مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2007-04-07 11:00:23

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

function

سڵاو،
پێشتر زاراوه‌ی (فه‌نكشن)مان كردووه‌ به‌ (نه‌خشه‌)، به‌ڵام قه‌ت به‌دڵم نه‌بووه‌، چونكوو بیرم ده‌باته‌وه‌ بۆ نه‌خشه‌ی كوردستان و شتی وا.
ئه‌و زاراوه‌یه‌ به‌ عه‌ره‌بی (داله‌)ی پێ ده‌ڵێن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌مان واتا بدات كه‌ له‌ بواری ئایتیدا به‌كار ده‌چێت؟!
ئه‌مڕۆ له‌ فه‌رهه‌نگی (فه‌رهه‌نگی زاراوه‌ی زانستی) و هه‌روه‌ها له‌ فه‌رهه‌نگی (كه‌مالنامه‌)دا ئه‌و واتایه‌م بینی كه‌ بۆیان نووسیبوو: پابه‌ند.
ئایا ده‌كرێت ئه‌م واتایه‌ له‌ ئایتیدا ڕاست بێ؟ ئه‌گه‌ر وا بێت له‌ وشه‌ی ناحه‌زی (نه‌خشه‌) كه‌ واتای تری زۆر هه‌یه‌، ڕزگارمان ده‌بێت.
پێشنیار ده‌كه‌م كه‌ ئه‌م واتایه‌ش له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا، به‌ واتای فه‌نكشن زیاد بكه‌ن: پابه‌ند.
واته‌:
function = پابه‌ند، نه‌خشه‌.

ئێوه‌ چی ده‌ڵێن؟

له‌گه‌ڵ ڕێزی بێسنوورم: دیاكۆ

دەرهێڵ

#2 2007-04-07 11:44:29

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: function

سڵاو كاك دیاكۆ،  زۆر ڕاسته‌.
منیش پێم وایه‌ ئه‌و وشه‌یه‌ زوو بگۆردڕێ، كاك لینوكس، ئه‌ویش پێی وایه‌ نه‌خشه‌ بۆ (Function) له‌ جێگای خۆیدا نییه‌. له‌ ئایتیدا مه‌به‌ست له‌ فه‌نكشن ئه‌ركێكی تایبه‌ته‌، ئه‌رێكی بۆ دیاری كراو، بۆ نموونه‌ له‌ پهپ كه‌ (Function) دروست ده‌كه‌ین ده‌مان هه‌وێ دوو گۆڕا، ئه‌رگومێنته‌كان زه‌ڕبی یه‌كتر بكه‌ین ئه‌وه‌ لێره‌دا مه‌به‌ستمان له‌ ئه‌ركه (Funcktion). ئه‌و ئه‌ركه‌ش تایبه‌ته‌ بۆ ئه‌نجامدانی كارێك، ئه‌و كاره‌ تایبه‌تییه‌ش زه‌ڕبكردنه‌، هه‌رچۆنێك بلێین (ئه‌رك) وابزانم باشتره‌ له‌ نه‌خشه‌.

سوپاس

دەرهێڵ


Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#3 2007-04-08 15:49:19

safeen
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 14

Re: function

سڵاو

به‌ گشتی
function = ئه‌ركی كه‌سێك له‌ ناو كارێكدا، هه‌ر كۆبونه‌وه‌یه‌ك یان بۆنه‌یه‌ك،

له‌ ماتماتیكدا
function = به‌ واتای  correspondence, map, mapping, transformation یش دێت ! (وا دیاره‌ بۆیه‌ وشه‌ی نه‌خشه‌ 
               زووتر به‌كارمان هێناوه‌). بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندی نیوان دوو یان زیاتر ژماره‌ ،هاوكێشه‌ كه‌ توخمێكی (element)           
               دووه‌میان ته‌رخانكراوه‌ بۆ هه‌ركام smile  y = x2.

له‌ بیردۆزیدا
function = فۆرمۆلایه‌كه‌(هاوكێشه‌) بۆ ده‌ربرینی په‌یوه‌ندی له‌ نێوان گۆشه‌كانی سێگۆشه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ لاكانی وه‌ك ساین و كۆساین.
sine_cosine_rules.gif

له‌ ئێكسڵدا
function = كۆمه‌ڵێك هێمای زانستی و بیركارییه‌ كه‌ به‌ هۆیانه‌وه‌ ده‌توانین فه‌رمان بده‌ینه‌ ئێكسڵ بۆ وه‌دیهێنانی ده‌ره‌نجام
                به شێوه‌ی‌ (خۆكار Automatic) ی یان ڕێكخستنی زانیارییه‌كان


پێشنیار :-

         له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌ ئه‌مانه‌ نوسراون  نه‌خشه‌ ـ ئه‌رك - كردار  به‌ رای من هه‌مویان راستن ده‌توانین ئه‌مانه‌شی بۆ زیاد بكه‌ین
پاپه‌ند ،هێما

سوپاس

دوایین دەستکاری لەلایەن safeen (2007-04-08 15:55:02)

دەرهێڵ

#4 2007-04-08 16:59:08

ئاسۆ نادری
بەڕێوەبەر
تۆماربووە لە: 2007-04-03
پەیامەکان: 6

Re: function

ده‌ستان خۆش بێت بۆ ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه‌،
پێم وایه‌ هه‌موو ماناكانیتان پێكاوه‌، ئه‌وه‌ی كه‌ من سه‌رنجم دابێت له‌ به‌كاربردنی ئه‌و وشه‌یه‌، زۆربه‌ی كات به‌ مانای كردار به‌كار براوه‌.

ئایا Functionality ده‌بێته‌ كردارێتی؟ sad
سووپاس

دەرهێڵ

#5 2007-04-08 17:19:12

safeen
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 14

Re: function

سڵاو كاك ئاسۆ

ئه‌گه‌ر فه‌نكشن كردار بێت ئه‌وا فه‌نكشناڵێتی ده‌بێته‌ ئاستی كردار  ..مه‌به‌ستم quality كرداره‌كه‌ .
به‌ڵام وابزانم functionality زیاتر له‌ گه‌ڵ functional به‌ كاردێت واته‌ هه‌رشتێك كه‌ كاربكات به‌ ته‌واوی .

software with greater functionality
نه‌رمه‌واڵا له‌گه‌ڵ توانایه‌كی مه‌زنتر:( ؟

به‌خوا كاك ئاسۆ گیان ئاسان نییه‌

دەرهێڵ

#6 2007-04-08 23:02:08

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: function

كاك سه‌فین شتێكی بیرخستمه‌وه‌، ئێستا من پێم وایه‌ ده‌زانم بۆچی نه‌خشه‌ بۆ فه‌نكشن نووسراوه‌. ده‌رباره‌ی بیركاری  ئێمه‌ له‌ مه‌دره‌سه‌ به‌سوێدی به   y=2x  ئه‌وه‌ به‌ فه‌نكشنی (y)ی پێ ده‌وترێ, كه‌ ئه‌گه‌ر به‌ ماشێن حیسابێك نه‌خشه‌كه‌ی بۆ بكێشین خه‌تێكمان بۆ ده‌نووسێ، ئه‌گه‌ر ماشێن حیسابه‌كه‌ له‌سه‌ر (Degree) بێ نه‌ك (Radian). لێره‌داشدا مه‌به‌ستی له‌ نه‌خشه‌كه‌ نییه‌، مه‌به‌ستی له‌و كرداره‌یه‌ كه‌ بۆ (y) ی دیاری كراوه‌.

(*_*)


سوپاس

دەرهێڵ

#7 2007-04-11 02:32:41

ئاسۆ نادری
بەڕێوەبەر
تۆماربووە لە: 2007-04-03
پەیامەکان: 6

Re: function

ممم wink
کاک سه‌فین ئاسان نیه‌، وایه‌، به‌ڵام پێم وایه‌ کاک دیاکۆ چاره‌سه‌ری ده‌کات wink

دوایین دەستکاری لەلایەن ئاسۆ نادری (2007-04-11 02:33:34)

دەرهێڵ

#8 2007-04-11 12:20:54

safeen
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 14

Re: function

جا بێ كاك دیاكۆ هیچمان پێ ناكرێ...

بێ تۆش مه‌كۆ ناكرێ

دەرهێڵ

#9 2007-04-11 15:22:04

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: function

وشه‌ی (function) كاتی خۆی ده‌نگی بۆدرا، ته‌نها نه‌خشه‌ی بۆ نه‌نووسراوه‌، به‌ڵكو كردار، ئه‌رك، بۆ وشه‌كه‌‌ نووسراون.
ئه‌وه‌ ته‌نها بۆ ئاگاداری بوو كه‌ ته‌نها وشه‌ی نه‌خشه‌ بۆ وشه‌كه‌ نه‌نووسراوه‌.  smile

دەرهێڵ

#10 2007-04-11 23:54:39

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: function

سڵاو هاوڕێیان، باش بۆی چوون، ده‌ستتان خۆش بێت، كاك ئاسۆ زۆر جوان "كردارێتی"ی هێناوه‌ته‌وه‌، زۆر به‌ دڵمه‌. زۆر قسه‌مان له‌سه‌ر "فه‌نكشن" كردووه‌، هێشتاش هه‌ڵده‌گرێت زۆرتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، من ئه‌مانه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌م:

function
كار، كرده‌، كردار، ئه‌رك، نه‌خش، كاركرد (واته‌ كارێ كه‌ كراوه‌).
له‌ بیركاریدا: پابه‌ند، نه‌خشه‌.
له‌ كۆمپیوته‌ردا: كرده‌كاری.

functional
كرداری، كاری، كرده‌كاری ـ نه‌خشمه‌ند، كارامه‌، توانامه‌ند له‌ كاردا، كارا.

functionality
كارامه‌یی، نه‌خشمه‌ندی، كرده‌یێتی، كردارێتی.

ڕێزی بێسنوورم بۆ هه‌مووتان.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB