مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2007-04-07 10:27:53

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

true, false

له‌ نووسینی فێرگه‌ی (پهپ)دا پێویستم به‌م دوو زاراوانه‌یه‌‌، تكایه‌ پێش زاراوه‌كانی تر ئه‌مانه‌ تاووتوێ بكه‌ین
true = ڕاست
false = ناڕاست، چه‌وت، هه‌ڵه‌، ساخته‌

له‌سه‌ر زاراوه‌ی یه‌كه‌م پێم وا نه‌بێ زۆر كێشه‌ هه‌بێت، (ڕاست) گونجاوه‌، به‌ڵام له‌سه‌ر چه‌ند پێشنیاره‌كه‌ی تر ده‌مه‌وێ به‌س یه‌ك وشه‌مان هه‌بێت، ئێوه‌ چیتان پێ باشه‌، من له‌ فێرگه‌كه‌دا (ناڕاست)م نووسیوه‌، به‌ڵام زیاتر حه‌زم له‌ (ساخته‌)یه‌، ئێوه‌ چی ده‌ڵێن؟
به‌سوپاسه‌وه‌، دیاكۆ

دوایین دەستکاری لەلایەن Diyako (2007-04-07 10:32:15)

دەرهێڵ

#2 2007-04-07 12:04:28

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: true, false

زۆر راسته كاك دیاكۆ (false) مانای ساخته‌ش ده‌دات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بۆ (true) بنووسین (ڕاست) ئه‌وه‌ بۆ (false) بنووسین (ناڕاست، هه‌ڵه‌) ئه‌ویش هه‌ڵه‌ نییه‌. له‌ زمانی پڕۆگرامكردن زۆر جارانیش ئه‌و دووشه‌یه‌ وه‌ك پێچه‌وانه‌ی یه‌كتری به‌كار ده‌هێنرێن. به‌ڕاستی به‌بێ  فه‌رهه‌نگێكی كوردی ئایتی كاركردن  زۆر ئاسته‌مه‌.

كاك دیاكۆ، كاك لینوكس ئه‌م پێچ شه‌ممه‌یه‌ بۆ ی باسی (function) كردین، من هه‌وڵم دا هه‌ندێ له‌ شته‌كان بنووسمه‌وه‌، به‌ڵام  له‌ كۆتایدا پاڵتۆكم داخست، بیرم چوو نموونه‌كان پاشه‌كه‌وت بكه‌م. ئه‌م پێنچ شه‌ممه‌یه‌ داوا له‌ كاك لینوكس ده‌كه‌ینه‌وه‌ دووباره‌ نموونه‌كانمان بۆ بنووسێته‌وه‌.

سوپاس كاك دیاكۆ ماندوو نه‌بی، به‌ قه‌ولی كورد ده‌ڵێن.

ده‌ست خۆش كاك دیاكۆ. ‌

دوایین دەستکاری لەلایەن Dilshad (2007-04-10 18:29:33)

دەرهێڵ

#3 2007-04-08 00:00:24

safeen
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 14

Re: true, false

سڵاو

راسته‌ كاك دیاكۆ

true = ڕاست
false =  چه‌وت، ساخته‌


not true ده‌بێته‌ ناڕاست

دەرهێڵ

#4 2007-05-28 22:09:32

Hoshyar
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 1

Re: true, false

ڕای منیش هه‌ر وایه‌،ڕاست بۆ true,چه‌وت بۆ false

دەرهێڵ

#5 2007-05-29 19:48:14

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: true, false

سڵاوتان لێبێت،

كاك دیاكۆ جگه‌ له‌ ساخته‌ من له‌گه‌ڵ هه‌موو پێشناره‌كانی به‌ڕێزتام، وه‌ من له‌گه‌ڵ ئه‌وم زیاتر له‌ مانایه‌كی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ پێی بابه‌ت و ڕسته‌كه‌ مانا پڕواپڕه‌كه‌ی بدات. له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ زمانی پرۆگرامكردندا wahr و nicht wahr  به‌كارده‌هێنرێت كه‌ ده‌كاته‌ ڕاست و نا ڕاست.

دەرهێڵ

#6 2007-10-03 02:57:25

داستان
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-05-13
پەیامەکان: 17

Re: true, false

به‌ ڕای من له‌و کاته‌ ته‌رجومه‌ی حه‌رفی نه‌کرێن باشتره‌.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB