پێشه‌كی
چێكردنی ماڵپه‌ڕ
یان
HTML به كوردی
ڕه‌نگه له تۆڕی جیهانیی ئینته‌رنێتدا به هه‌زاران ماڵپه‌ڕ هه‌بن كه مرۆڤ له
بینینیان سه‌رسام بێت. به‌ڵام له ڕاستیدا چێكردنی زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه كارێكی
هێنده دژوار و گران نییه، به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه زۆر سانا و هاسانیشه.
لێره هه‌وڵ ده‌ده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی ساكار باسی چێكردنی ماڵپه‌ڕ بكه‌ین، تا
بزانن ئه‌م كاره نه‌ته‌نها ناخۆش نییه به‌ڵكوو به پێچه‌وانه‌وه زۆر شیرینیشه.
بێگومان پاش ئه‌م وانانه تۆش ده‌توانی به‌ئاسانی ماڵپه‌ڕێكی جوان و خنجیلانه بۆ
خۆت چێ كه‌ی.
له‌م وانانه‌دا ڕێبازه بنه‌ماییه‌كانی چێكردنی ماڵپه‌ڕ باس ده‌كه‌ین، پاشان تۆ
كه فێری ئه‌مانه بووی ئیتر به فه‌نتازیا و خه‌یاڵی خۆت ده‌توانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌ت
بڕازێنیته‌وه.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه زمانی ئینته‌رنێت لاتینه، له‌پێشدا ده‌بێ به لاتین فێری
بی، پاشان به‌ئاسانی ده‌توانی به كوردییش ماڵپه‌ڕ ساز كه‌ی.
یه‌كێك له باشترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ماڵپه‌ڕ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بۆ
دروستكردنی، پێویستی به پرۆگرامی هێنده گران یان كه‌ره‌سته‌ی ئاڵۆز نییه.
HTML چییه؟
كاتێك ده‌مانه‌وێ ماڵپه‌ڕێك ساز كه‌ین له كۆده‌كانی HTML كه‌ڵك وه‌رده‌گرین.
ئه‌ویش كورته‌یه‌كی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌یه: Hyper
Text Markup Language ئه‌مانه چه‌شنه كۆدێكن كه ڕیز ده‌كرێن و به یارمه‌تییان ده‌ستنیشان
ده‌كه‌ین كه ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان شێوه‌ی چۆن بێ.
له داهاتوودا زۆرتر له‌و باره‌وه بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه. په‌له مه‌كه‌ن ورده
ورده ده‌چینه ناواخنی ئه‌و باسه شیرینه‌وه.
بۆ چێكردنی ماڵپه‌ڕ ئه‌م شتانه پێویستن:
1. كۆمپیۆته‌رێك.
2. پرۆگرامێك
كه ئینته‌رنێتی پێ ده‌خوێنرێته‌وه، واته به‌یارمه‌تیی ئه‌و پرۆگرامه ده‌چینه
نێو ئینته‌رنێته‌وه وه‌كوو:
”Netscape Navigator”
”Microsoft Internet Explorer”
3. پرۆگرامێكی ساكاری نووسین وه‌كوو یه‌كێك له‌م پرۆگرامانه:
”Notepad”
”Microsoft Word”
”Word Perfect”
یان هه‌ر پرۆگرامێكی ساده‌ی نووسینی تر.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ماڵپه‌ڕ به كۆد چێ ده‌بێ پێویست ناكا پرۆگرامی گه‌وره‌ی
نووسینمان هه‌بێ، جا بۆیه له هه‌مووی باشتره كه ساده‌ترین پرۆگرامی نووسین
به‌كار بهێنین.
هه‌ر كۆمپیۆته‌رێ هه‌ر هیچ پرۆگرامێكی
نووسینی له‌گه‌ڵدا نه‌بێ، پرۆگرامێكی ساده‌ی له‌گه‌ڵدایه كه ڕه‌نگه به هه‌ر زمانێ
ناوێكی هه‌بێ، به‌ڵام له ئینگلیزی‌دا پێی ده‌ڵێن: ”NotePad” واته "یادداشت":
|