مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#1 2009-12-26 16:39:54

زەندی
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-12-02
پەیامەکان: 36

وشەی Touch

سڵاو!
وشەی " Touch " یەکێکە لە وشە گرنگەکانی ئەمڕۆ  ، بەڵام لە فەرهەنەگەکەدا نییە.
Touch : دەستلێدان ، بە عەرەبی (لمس) .
پێم باشە وشەیەکی نوێی بۆ دابهینرێت ، چونکە دەستلێدان چۆن بەکاربهێنرێت بۆ نمونە  لەگەڵ : Touch screen   پێم وا یە ناکرێت دەستلێدانی پەردە بەکاربهێنرێت!
هیوادارم وشەیەکی گونجاوی بۆ بدۆزینەوە.
سەرکەوتوبن

دەرهێڵ

#2 2010-01-03 20:04:31

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

به‌ركه‌وتن  .. چۆنه‌؟

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#3 2010-01-05 17:41:22

ئه‌مین کورد
ئەندام
شوێن: کوردستان
تۆماربووە لە: 2009-12-30
پەیامەکان: 22
ماڵپەڕ

Re: وشەی Touch

hunerahmed نووسی:

به‌ركه‌وتن  .. چۆنه‌؟

گوونجاوه‌ به‌رای من‌ smile

زانست جیهانێکی بێ کۆتایی و فراوانه‌.

دەرهێڵ

#4 2010-01-07 21:39:22

زەندی
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-12-02
پەیامەکان: 36

Re: وشەی Touch

سوپاس بۆ پێشنیارەکانتان ، ڕاستە هەمان واتایی هەیە ، بەڵام پێم وانیە بۆ Touch Mobil ، بگونجێت ، مۆبایلی بەرکەوتن ، یاپاش و پێشخستنیشی ، من بەگونجاوی نازانم ، گەرنا ئەو پرسیارەم نەدەکر.

سەرکەوتوبن

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#5 2010-01-08 10:39:17

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

كاك زه‌ندی ئه‌بێت گونجاو بێت ، چونكه‌ خۆی وشه‌كه‌ به‌ ئينگليزيش مانايه‌كی ئه‌وتۆی نيه‌ كه‌ ده‌سته‌واژه‌يه‌ك بپێكێت ، ناچارين ئێمه‌ش وه‌ك خۆی به‌كار بێنينه‌وه‌ !
واتا هه‌ر ئامێرێكی له‌گه‌ڵيا به‌كار بێت هه‌ر به‌ركه‌وتنه‌
نموونه‌
Touch Screen
Touch Mobile
....
..
..

به‌م شێوه‌يه‌ ...

ڕێزمان : هونه‌ر

دەرهێڵ

#6 2010-01-09 00:22:22

زەندی
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-12-02
پەیامەکان: 36

Re: وشەی Touch

ڕاستە کاک هونەر ، بەڵام وشەکە لەزمانی ئینگلیزی دا یەک بڕگەیە ، بەڵام لەکوردیدا دوو بڕگەیە ، " بەر + کەوتن .
زمان پێوسیتی بەداهێنان و داهینەر هەیە.
پێم وایە وشەیەکی یەک بڕگەیی بێت باشترە ، ئەگەر هەبێت.
سەرکەوتوبن

دەرهێڵ

#7 2010-01-09 02:29:48

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: وشەی Touch

سڵاو،
کاک زه‌ندی ده‌مێکه‌ وشه‌که‌تم بینیوه‌ و هه‌ر کاتم نه‌بوو هیچ شتێک بنووسم، ئه‌م وشه‌یه‌ به‌ڕاستی تۆزێ وه‌ک خۆت چاوه‌ڕێ ده‌که‌ی وشه‌یه‌کی پێویسته‌ له‌سه‌ر زار بگونجێ.
زۆر لێوردبوونه‌وه‌م له‌سه‌ری کردووه‌ و زۆر فه‌رهه‌نگیشم بۆی چاو لێ کردووه‌:
ده‌ستلێدان، تۆزێ قورسه‌ له‌سه‌ر زار، "ساوان"م دۆزییه‌وه‌ که‌ به‌ مانای ده‌ستلێدانه‌، له‌ ساوین و ساواندنه‌وه‌ دێت.
په‌رده‌ی ساوان
مۆبایلی ساوان
به‌ڵام تا چ ڕاده‌یه‌ک خه‌ڵک لێی تێ ده‌گا، ئه‌وه‌یان نازانم.
هه‌متر بیر ده‌که‌مه‌وه‌، بزانم چی ده‌دۆزمه‌وه‌.

دەرهێڵ

#8 2010-01-09 15:03:50

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

كاك زه‌ندی سڵاو
به‌ڵام بڕگه‌يه‌ك و دوو بڕگه‌ نابێت به‌ قياس بۆ ئه‌و كاره‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر سه‌يری ئه‌م وشه‌يه‌ بكه‌يت
busy = سه‌رقاڵ
ئه‌ويش له‌ دوو بڕگه‌ پێكهاتووه‌
يان
ZIP = په‌ستاندن

چه‌نده‌ها وشه‌ی تريش

@ كاك دياكۆ سڵاو ئه‌و وشه‌يه‌ی تۆ باسی ئه‌كه‌يت ساوان زۆر ئاسان نيه‌ بۆ تێگه‌يشتنی خه‌ڵك ! هه‌وڵدان بۆ نزيكترين وشه‌ له‌كۆمه‌ڵگه‌وه‌ زۆر گرينگتره‌ له‌وه‌ی كه‌ دوورتر بێت ته‌نها له‌ په‌رتووكه‌ كاندا هه‌بێت .
به‌و هيوايه‌ی وشه‌یه‌كی جوانتر ئه‌گه‌ر هه‌بوو بيدۆزنه‌وه‌ ..

ڕێزتان هه‌يه‌

دەرهێڵ

#9 2010-01-10 01:16:05

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: وشەی Touch

سڵاو به‌ڕێزان
بۆ touch, touch screen, touch mobile ئه‌م زاراوانه‌م له‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌دا داناوه‌،
ڕاوێژم له‌گه‌ڵ کاک ناسری ڕه‌زازی کردووه‌، زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده‌ له‌ بواری وشه‌ی کوردی، به‌م ئه‌نجامه‌ گه‌یشتین، هه‌ڵبه‌ت پێشنیاری ئه‌و بوو، ئه‌و پێی وا بوو که‌ ساوانیش هه‌ر قورسه‌، به‌ڵام "ساو"ی پێ باش بوو.
تاچ = ساو، ساوان، ده‌ستلێدان
تاچ سکرین = ساوپه‌رده‌
تاچ مۆبایل = ساومۆبایل

له‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌دا دامناوه‌، ڕاتان چییه‌؟؟

دەرهێڵ

#10 2010-01-10 13:33:25

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

من بۆم هه‌بێت ڕه‌ئی بده‌م پێم باش نيه‌ ! ئيتر ئه‌مه‌ ڕه‌ئی خۆمه‌ !

دەرهێڵ

#11 2010-01-11 15:18:31

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: وشەی Touch

بۆمن وشەی ساوان نوێیە، هەنووکە فەرهەنگیشم لانییە تەماشای بکەم. بۆیە دەپرسم، ئایا "ساو, ساوان" وەکو هاوواتا بەکاردەبرێن لەفەرهەنگدا؟

گەر وابێت بۆنا، وشەکە قورس نییە و لە "دەستلێدانی پەردە" جوانترە و کورترە لەسەر زمان.

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#12 2010-01-12 00:45:33

زەندی
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-12-02
پەیامەکان: 36

Re: وشەی Touch

سڵاو بەڕێزان!
وشەی Touchy   بەمانای " هەستەوەر "  دێت لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ ، مۆبایلی هەستەوەر تان پێ چۆنە؟
یا پەردەی هەستەوەر !
کاک هونەر و کاک ئاراس !
وشەی بەرکەوتن یا دەستلێادان ڕاستە لەڕووی واتاوە هیچ کێشەی نییە ، بەڵام " دەستلێدانی پەردە " چۆن دەبێت ، هه هە هە ئەوە لای خۆمان بڤەیە.
کاتێک باسی وشەیەک دەکەین دەبێت هەردوو لایەنی واتاو ئاسانی بەکارهێنانی ، پێشچاوبگرین.
زۆر سپاسی هاوکاری هونەرمەندی بەڕێز کاک ناسری ڕەزای دەکەین بۆ هاوکاریەکەی ، بەڵام گەر ( تاچ ) بێت بۆ (تەچ) نەبێت ، ئاسانتریشە؟
مەرج نییە وشەکە هەبێت با دایبهێنین ، هەرچەند پسپۆڕی دەوێت ، بەڵام ، زۆربەتان بیستوتانە وشەی " پێشمەرگە " پێشنیاری چایچیەک بوو ، پەسەند کرا.
بۆ نمونە من ئەم پێشنیارەتان پێ چۆنە ؟
دەستلێدان کورت بکەینەوە بۆ ( دەستلە مۆبایل ) یاخود بەرکەوتن ( بەرکە مۆبیل ).
ئەمە تەنیا پێشنیارە ، چونکە من لە بواری زمانەوانی شارەزاییم زۆرکەمە.

سەرکەوتوبن

دەرهێڵ

#13 2010-01-12 03:32:08

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: وشەی Touch

سڵاو،
کاک زه‌ندی "هه‌سته‌وه‌ر" نابێ، چونکوو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه‌ که‌ تۆ به‌ ده‌ست ده‌ده‌ی له‌ شاشه‌که‌ و په‌ڕه‌که‌ی هه‌ڵده‌ده‌یته‌وه‌، که‌ به‌ عه‌ره‌بی "لمس"ه‌، وشه‌ی "ساو" و "ساوان" = ده‌ستلێدان.
هیچ وشه‌یه‌کی ترم نه‌دۆزییه‌وه‌، که‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌ست گونجاو بێت.
به‌ڕای من "ساو" هه‌رچی بێت، به‌و واتایه‌ دێت و زۆر کورتیشه‌، ڕانه‌هاتووین، ئه‌وه‌ شتێکی تره‌، پاش ماوه‌یه‌ک دوای به‌کارهێنان پێی ڕا دێین.
من له‌گه‌ڵ "ئه‌مجه‌د شاکه‌لی"ش که‌ ده‌ستێکی باڵای له‌ نووسین و زمانی کوردیدا هه‌یه‌، قسه‌م کرد‌، ئه‌ویش پێشنیاره‌که‌ی کاک ناسری پێ جوان بوو.
هه‌رچی بێ جارێ شتێ جوانتر له‌وه‌مان نییه‌، ئه‌گه‌ر دۆزیتانه‌وه‌ ده‌یگۆڕین.
لای من خه‌ریکه‌ جێ ده‌گرێ، ئێوه‌ش تاقی که‌نه‌وه‌:
ساومۆبایل، ساومۆبایل، ساومۆبایل. ههههههههههههههههههها

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#14 2010-01-12 16:03:24

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

زەندی نووسی:

سڵاو بەڕێزان!
وشەی Touchy   بەمانای " هەستەوەر "  دێت لە فەرهەنگی ئۆکسفۆردی نوێ ، مۆبایلی هەستەوەر تان پێ چۆنە؟
یا پەردەی هەستەوەر !
کاک هونەر و کاک ئاراس !
وشەی بەرکەوتن یا دەستلێادان ڕاستە لەڕووی واتاوە هیچ کێشەی نییە ، بەڵام " دەستلێدانی پەردە " چۆن دەبێت ، هه هە هە ئەوە لای خۆمان بڤەیە.
کاتێک باسی وشەیەک دەکەین دەبێت هەردوو لایەنی واتاو ئاسانی بەکارهێنانی ، پێشچاوبگرین.
زۆر سپاسی هاوکاری هونەرمەندی بەڕێز کاک ناسری ڕەزای دەکەین بۆ هاوکاریەکەی ، بەڵام گەر ( تاچ ) بێت بۆ (تەچ) نەبێت ، ئاسانتریشە؟
مەرج نییە وشەکە هەبێت با دایبهێنین ، هەرچەند پسپۆڕی دەوێت ، بەڵام ، زۆربەتان بیستوتانە وشەی " پێشمەرگە " پێشنیاری چایچیەک بوو ، پەسەند کرا.
بۆ نمونە من ئەم پێشنیارەتان پێ چۆنە ؟
دەستلێدان کورت بکەینەوە بۆ ( دەستلە مۆبایل ) یاخود بەرکەوتن ( بەرکە مۆبیل ).
ئەمە تەنیا پێشنیارە ، چونکە من لە بواری زمانەوانی شارەزاییم زۆرکەمە.

سەرکەوتوبن

سڵاو كاك زه‌ندی ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت وشه‌ی كوردی زۆره‌ كه‌ دوومانا ئه‌دات بڵام هه‌رچی بيكه‌يت به‌ لای خراپه‌كه‌دا ئه‌شكێته‌وه‌ بۆ نموونه‌ لوس ، خۆش ، سواربوون ...... هه‌ر چۆنێكی  ده‌ريان ببڕيت له‌  زمانی كوردی به‌لايه‌نه‌ خراپه‌كه‌ی لێك ئه‌ده‌نه‌وه‌  hmm  ئه‌مه‌ش ئاستی تێگه‌يشتنه‌!  پێش نياره‌كه‌ت جوانه‌ به‌ڵام به‌ركه‌ وابزانم كه‌س نازانێت له‌جيات به‌ركه‌وتن به‌كارهێنراوه‌ و ده‌ستله‌ خۆی وشه‌ی ده‌ست ه‌كه‌ مانای تايبه‌ت به‌ خۆی هه‌يه‌ . با وشه‌كان ئاڵۆز نه‌بن .

@ كاك دياكۆ سڵاو
دانانی وشه‌يه‌كی وه‌ك (ساو ) شازه‌ بۆ به‌كارهێنه‌ران و بيسه‌ران .. به‌ڵام چی ئه‌ڵێی گه‌ر بۆيان گران بێت ئێمه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌سين لێره‌ نابينه‌ قياس بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره‌يه‌ك به‌ وشه‌ بده‌ين كه‌ نه‌بيسترا بێت و نه‌وترابێت ، ئه‌مه‌ ئه‌بێت له‌ (مه‌نهه‌ج)ی خوێندن په‌ره‌بسه‌نێت ، واتا كاری حكومه‌ته‌ . من لێره‌ ناڵێم با ئه‌و وشه‌يه‌ نه‌بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ش بزانين كه‌ ئاوا به‌ ئاسانی هه‌موو لايه‌ك تێناگات .
من وه‌ك خۆم زۆر به‌خته‌وه‌رم كه‌ ئێستا ئه‌زانم وشه‌يه‌كی وه‌ك ( ساوان ) واتا به‌ركه‌وتن هه‌سته‌كه‌م كه‌ فه‌رهه‌نگی وڵاته‌كه‌م ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ...

هيوادارم له‌ وته‌كانم دڵگران نه‌بيت كاك دياكۆ چونكه‌ ئێمه‌ لێره‌ هه‌موو يه‌ك مه‌به‌ست (ئامانج)مان هه‌يه‌.

ڕێزمان بۆ هه‌موو لايه‌ك . هونه‌ر

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#15 2010-01-12 20:14:49

ئامانج
ئەندام
شوێن: 127.0.0.1
تۆماربووە لە: 2007-06-03
پەیامەکان: 109

Re: وشەی Touch

Aras نووسی:

بۆمن وشەی ساوان نوێیە،

وەردە وەردە لاى هەمووان ئاسانتر دەبێت هەموو شتێک سەرەتا کەمێک نامۆیە،دەستان خۆش بێت بۆ ئەو وشەیە،

بژین،

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#16 2010-01-16 23:24:43

زەندی
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-12-02
پەیامەکان: 36

Re: وشەی Touch

دستەکانتان خۆش!
ئەوەی زیاتر مەبەستم بوو ، هەندێک بەدواچوون بکەن بۆ وشەیەکی باشتر ، کەخزمەت بەزمانەکەمان بکات ، گەرنا من هەرگیز دڵگران نابم بەهەرجۆرە وشەو پێشنیارێک .
کاک هونەر زۆر ڕاستە ، کاری حکومەتە لەو هەمو ماستەر و دکتۆرایانەی کوردستان ، لیژنەیەک یاخود گروپێک تەرخان بکات بۆ داهێنان و دانانی وشەی نوێ ، بەڵام کەئەوان بەو کارە هەڵنەستن ، نابێ ئێمەش پاڵی لێبدەینەوە ، گەر خەمخۆران و کەسانی خۆت ئاسا نەبونایە و چاوەڕێی حکومەتی هەرێمی کوردستانمان بکردایە ، دەبوایە ئێستا بەپیتی لاتینی ئەم پەیامەم بنوسیایە.
بۆ وشەکە ، ئەگەر تەماشا بکەین ، زۆربەی زمانەکانی ئەوروپا Touch بە کاردەهێنن ، هەرچەند ئینگلیزیشە، بەڵام ئێمە چونکە دەوربەرمان دەیانەوێت بمانسرنەوە ، بۆیە وشەیەکی ئینگلیزیمان پێ باشترە لە " لمس " ی عەرەبی.
" تەچ یا تاچ " زۆر گونجاوە یاخود " ساوان"
بۆ فێربوونی ئەم وشانە ماڵپەڕەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆڵی گرنگیان هەیە ، ئینجا دەبێت ، هەریەک لە ئێمە لە هەر مالپەڕێك ، کە وشەی هەڵە دەبینین ، یەکسەر پەیوەندیان پێوەبکەن ، من بۆ خۆم تا ئێستا زۆر مالپەڕم ئاگادارکردۆتەوە و ئاماژەم بە فەرهەنگەکەش کردووە لەوانە ماڵپەڕی هاوڵاتی ، زۆر داوام لێکردوون کە ئاگاداری زمانی کوردی بن ، چونکە خوێنەریان یەکجار زۆرە.
سەرکەوتوبن
سەرکەوتوبن

دەرهێڵ

#17 2010-01-17 13:41:04

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: وشەی Touch

كاك زه‌ندی دوێنی به‌ مامۆستاكه‌م وت كه‌ له‌ جيات وشه‌ی Touch وا ساو يان ساوان دا ئه‌نرێت . ئه‌ويش وتی نازانم ساوان چيه‌ ! له‌كام سه‌رچاوه‌ وه‌رتان گرتووه‌ ! له‌ چ كتێبێكدا نووسراوه‌ ساوان واتا به‌ركه‌وتن ! زۆر شتی تريش نا هه‌قی نيه‌ ، چونكه‌ وشه‌يه‌ك نيه‌ كه‌س بيبيست بێت و بيبينی بێت .
ئه‌مه‌ كاری حكومه‌ته‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌م شتانه‌ بدات يان هه‌ر نه‌بێت بڵێت سه‌ردانی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بكه‌ن ئه‌گه‌ر خۆشيان ناتوانن . له‌خوا به‌زياد بێت ئه‌م دووساڵه‌ی كۆتايی ته‌واوێك هێڵی ئينته‌رنێت ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌ له‌ كوردستان . كه‌م ماڵ هه‌يه‌ نه‌يبێت

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB