مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2010-08-04 00:21:57

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: پێشنیار و داواکارییەك بۆ وشەی کۆمپیوتەر

سڵاو به‌ڕێز بنووس
سوپاس بۆ پێشنیاره‌که‌ت به‌رانبه‌ر به‌ وشه‌ی "پێژمێر، بژمێر، کۆمپیوته‌ر". من هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه‌ که‌ قسه‌کانی به‌ڕێزت جێی تێڕامانن و بنه‌مایه‌کی به‌هێز و زانستییان هه‌یه‌. له‌ڕاستیدا وشه‌ی پێژمێر و بژمێر، له‌ باشووردا به‌کار هێنرابوو، هه‌ڵبه‌ت وه‌ک خۆشت ئاماژه‌ت پێ کردووه‌، تا ڕاده‌یه‌ک مه‌به‌سته‌که‌شیان پێکاوه‌، بۆیه‌ ئێمه‌ش له‌م فه‌رهه‌نگه‌دا جێمان بۆ کرده‌وه‌. له‌ زۆر له‌ فه‌رهه‌نگه‌ ئینگلیزی - کوردییه‌کانیشدا هه‌ر ئه‌وانه‌ به‌کار هێنراون.
به‌ ڕای من "ژمێره‌ک" زۆر جوان و گونجاوه‌. به‌ڵام ئایا پێت وایه بتوانێ‌ جێپێی ئه‌وانی تر له‌ق بکات؟ چونکوو ده‌مێکه‌ ئه‌وانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ باشووردا، به‌کار هێنراون.
ئایا له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێ زاراوه‌ی تر ئه‌گه‌ر بێن، به‌راوردیانت کردووه‌ وه‌کوو: cloud computing
هه‌روه‌ها با بزانین ڕای هاوڕێیانی تر چییه‌ له‌و بواره‌دا.
سوپاس بۆ پێشنیاره‌که‌ت

دەرهێڵ

#2 2010-08-06 22:55:51

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: پێشنیار و داواکارییەك بۆ وشەی کۆمپیوتەر

به‌ڕێز بنووس، دیسانه‌وه‌ سڵاو، سوپاس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ جوانه‌که‌ت، وه‌ک پێشتریش نووسیومه‌ هیچ دوودڵییه‌کم له‌سه‌ر جوانبوونی پێشنیاره‌که‌ت نییه‌ و به‌ش به‌ حاڵی خۆم به‌دڵمه‌، با تۆزێ بوه‌ستین بۆ ڕای پێشنیاری هاوڕێیانی تر، من خۆم ١

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB