مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2010-08-22 00:09:10

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

bill be kurdi

سڵاو به‌ڕێزانی کوردیزان
وشه‌ی (bill) که‌ واتای لیسته‌ی حیساب ده‌دات به‌ فارسی ده‌بێته‌ (صورتحساب)، ئایا هیچ پێشنیارێکتان هه‌یه‌ که‌ چیی بۆ داتاشین؟

دەرهێڵ

#2 2010-08-29 09:32:59

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: bill be kurdi

به‌ڕێز بنووس، سوپاس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌کانت، من ڕام وایه‌ هه‌ر کاتێ به‌رانبه‌ر به‌ وشه‌یه‌کی بێگانه‌ که‌ له‌ زمانه‌که‌ماندا به‌کار هێنراوه‌، بمانه‌وێ وشه‌یه‌کی کوردی دابنێین ده‌بێ وشه‌ کوردییه‌که‌، ساناتر و خێراتر بێته‌ سه‌ر زار، ئه‌گینا جێ ناگرێت و هه‌ر له‌ توێی وشه‌نامه‌کاندا ده‌مێنێته‌وه‌. ڕاسته‌ "لیسته‌ی حیساب" به‌رانبه‌ریه‌تی، به‌ڵام له‌به‌ر دوو هۆ خوازیاری وشه‌یه‌کی نوێ بووم بۆی،
یه‌که‌م:  ئه‌گه‌ر لێکی بده‌ینه‌وه‌ هیچکامیان کوردی نین.
دووه‌م: "صورتحساب" بووه‌ به‌ یه‌ک وشه‌ی لێکدراو، به‌ڵام "لیسته‌ی حیساب" دوو وشه‌ی جیاوازه‌، باشتر بوو بۆ ئه‌وه‌ی هێزی هه‌بێت و بتوانێ جێی صورتحساب ی لێکدراوی به‌ شێواز یه‌ک وشه‌یی بگرێته‌وه‌، ئه‌میش هه‌مان تایبه‌تمه‌ندیی هه‌بێت، واته‌ یه‌ک وشه‌یی بێت.
وه‌ک به‌ڕێزیشت ئاماژه‌ت پێ کردووه‌، منیش تێبینیی ڕاڤه‌ی فه‌رهه‌نگه‌ جۆربه‌جۆره‌کانم کردووه‌. زۆر سوپاس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ وردانه‌که‌ت.

دەرهێڵ

#3 2010-08-29 13:13:41

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: bill be kurdi

ئێستا هەر پسووڵە بەکاردەبەن، دەستان خۆش بۆ ڕوونکردنەوەکان.

دەرهێڵ

#4 2010-08-30 23:37:00

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: bill be kurdi

جا کاک ئاراس ئه‌گه‌ر به‌وه‌ ده‌ڵێن پسووڵه‌ ئه‌ی به‌ بلیت ده‌ڵێن چی؟ خۆ لای من کێشه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر خه‌ڵک به‌وه‌ ده‌ڵین پسووڵه‌ خۆ با دوو مه‌به‌ست به‌کار بچێت و زۆریش ئاسایییه‌.
کاک بنووس، له‌وه‌ی که‌ زمانی کوردی زۆر له ئاڤێستا نزیکتره‌ تا فارسی، هیچ گومانێکم نییه‌. کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ سیاهه‌ له‌لای خه‌ڵک بۆ "صورتحساب" به‌کار ناچێت. زیاتر مه‌به‌ستم له‌ ڕستوورانه‌کانه‌.
هه‌ر جۆرێک بێت زۆر زۆر سوپاستان ده‌که‌م بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و داخوازییه‌. جارێ له‌گه‌ڵ لیسته‌ی حیساب ده‌چینه‌ پێشه‌وه‌ بزانین داهاتوو چی داده‌هێنێ یان وه‌ک کاک ئاراس ده‌ڵێ وه‌ک خه‌ڵکی تر ده‌ڵێین پسووڵه‌.
سوپاس.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB