|
چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
||||||||||||||||||||||||||||||||||
|
وانه‌ی 6: خشته table
سه‌باره‌ت
به خشته: خشته كه به ئینگلیزی
پێی ده‌ڵێن table
هه‌ندێ
جار له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا یارمه‌تیی باشمان ده‌دات. ده‌توانین بابه‌تێكی
تایبه‌تی یان وێنه‌یه‌ك له‌ناو خشته‌یه‌كدا دانێین بۆ ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵی شتێكی تر نه‌بێ.
دوایی ده‌توانین ئه‌و خشته‌یه كتومت (دقیقا) له شوێنێكدا دانێین كه خۆمان پێمان
باشه. خانه، هێڵ و ستوون له خشته‌دا: خشته ده‌توانێ یه‌ك خانه (cell) یان كۆمه‌ڵێ خانه‌ی هه‌بێ.
هه‌ندێ جار خانه‌كان وكوو لاكێشه‌یه‌ك یان هێڵێك rows هه‌ڵكه‌وتوون:
هه‌ندێ جاریش خانه‌كان به شێوه‌ی ستوون col دیارن:
چێوه: وه‌ك ده‌زانن خشته
خۆی چێوه‌ی هه‌یه واته چوارده‌وری هه‌یه. ده‌توانین وا بكه‌ین كه چێوه‌ی
خشته‌كه دیار بێ و به ویستی خۆشمان ڕه‌نگی دڵخوازی
بكه‌ین. ده‌توانین بنی خشته‌كه‌ش ڕه‌نگێ تایبه‌تی
بكه‌ین:
ده‌توانین وا بكه‌ین
كه چێوه‌ی خشته‌كه دیار نه‌بێ واته به‌س ناواخنی خشته‌كه دیار بێ:
دروستكردنی خشته: خشته
گه‌لێك شێوه‌ی جۆربه‌جۆری هه‌یه. هه‌وڵ ده‌ده‌ین باسی چۆنیه‌تیی چێكردنی خشته بكه‌ین،
به‌ڵام له پێشدا باسی ساكارترین خشته ده‌كه‌ین. خشته‌یه‌ك كه ته‌نها یه‌ك
خانه‌ی هه‌یه:
ده‌بێ
به ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان بڵێین خشته‌مان ده‌وێ و ئه‌ویش وا ده‌كرێ كه كۆدی خشته بنووسین: <TABLE BORDER=2> TABLE (خشته) واتای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌مانه‌وێ
خشته‌یه‌ك چێ بكه‌ین. BORDER=2 واتا ده‌مانه‌وێ له نێوان
خانه‌كه و چوارده‌وری خشته‌كه‌دا چێوه‌یه‌ك (قاپێك)مان هه‌بێ كه پانییه‌كه‌ی 2
پیكسل بێ. پاشان
پێی ده‌ڵێن كه له خشته‌كه‌دا هێڵێك (دێڕێك) ده‌ست پێ‌بكا: <TABLE BORDER=2> <TR> <TR> كه كورته‌ی (دێڕی خشته = table row)یه، واتای
ئه‌وه‌ی هه‌یه كه لێره‌وه دێڕێكی نوێ له خشته‌كه‌دا ده‌ست پێده‌كا. هه‌ره‌وه‌ها
ده‌بێ پێی بڵێین كه ده‌مانه‌وێ له خشته‌كه‌دا ته‌ختاییه‌كیشمان هه‌بێ: <TABLE
BORDER=2> <TR> <TD> Xaneyek ke le dewrida cheweyek heye <TD> كه كورته‌ی (جێگه‌نووسین، زانیاریی خشته = table data) یه ده‌بێته
هۆی ئه‌وه‌ی كه له خشته‌كه‌دا بۆشاییه‌ك بكرێته‌وه كه زانیاری و نووسینه‌كانمانی
تێدا بنووسین. ئه‌م سێ دێڕه هه‌موو ئه‌و شتانه بوون كه پێویستن بۆ دروستكردنی
خشته‌یه‌كی ساده. پاشان كۆدی داخستنیشی داده‌نێین: <TABLE BORDER=2> <TR> <TD> Xishtey qapdar </TD> </TR> </TABLE>
به‌لإم ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ خشته‌یه‌كی تر له ته‌نیشتیه‌وه
دانێین وا ده‌كه‌ین: <TABLE BORDER=2> <TR> <TD> Xishtey
qapdar 1 </TD> <TD> Xishtey
qapdar 2 </TD> </TR> </TABLE> كۆدی جێگه‌نووسینه‌كه جارێكی تر له پاش </TD> و پێش له </TR>
دا ده‌نێین.
مادام فێر بووین چۆن خشته‌یه‌كی دوو خانه‌یی دروست بكه‌ین
ده‌توانین بیكه‌ینه چوارخانه‌ییش،
دوو جاری تر كۆدی جێگه‌نووسینه‌كه‌ی پێ زیاد ده‌كه‌ین به‌ڵام پاش </TR> چونكوو ده‌مانه‌وێ له سه‌ر دێڕێكی نوێتردا ده‌ست پێ بكات: <TABLE BORDER=2> <TR> <TD> Xaney 1 </TD> <TD> Xaney 2 </TD> </TR> <TD> Xaney 3 </TD> <TD> Xaney 4 </TD> </TABLE> وا دیاره زۆر بوو
و ڕه‌نگه تۆزێ ئاڵۆزیش بێته پێش چاو، كه‌وابوو به‌شێوه‌یه‌كی تر كۆده‌كان ده‌نووسین
و تۆزێ خه‌ت و هێڵیش ده‌كێشین بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر لێی تێ بگه‌ین: <TABLE BORDER=2>
</TABLE> ئه‌وه‌ی كه تا ئێسته چێمان كردووه به‌م شێوه‌یه
ده‌رده‌چێ:
هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر نووسینی ناو خشته‌كه‌مان زۆرتر بایه
خانه‌كان درێژتر ده‌بوون و وه‌ها كورت دیار نه‌بوون. هه‌ندێ جار ڕه‌نگه پێویستمان به خشته‌یه‌ك بێ كه یه‌كێك
له خانه‌كانی به درێژایی ته‌واوی خشته‌كه بێ، به‌م شێوه‌یه:
خانه درێژه‌كه كۆده‌كه‌ێ وایه: <TR> <TH COLSPAN=2> Xishtey serdêrr</TH> </TR> <TH كه كورته‌ی
(table
header) ه و واتای (خشته‌ی سه‌ردێڕ) ده‌دات هه‌ر وه‌كوو كۆدی <TD> یه به‌و جیاوازییه‌ی كه هه‌رچی له پاش <TH
دا بنووسرێ وكوو سه‌ردێڕی
لێ دێ و به قه‌ڵه‌وی ده‌نووسرێ. COLSPAN=2 واته كه خشته‌ی سه‌ردێڕ
ده‌بێ وه‌كوو دوو خانه به‌رین بێ. <TABLE BORDER=2> <TR> <TH COLSPAN=2> Xishtey serdêrr
</TH> </TR> <TR> <TD> Xaney 1 le dêrrî 1</TD> <TD> Xaney 2 le dêrrî 1</TD> </TR> <TR> <TD>
Xaney 1 le dêrrî 2
</TD> <TD>
Xaney 2 le dêrrî 2
</TD> </TR> </TABLE> خشته‌كه‌ی وا دیاره:
ده‌توانین خشته‌ی له‌و چه‌شنه بۆ گه‌لێ مه‌به‌ست به‌كار
بێنین. index.html ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌موو كۆده‌كانی ده‌سڕینه‌وه و له
جیاتیی ئه‌مانه‌ی خواره‌وه داده‌نێین: <HTML> <HEAD> <TITLE>Mallperrekey
min</TITLE> </HEAD> <BODY BGCOLOR="#CCCCFF" TEXT="#000080" LINK="#8080FF" VLINK="#FF0000" ALINK="#FFFF80"> <BODY> <p> <center> <IMG SRC="alak.gif" BORDER=0></A> </center> <p> <CENTER> <H1> BEXÊR BÊN! <H1> </CENTER> <HR WIDTH="80%"> <P> <FONT SIZE=4> Min nawim Diyako ye u xellkî Kurdistanim. </FONT> <CENTER> <H4>Allay Kurdistan:</H4> <P> <IMG SRC="kurdflg.gif" ALT="Alla"
BORDER=1> </CENTER> <P> <CENTER> <TABLE
BORDER=2 WIDTH="80%"> <TR> <TH COLSPAN=2> Chend mallperreki dillxwaz: </TH> </TR> <TR> <TH> Besterekan </TH> <TH> Tebini </TH> </TR> <TR> <TD> <A HREF="http://www.geocities.com/dyako700/index.htm"> Diyako </A> </TD> <TD> Mallperrek sebaret be meju, ziman, naw, sazkirdini mallperr, gorani
.... </TD> </TR> <TR> <TD> <A HREF="http://www.kurdsoft.com/"> kurdsoft </A> </TD> | ||||||||||||||||||||||||||||||||||