ قه‌باره به له‌سه‌د (%)ی په‌نجه‌ره‌ی
ئینته‌رنه‌تخوێنه‌ره‌كه: <FRAMSET COLS="50%, 50%"> 3 ـ قه‌باره‌ی
ڕێژه‌یی (*) كه
كۆده‌كه‌ی وایه: <FRAMSET
COLS="*,
500, *"> 4 ـ قه‌باره
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچێوه‌كانی تردا
كه كۆده‌كه‌ی وایه: <FRAMSET
COLS="1*,
3*, 1*"> با
بزانین مرۆڤ چۆن ده‌توانێ به Frames لاپه‌ڕه‌یه‌ك دروست كا: سه‌یری
جۆرێكی تری چوارچێوه بكه‌ن:
چوارچێوه‌ی هێڵی يان لاكێشه لێره
دوو چوارچێوه‌مان له سه‌رووی یه‌ك هه‌یه (واته په‌نجه‌ره‌كانمان هێڵین یان به‌شێوه‌ی لاكێشه
هه‌ڵكه‌وتوون). ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه تۆزێ له‌وه‌ی ژێره‌وه به‌رزتره. <FRAMESET
ROWS="60,*"> FRAMESET كۆد‌ی ده‌ستپێكی چوارچێوه‌یه. ROWS="60,*"> به ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ده‌ڵێ كه ئێمه دوو په‌نجه‌ره‌مان
(به شێوه‌ی ڕاكشاوی) له سه‌رووی یه‌ك ده‌وێ و ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌بێ 60
پیكسل به‌رزیی هه‌بێ و ئه‌وه‌ی ژێره‌وه‌ش پاشماوه‌ی شاشه‌كه پڕ كاته‌وه (*). ئه‌گه‌ر
بمانویستبا كه په‌نجه‌ره‌كان به قه‌د یه‌ك به‌رزییان هه‌بایه ئه‌و كاته ده‌ماننووسی:
ROWS="50%,50%" ئه‌گه‌ر
حه‌ز بكه‌ین كه چوارچێوه‌كان له سه‌رووی یه‌ك نه‌بن به‌ڵكوو له ته‌نیشتی یه‌ك
بن واته (په‌نجه‌ره‌كانمان به به‌رزی یان ستوونی هه‌ڵكه‌وتوون)، ئاوا:
ئه‌و
كاته له جیاتیی ROWS ده‌نووسین: COLS واته
ستوون مان ده‌وێ. ده‌توانین
هه‌م ROWS و هه‌م COLS پێكه‌وه به‌كار به‌رین كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا
گه‌لێ چوارچێوه‌ی جۆربه‌جۆرمان هه‌بێ. به‌ڵام له‌بیرت بێ كه په‌نجه‌ره‌ی زۆر ده‌توانێ
سه‌رلێشێوێن بێ. * *
* ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه تۆزێ تێگه‌یشتنیان قورس بێ. له‌به‌ر ئه‌وه له
خواره‌وه به شێوه‌یكی تر باسی چوارچێوه ده‌كه‌ین: سه‌رنج: ئه‌م به‌شه
هیچ پێوه‌ندییه‌كی به وانه‌كانی پێشووه‌وه نییه و ده‌توانین بڵێین بۆ خۆی به‌شێكی
سه‌ربه‌خۆیه و پێویستمان به‌وانه‌ی پێشوو نییه. واته ده‌توانی فۆلده‌رێكی جیاواز
بۆ ئه‌مه بكه‌یته‌وه و تێكه‌ڵی ئه‌وانی تری نه‌كه‌ی و هه‌مووی به باشی كار ده‌كا. ئێسته با به نموونه بزانین چوارچێوه چۆن یارمه‌تیمان ده‌دات. ده‌مانه‌وێ ماڵپه‌ڕێكمان هه‌بێ كه پێك هاتبێ له چه‌ند لاپه‌ڕه: 1 ـ لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه به‌خێرهاتنی
خه‌ڵك بكا و هه‌موو كاتێ كه خه‌ڵك ده‌چێته سایته‌كه‌مانه‌وه بیبینێ:
(لاپه‌ڕه‌ی ژماره 1، ناوی ده‌نێین: welcome.html) 2
ـ لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه بۆ نموونه هۆنراوه‌یه‌كی تێدا بێ:
(لاپه‌ڕه‌ی ژماره 2، ناوی ده‌نێین:
xak.html) 3 ـ لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه لیسته‌ی
بابه‌ته‌كانمانی تێدا بێ:
(لاپه‌ڕه‌ی ژماره 3، ناوی ده‌نێین:
babetekan.html) دیاره ئێمه لێره بۆ سایتی Diyako ته‌نها لینكێ داده‌نێین، واته ده‌مانه‌وێ كاتێ
كرته ده‌كرێته سه‌ر وشه‌ی Diyako ماڵپه‌ڕی دیاكۆ بكرێته‌وه. كه‌وابێ ئێمه ئێسته له‌ڕاستیدا 3 لاپه‌ڕه‌مان هه‌یه. ئێسته به یارمه‌تیی چوارچێوه Frames كارێك ده‌كه‌ین هه‌مووی كۆ ببێته‌وه و به‌م شێوه‌ی خواره‌وه
دیار بێ. واته كاتێ خه‌ڵك ده‌چێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی بۆ
ببینرێ و هه‌ركاتێ كلیكی Xak بكا هۆنراوه‌كه له شوێنی په‌نجه‌ره شینه‌كه ده‌ركه‌وێ. به‌ڵام
ده‌مانه‌وێ سایتی Diyako بۆ خۆی له په‌نجه‌ره‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆدا بكرێته‌وه:
(په‌نجه‌ره‌كانمان، ناوی ده‌نێین: index.html) واته ده‌مانه‌وێ ماڵپه‌ڕێكی وه‌كوو ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه چێ بكه‌ین كه هه‌رچه‌ند
هه‌مووی پێكه‌وه دیاره به‌ڵام له ڕاستیدا له چه‌ند په‌ڕه‌ی جیاجیا پێكهاتووه كه
بریتین له‌مانه: 1 ـ لاپه‌ڕه‌یه‌كی شین بۆ به‌خێرهاتن به ناوی: welcome.html 2 ـ لاپه‌ڕه‌یه‌ك كه هۆنراوه‌ی (xak)ی تێدایه، به‌ڵام له
ناو په‌نجه‌ره‌كه‌دا دیار نییه ته‌نها لینكه‌كه‌ی ده‌بنیرێ به ناوی: xak.html 3 ـ لاپه‌ڕه‌یه‌كی نارنجی كه بابه‌ته‌كانی تێدایه به ناوی: babetekan.html 4 ـ لینكێك بۆ سایتی دیاكۆ. 5 ـ كۆبوونه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كان له
په‌نجه‌ره‌یه‌كدا به ناوی: index.html ئه‌م 4 لاپه‌ڕه‌یه‌مان هه‌یه:
له‌ڕاستیدا ئێمه ئێسته چوار په‌ڕه‌مان هه‌یه. با بزانین كۆد‌ی ئه‌و په‌ڕانه
چین: 1 ـ كۆد‌ی
لاپه‌ڕه‌ی ژماره 1 كه ناومان ناوه‌ته welcome.html ئاوایه:
2 ـ كۆد‌ی لاپه‌ڕه‌ی ژماره 2 كه ناومان ناوه‌ته xak.html ئاوایه:
3 ـ كۆد‌ی لاپه‌ڕه‌ی ژماره 3 كه ناومان ناوه‌ته babetekan.html ئاوایه:
4 ـ كۆد‌ی لاپه‌ڕه‌ی
ژماره 3 كه ناومان ناوه‌ته index.html و له‌ڕ‌ستیدا
چوارچێوه‌یه نه‌ك لاپه‌ڕه ئاوایه:
ڕه‌نگه پێویست بێ كۆد‌ی ئه‌م به‌شه تۆزێ زیاتر ڕوون بكه‌ینه‌وه.
وه‌ك ده‌بینن ئه‌و كۆده ئه‌م ده‌لاقانه‌مان ده‌داتێ. لێره 2 لاپه‌ڕه به‌ناوه‌كانی (babetkan.html, welcome.html) ده‌بینین كه له ناو دوو
چوارچێوه‌دادیارن، ئێمه ده‌بێ بۆ چوارچێوه‌كانیش ناو دابنێین و ئه‌مه كاره له به‌شی
چوارچێوه‌کان واته له index.html ده‌كه‌ین و به مه‌یلی خۆمان ناویان بۆ دیاری ده‌كه‌ین من پێم
خۆشه چوارچێوه‌ی ڕ‌است كه لاپه‌ڕه‌ی welcome.html پیشان ده‌دا
ناو بنێم rast
و چوارچێوه‌ی چه‌پیش كه لاپه‌ره‌ی babetekan.html پیشان ده‌دا ناو بنێم chep بۆ ئه‌و كاره‌ش له نێو كۆد‌ی index.html دا ئه‌مانه
داده‌نێین: NAME”rast”
و NAME”chep” سه‌یری
ناو كۆد‌ی index.html بكه‌ن. تێبینی: بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ركام له لینكه‌كان
له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا بكرێنه‌وه كه خۆت حه‌ز ده‌كه‌ی ده‌بێ پاش هه‌ر لینكێك بۆی
دیاری بكه‌ی له كام لا بكرێته‌وه: ئه‌گه‌ر هیچ كۆدێ نه‌نووسی هه‌ر له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌ی
خۆی ده‌كرێته‌وه: <A
HREF="http://www.geocities.com/dyako700">Diyako</a> ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ین له په‌نجه‌ره‌یه‌كی سه‌ره‌به‌خۆدا
بكرێته‌وه پاش لینكه‌كه ئه‌م كۆده ده‌نووسین: Target=”_Top” بۆ
نموونه: <A
HREF="http://www.geocities.com/dyako700"
Target=”_Top”>Diyako</a> ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ین
له په‌نجه‌ره‌یه‌كدا كه خۆمان ناوه‌كه‌ی
دیاری بكه‌ین بكرێته‌وه پاش لینكه‌كه
ئه‌م كۆده ده‌نووسین: (بۆ نموونه من حه‌ز ده‌كه‌م
له په‌نجه‌ره‌یه‌كدا بكرێته‌وه كه ناوم ناوه‌ته rast). Target=”rast” بۆ نموونه: <A
HREF="http://www.geocities.com/dyako700"
Target=”rast”>Diyako</a> سه‌یری نموونه‌ی چه‌ند چوارچێوه‌یه‌كی تر بكه: دوو ستوون: له
پێشدا ده‌بێ ماڵپه‌ڕێك چێ كه‌ین به‌م شێوه كۆدانه‌ی خواره‌وه و پاشان به ناوی
index.htm پاشه‌كه‌وتی
كه‌ین. باشتره كه په‌نجه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه به ناوی index.htm پاشه‌كه‌وت كه‌ین، دواییش كه ده‌یخه‌ینه
ناو ئینته‌رنت هه‌ر ده‌بێ به‌و ناوه بێ. <HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset cols="150,*"><frame
name="chep" src="chep.htm"><frame name="rast"
src="rast.htm"> </HTML>
پاشان
ده‌بێ دوو په‌ڕه‌ی تر دروست كه‌ین كه له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌دا ده‌ر كه‌ون و بۆ
ئاسانیی كار ناویان ده‌نێین: rast.htm chep.htm دوو هێڵ (دوو لاكێشه):
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset rows="50,*"><frame name="ser"
src="ser.htm"><frame name="bin"
src="bin.htm”> </HTML> دوو هێڵ و دوو ستوون:
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset rows="50,*"><frame
name="ser" src="ser.htm"> </HTML> سێ هێڵ (سێ لاكێشه) و دوو ستوون:
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset
rows="50,*,50"><frame name="ser" src="ser.htm"> </HTML> دوو لاكێشه كه چێوه‌كه‌یان ڕاده‌كێشرێ:
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset rows="100,*" > </HTML> دوو لاكێشه كه چێوه‌كه‌یان
ڕاناكێشرێ:
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset
rows="100,*" > </HTML> دوو لاكێشه به بێ ئه‌وه‌ی
چێوه‌كه‌ی دیار بێ (frameborder="NO" rameborder="NO")
<HTML> <HEAD> <TITLE>Frames</TITLE> </HEAD> <frameset
rows="100,*" frameborder="NO" rameborder="NO"> </HTML> كۆتاییی وانه‌ی 7 * * * |