مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2010-03-30 00:45:24

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: چاك كاری له‌ نووسينی ووشه‌كانی فه‌رهه‌نگی ئايتی

سوپاس کاک کۆچه‌ر بۆ ڕوونکردنه‌وه‌که‌ت،
زۆر سوپاست لێ ده‌که‌ین که‌ ئه‌و وشانه‌ی که‌ پێت وایه‌ هه‌ڵه‌ له‌ نووسینه‌کانیاندا هه‌یه‌، لێره‌ بیاننووسی تا ڕاستیان که‌ینه‌وه‌.
جارێ له‌بیرت نه‌چێ که‌ به‌ڕێزت بۆ یه‌ک وشه‌ (به‌س)، چه‌ند دێڕێکت نووسیوه‌، تا ڕاستی که‌یته‌وه‌، به‌ڵام له‌ دێڕه‌کانتدا کۆمه‌ڵێ وشه‌ت به‌ هه‌ڵه‌ نووسیوه‌، وه‌کوو:
(ببورن = ببوورن)، (نوسینه‌ = نووسینه‌)، (غه‌ڵه‌ت = هه‌ڵه‌)، (ده‌نوسێت = ده‌نووسێت)، (به‌رێز = به‌ڕێز)، (ووشه‌یه‌ = وشه‌یه‌)، (عره‌بیه‌ = عه‌ره‌بییه‌)، (عره‌بی = عه‌ره‌بی)، (عره‌بدا = عه‌ره‌بدا)، (ئێش = ئیش)، و ... (ئه‌گه‌ر هه‌مووی بنووسم زۆر ده‌بێ).
به‌ڵام له‌ ئاخریشدا پێت بڵێم (ته‌نها)ش کوردی نییه‌ و فارسییه‌ و کوردییه‌که‌ی ده‌بێته‌: (ته‌نیا).
له‌وه‌ به‌و لاوه‌، وشه‌ی (به‌س) له‌ هه‌موو فه‌رهه‌نگه‌ کوردییه‌کاندا هه‌یه‌، به‌ڵام وشه‌ی (فقط) نییه‌. بۆ ئاگاداریت وشه‌ی (به‌س) وشه‌یه‌کی (په‌هله‌وی)یه‌، که‌ به‌ واتای زۆر و فره‌یه‌، به‌ڵام له‌وه‌ش که‌ به‌ڕێزت باسی لێوه‌ ده‌که‌ی که‌ له‌ عه‌ره‌بیشدا هه‌یه‌، بێگومان ڕاست ده‌که‌ی و له‌وێشدا هه‌یه‌. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هیچ قسه‌یه‌کم نییه‌ و نامه‌وێ له‌سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کی به‌س هیچ بڵێم، بێگومان له‌ عه‌ره‌بیشدا به‌کار ده‌چێت.
زۆر سوپاس بۆ تۆی به‌ڕێز، واته‌ پێت باشه‌ که‌ له‌ جیاتیی وشه‌ی "به‌س" بنووسین "ته‌نیا"؟

به‌ڵام پێت بڵێم به‌ڕاستی سوپاست لێ ده‌که‌ین که‌ ئاوا به‌ فه‌رهه‌نگه‌که‌دا ده‌چیته‌وه‌ و هه‌وڵ ده‌ده‌ی هه‌ڵه‌کان دیاری که‌ی تا ڕاستیان که‌ینه‌وه‌، تکایه‌ به‌رده‌وام به‌، هه‌ر بژیت.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB