ئێستا په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێت بۆ كراوه‌ته‌وه كه بۆ ڕێكخستنی شوێن و وڵاته‌كه‌ی كه تۆ لێی ئه‌ژیت، به‌ڵام له به‌شی سه‌ره‌وه نوسراوه: زمانه‌كان ,Language,sprache, Langues, Talen, Sprak كرته‌ی له‌سه‌ر بكه، به‌شی زمانه‌كان ئه‌كرێته‌وه، له ناوه‌ندی په‌نجه‌ره‌كه وه‌ك له وێنه‌كه‌ی خواره‌وه‌دا دیاره دوو بۆشایی بچووك هه‌یه كه ئه‌توانیت ده‌ستنیشانی له‌سه‌ر بكه‌یت، (( بۆشایی یه‌كه‌م بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و زمانانه‌یه كه له ڕاسته‌وه بۆ چه‌پ ئه‌نووسرێن وه‌ك زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بۆشایی یه‌كه‌م ده‌ستنیشان نه‌كرابوو پێویسته نیشانه‌ی له‌سه‌ر دانێیت پاشان كرته له: جێبه‌جێكردن, Apply, Übernehmen,verkställ ,Toepassen, پاشان كۆمپیوته‌ر داوای سیدی ویندۆزت لێ ئه‌كات، كاتێك هه‌موو په‌ڕگانه‌ی كه پێویست بوو داینا له سیدییهكهوه داوات لێئه‌كات جارێكی تر كۆمپیوته‌ر داگیرسێنیته‌وه، ئه‌گه‌ر كۆمپیوته‌ر داگیرسایه‌وه جارێكی تر وه‌ره هه‌مان شوێن واته به‌شی زمانه‌كان )) . ئه‌گه‌ر بۆشایی یه‌كه‌م پێشتر ده‌ستنیشان كرابوو ئه‌وا پێویست به‌و كرداره‌ی سه‌ره‌وه ناكات. له هه‌مان په‌نجه‌ره دوگمهیهكت هه‌یه له سه‌روو دوو بۆشاییه بچووكه‌كه‌ی باسمان كرد نووسراوه: Details, Details, Detali كرته‌ی له‌سه‌ر بكه پاشان په‌نجه‌ره‌یه‌كی نوێت بۆ ئه‌كاته‌وه.
تێبینی: ڕه‌نگی سوور = عه‌ره‌بی، سه‌وز = ئینگلیزی ، ،شین = فه‌ڕه‌نسی، مۆر = ئه‌ڵمانی ، قاوه‌یی = هۆڵه‌ندی ، پرته‌قاڵی = سویدی
|