مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2010-04-01 20:00:44

جوتیار
ئەندام
شوێن: چه‌مچه‌ماڵ
تۆماربووە لە: 2007-10-29
پەیامەکان: 66
ماڵپەڕ

Re: swara

زۆر بەخێر بێی کاکە سوارە هیوای کاتێکی بە سود بۆ ئێمە و خۆت بەسەر بەریت .

بژین،

کاڵه‌ک خۆری یان بێستان ڕنی<

دەرهێڵ

#2 2010-04-01 21:12:27

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: swara

به‌ڕێز کاک سواره‌ی زێده‌ هێژا،‌ زۆر به‌خێر بێی بۆ مه‌کۆی زکورد.

به‌ڕاستی هیواخوازم هه‌موو که‌سێ که‌ دێته‌ ئه‌م مه‌کۆیه‌ و توانایییه‌کی هه‌یه‌ هه‌وڵ بدات له‌ڕێی زکورده‌وه‌ زانیارییه‌کانی خۆی دابه‌ش بکات له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی تامه‌زرۆی فێربوونی زانست.
دیسانه‌وه‌ به‌خێر بێی کاک سواره‌ی به‌ڕێز.

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#3 2010-04-02 15:10:40

ئه‌مین کورد
ئەندام
شوێن: کوردستان
تۆماربووە لە: 2009-12-30
پەیامەکان: 22
ماڵپەڕ

Re: swara

Diyako نووسی:

به‌ڕێز کاک سواره‌ی زێده‌ هێژا،‌ زۆر به‌خێر بێی بۆ مه‌کۆی زکورد.

به‌ڕاستی هیواخوازم هه‌موو که‌سێ که‌ دێته‌ ئه‌م مه‌کۆیه‌ و توانایییه‌کی هه‌یه‌ هه‌وڵ بدات له‌ڕێی زکورده‌وه‌ زانیارییه‌کانی خۆی دابه‌ش بکات له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی تامه‌زرۆی فێربوونی زانست.
دیسانه‌وه‌ به‌خێر بێی کاک سواره‌ی به‌ڕێز.

زانست جیهانێکی بێ کۆتایی و فراوانه‌.

دەرهێڵ

#4 2010-04-06 00:26:42

ئامانج
ئەندام
شوێن: 127.0.0.1
تۆماربووە لە: 2007-06-03
پەیامەکان: 109

Re: swara

بەخێرهاتى بۆ مەکۆکانى زانستپەروەرانى کورد بەڕێز swara،

ئەگەر حەز بەوە بکەیت بابەتت بڵاوبکرێتەوە لە زانستپەروەرانى کورد ئەوە بابەت بنوسە دواتر بینێرە بۆ کاک دیاکۆ،زۆر بە خۆشحاڵیەوە بڵاوى دەکاتەوە،
diyako(at)zkurd()odotrg

لەگەڵ ڕێزمدا،باوەڕ بکە ئەوەندە کەس داواى هەژمارى کردووە لە زانستپەروەرانى کورد بۆ ئەوەى بابەت بنوسن،زۆر بەداخەوە هیچ کەسێک لەو کەسانە بابەتیان نەنوسیوە!!

دەرهێڵ

#5 2010-04-07 10:38:07

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: swara

به‌ڕێزان سڵاوتان لێ بێت، سوپاس بۆ به‌شداریتان، سه‌باره‌ت به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی وتار له‌ زكورد پێم خۆش بوو ڕه‌وته‌كه‌ی جارێكی تر لێره‌ باس بكه‌م
:
١ـ ئه‌گه‌ر كه‌كسێك ببێته‌ ئه‌ندام، (هه‌ژمار account)ێكی بۆ ده‌كرێته‌وه، كه‌ ده‌توانێ بچێته‌ ناو سیسته‌مه‌كه‌وه‌ (واته‌ خۆی لۆگ ئین بكات).ئیمه‌یلی خۆشی بۆ ده‌كرێته‌وه‌.
٢ـ له‌ سیسته‌مه‌كه‌ ده‌توانێ وتار به‌ كوردی بنووسێ، وێنه‌ هه‌ڵخاته‌ ناو به‌شه‌كه‌یه‌وه‌.
٣ـ پاش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌ی نووسی، به‌ كرته‌یه‌ك ده‌ینێرێ بۆ ده‌سته‌ی چاوه‌دێر.
٤ـ ده‌سته‌ی چاوه‌دێر بابه‌ته‌كه‌ی له‌ باری زانستییه‌وه‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ.
٥ـ پاش په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی چاوه‌دێر (ته‌نیا بابه‌تێك په‌سه‌ند ناكرێت كه‌ زانیارییه‌كانی هه‌ڵه‌ بن)، ده‌نێردرێت بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانی.
٦ـ پاش پێداچوونه‌وه‌ له‌ بواری زمانه‌وانیدا، ده‌نێردرێته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی چاوه‌دێر، له‌وێ له‌ كۆتاییی هه‌فته‌دا بلاو ده‌كرێته‌وه‌.

واته‌ پێویست ناكات كه‌س وتاره‌كه‌ی بنێرێ بۆ ئیمه‌یله‌كه‌ی من، چونكوو وه‌ك له‌ سه‌ره‌وه‌ باسم كرد، ئه‌و كاره‌ ڕه‌وتی خۆی هه‌یه‌ و به‌ شێوه‌ی خۆكار ده‌بیت بكرێت.
ئه‌و ڕه‌وته‌ بۆیه‌ دانراوه‌، كه‌ كاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پسپۆڕانه‌ بێت و زانیاریی هه‌ڵه‌، چ له‌ باری زانستی و چ له‌ باری زمانه‌وانی نه‌خرێته‌ به‌رده‌ستی خوێنه‌ران. ئه‌م كاره‌ به‌رپرسیارێتیی زكورد نیشان ده‌دات له‌ ئه‌ركه‌كه‌یدا، كه‌ گه‌یاندنی بابه‌تی زانستییه‌ به‌ ئه‌كادیمیترین شێوه‌، به‌ خوێنه‌رانی.

جا هه‌ر كه‌س،  ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ده‌زانێ ده‌توانێ وتار بنووسێ و به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر وتارنووسینه‌كه‌ی، با داوا له‌ زكورد بكات كه‌ هه‌ژماری بۆ بكرێته‌وه‌.
تكایه‌ ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ناتوانێ به‌رده‌وام بێت، با له‌و كاره‌ خۆی ببوێرێ. به‌ڕای من هه‌ر كه‌سێك داوای هه‌ژمار ده‌كات با له‌ پێشدا لانی كه‌م سێ بابه‌تی زانستی لای خۆی بنووسێته‌وه‌ یان وه‌رگێڕێته‌وه‌، ئینجا داوای هه‌ژمار بكات.
هه‌موو كه‌سێك به‌خێر بێت له‌ مه‌كۆكه‌دا له‌گه‌ڵ زكورد به‌شدار بێت، به‌ڵام تكایه‌ هه‌ژمار ته‌نیا با بۆ ئه‌وانه‌ بێت كه‌ ده‌یانه‌وێ وتار بنووسن یان وه‌ربگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌ر زمانی كوردی.

هه‌ر بژین، به‌ زانست به‌هێزین.

دەرهێڵ

#6 2010-04-07 19:18:48

hunerahmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2009-11-12
پەیامەکان: 47

Re: swara

كاك دياكۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران ماوه‌يه‌كه چالاك نين ، من مانگێك زياتره‌ بابه‌تم ناردووه‌ ئێستا نه‌هاتۆته‌ به‌شی( به‌م زووانه‌ ) ش!

هه‌ر نووسراوه‌ چاوه‌ڕێی ڕێگه‌ پێدان ئه‌كات

دەرهێڵ

#7 2010-04-09 22:18:23

ئامانج
ئەندام
شوێن: 127.0.0.1
تۆماربووە لە: 2007-06-03
پەیامەکان: 109

Re: swara

کاک دیاکۆ بۆیە ووتم بۆ ئیمەیلى تۆ بێت،لەبەر ئەوەى ئەوەندە ووتم داواى هەژمار بکەن،دواتر کەس دیار نەما smile

دەرهێڵ

#8 2010-04-10 12:36:52

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: swara

کاک ئامانج گیان هه‌ر زۆر ئاسایییه‌ که‌ وات نووسی، منیش پێم خۆش بوو ڕه‌وتی کاره‌که‌ جارێکی تر بنووسمه‌وه‌.
کاک هونه‌رئه‌حمه‌د، من هه‌موو ئه‌و بابه‌تانه‌ی که‌ هاتوونه‌ته‌ به‌شی پێداچوونه‌وه‌ی ڕێنووس، ڕاستم کردۆته‌وه‌ و ناردوومه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌ی بڵاوکردنه‌وه‌، ئه‌وانیشم به‌ ئیمه‌یل ئاگادار کردۆته‌وه‌ که‌ بابه‌ت له‌ به‌شی ئه‌واندا چاوه‌ڕێیه‌.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB