مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2007-06-25 23:27:54

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

پرۆگرامكردن

سڵاو هاوڕێیان،

ئه‌مه‌ هه‌ندێك وشه‌ن، كه‌ له‌ زمانه‌كانی پرۆگرامكردندا به‌كاردێن:

class = پۆل
virtual = .....
derived = داتاشراو
base = بنچینه‌
push = خستنه‌سه‌ر
pop = لابردن
constructor = .....
destructor = ......

erase = سڕینه‌وه‌ (به‌ كاره‌با یان ڕووناكی)
synchron = ........

هێنده‌ی زانیبێتم پێشنیارێكم بۆ وشه‌كان نووسیوه‌.
كاك ئاراس هیمه‌تێك

دەرهێڵ

#2 2007-06-26 08:43:15

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

ئه‌گه‌رچی من له‌ ووشه‌ی کوردی باش نیم به‌ڵام زه‌ره‌ری نییه‌ ئه‌گه‌ر ڕای خۆم بڵێم

constructor = پێکهێنه‌ر
destructor = له‌ناوبه‌ر

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#3 2007-06-26 21:15:59

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو كاك genius،

بۆچی پێكهێنه‌ر؟ و له‌ناوبه‌ر؟

تۆ شاره‌زای ++C یت نه‌خشه‌كانی ( )constructor و ( )destructor دوو نه‌خشه‌ی بنه‌ڕه‌تین وه‌كو هه‌موو نه‌خشه‌كانی تر. ڕاسته‌ پرۆگرامداڕێژ ده‌توانێت سوودیان لێ ببینێت بۆ مه‌به‌سی دیاریكرن یان داگیركردنی به‌شێك له‌ بیرگه‌ و پاشان به‌ره‌ڵاكردنی. كاتێك له‌ نه‌خشه‌ی سه‌ره‌كی ( )main ته‌نێك دروست یان پێناسه‌ ده‌كه‌یت پاشان ئه‌و ته‌نه‌ به‌كاردهێنیت.

//Zanyari_main.cpp
#include <iostream>
#include "Zanyari.h"

using namespace std;

int main(void)
{    
    Zanyari object;
    object.set_Zanyari("Alan","BABAN",25);
    object.get_Zanyari();
    getchar();
    return 0;
}
//Zanyari.h
#ifndef ZANYARI_H
#define ZANYARI_H
#include <string>
#include <iostream>

using namespace std;

class Zanyari
{    
    string    Naw;
    string    Naznaw;
    int    Temen;
public:
    Zanyari(void);
    ~Zanyari(void);
    void set_Zanyari(string naw,string naznaw,int temen);
    void get_Zanyari(void);
};
#endif
//Zanyari.cpp
#include "Zanyari.h"
#include <string>
#include <iostream>
using namespace std;

Zanyari::Zanyari(void)
{
}
Zanyari::~Zanyari(void)
{
}
void Zanyari::set_Zanyari(string naw,string naznaw,int temen)
{
    Naw = naw;
    Naznaw = naznaw;
    Temen = temen;
}
void Zanyari::get_Zanyari(void)
{ 
    cout<<"Naw: "<<Naw<<endl;
    cout<<"Naznaw: "<<Naznaw<<endl;
    cout<<"Teman: "<<Temen<<" Sall"<<endl;
}

zanyari.jpg

دوایین دەستکاری لەلایەن Ary (2007-06-26 22:27:44)

دەرهێڵ

#4 2007-06-26 23:03:56

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

من زۆر که‌م کارم به‌ C++ کردووه‌
ئه‌وه‌ی من تێیگه‌یشتبم له‌ سوودی Constructor و Destructor
Constructor نه‌خشه‌یه‌که‌ی تایبه‌تییه‌ له‌ناو هه‌ر ته‌نێک، کارده‌کات له‌کاتی دروستکردنی  ته‌نێک له‌ناو به‌رنامه‌که‌ت، ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ به‌رپرسه‌ له‌ به‌گه‌ڕخستنی ئه‌و ته‌نه‌ و بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر کردارێکی پێویست وه‌کو دیاریکردنی به‌شێک له‌ بیرگه‌، هه‌روه‌ها به‌کار ده‌هێنرێت بۆ له‌به‌رگرتنه‌وه‌ی (Copy) ئه‌و ته‌نه‌.
Destructor پێچه‌وانه‌که‌یتی نه‌خشه‌یه‌کی تایبه‌تییه‌ له‌ناو هه‌ر ته‌نێک، کارده‌کات له‌کاتی له‌ناوبردنی ته‌نێک له‌ناو به‌رنامه‌که‌ت، سوودی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕێت پێ ده‌دات ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ته‌نه‌که‌ داگیری کردووه‌ له‌ ناو بیرگه‌ چۆلی بکه‌یت.

که‌واته‌ به‌کورتی دروست بوونی هه‌ر ته‌نێک له‌ناو به‌رنامه‌که‌ت کارکردنی نه‌خشه‌ی Constructorه‌، ئه‌گه‌ر دروستیشی نه‌که‌یت Compiler به‌خۆی بۆت دروست ده‌کات، Destructorیش بۆ له‌ناوبردنی ئاسه‌واری ئه‌و ته‌نه‌ به‌کاردێت.

ڕاستییه‌که‌ی بیت من بیرم له‌و هه‌موو شتانه‌ نه‌کردبۆوه‌ که‌ ووشه‌ی پێکهێنه‌ر و له‌ناوبه‌رم بۆی هه‌ڵبژارد، به‌ڵام هێشتا له‌ناوبه‌ره‌که‌م پێ ڕاسته‌ به‌ڵام پێکهێنه‌ره‌که‌ ته‌واو نایپێکیت به‌ڵام له‌وه‌ باشتر نازانم.

دەرهێڵ

#5 2007-06-27 00:14:51

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

ده‌سته‌كانت خۆش زۆر باشت ڕوونكردۆته‌وه‌.
من نووسینه‌كانی تۆ ئاوا لێده‌كه‌م ئه‌گه‌ر پێت باش بێت:

که‌واته‌ به‌کورتی دروست بوونی هه‌ر ته‌نێک له‌ناو به‌رنامه‌که‌ ئه‌نجامی کارکردنی نه‌خشه‌ی Constructorه‌، ئه‌گه‌ر پرۆگرامداڕێژ Constructor ێك دانه‌ڕێژیت، ئه‌وا وه‌رگێڕ "Compiler" ‌خۆی Constructor ێكی بنچینه‌یی دروست ده‌کات، كه‌ له‌ كاتی دروستكردنی ته‌ن‌ "Object"ه‌كه جگه‌ دابینكردن جێگه‌ له‌ بیرگه‌دا هیچی تر ناكات.
Destructor یش به‌ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه‌ی كاری Constructor ده‌كات،واته‌ ئازادكردنی ئه‌وبه‌شه‌ی بیرگه‌، كه‌ بۆته‌نێك دابینكراوه‌ به‌ مانای له‌‌ناوبردنی ئاسه‌واری ئه‌و ته‌نه‌ به‌کاردێت له‌ بیرگه‌دا.

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#6 2007-06-27 17:07:03

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

به‌ڵێ پێم باشه‌
له‌و به‌سته‌ره‌ ڕونکردنه‌وه‌ی زیاتری له‌سه‌ر دراوه‌
http://en.wikipedia.org/wiki/Constructo … science%29

دەرهێڵ

#7 2007-06-28 00:12:31

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو كاك genius،

برام ئه‌و دوو وشه‌یه‌ هه‌قی خۆیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌گه‌ر پێتخۆشه‌ سه‌یرێكی class بكه‌ین وه‌ پاش پێناسه‌یه‌ك بزانین چی پێشنیار ده‌كرێت.

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#8 2007-06-28 18:40:25

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

له‌ ویکیپیدیا پێناسه‌ی Class به‌و شێوه‌یه‌ هاتییه‌ (http://en.wikipedia.org/wiki/Class_%28c … science%29)
In object-oriented programming, a class is a programming language construct that is used to group related instance variables and methods.
کلاس پێکهاته‌یه‌کی زمانی به‌رنامه‌نووسییه‌ به‌کاردێت بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی گۆڕاو و نه‌خشه‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان به‌ یه‌که‌وه‌.

هه‌ر له‌ هه‌مان بابه‌تی ویکیپیدیا هاتووه‌
A class is a cohesive package that consists of a particular kind of compile-time metadata. It describes the rules by which objects behave; these objects are referred to as "instances" of that class.
کلاس پارچه‌ کۆدێکی پێکه‌وه‌لکاوه‌ (په‌یوه‌ندیداره‌) که‌ پێک هاتووه‌ له‌ جۆرێکی دیاریکراو له‌ پێناسه‌ی زانیاری (ئه‌و گۆڕاوانه‌ی که‌ له‌ ناو کلاسه‌که‌ پێناسه‌ کراون) له‌ کاتی کۆمپایل کردن (دوای ئه‌وه‌ی که‌ وه‌رگێردرا بۆ زمانی ئامێر). هه‌روه‌ها پێناسه‌ی یاساکان ده‌کات که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ته‌نه‌کان دیاری ده‌کات (نه‌خشه‌کانی ناو کلاسه‌که‌)، ئه‌و ته‌نانه‌ پێیاین ده‌گوترێت (نموونه‌ Instance) بۆ ئه‌و کلاسه‌.

بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی دووه‌م له‌ به‌کارهێنانی کلاس بڕوانین، کاتێک که‌ کلاسێک دروست ده‌که‌یت گۆڕاو و نه‌خشه‌کان له‌ ناو ئه‌و کلاسه‌ دروست ده‌که‌ین، پاشان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ناو به‌رنامه‌که‌ی خۆمان به‌کاری بینین پێناسه‌ی ده‌که‌ین له‌ دوای پێناسه‌ کردن دروستی ده‌که‌ین (نموونه‌ی: به‌کارهێنانی New له‌ دوای پێناسه‌کردنی) لێره‌دا ئه‌وه‌ی که‌ دروستمان کرد Instancێکه‌ (هه‌روه‌ها ته‌نێکه‌) بۆ ئه‌و کلاسه‌، نه‌خشه‌کانی ناو کلاسه‌که‌ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و ته‌نه‌ن، گۆڕاوه‌کانیش دراوه‌کانی ئه‌و ته‌نه‌ن.

شتێکی دیکه‌ که‌ باسی لێ بکه‌ین که‌ کلاس چه‌ند جۆرێکی هه‌یه‌ جۆرێکیان که‌ پێناسه‌ ده‌کرێت به‌ static ته‌نها بۆ ڕێکخستنی کۆدی به‌رنامه‌که‌ت به‌کار دێت و Constructorی نییه‌.

له‌ پاش ئه‌و هه‌موو باسه‌، ووشه‌ی پۆل زۆر گونجاوه‌ بۆ کلاس به‌ ڕای من.

دەرهێڵ

#9 2007-07-02 01:35:05

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو
عه‌ره‌به‌كان وشه‌ی class  به‌ فئه ناو ده‌به‌ن. پێم وایه‌  وشه‌ی پۆل زۆر گونجاو نه‌بێت. به‌ڵام وشه‌یه‌كی خراپ نییه‌ بۆی، دیاره‌ هه‌ر class ـێك بۆ جۆره‌ ته‌نێك ده‌هۆنرێته‌وه‌.

بنیاتنه‌ر بۆ Constructor چێتره‌، ته‌نه‌كه‌ داڕێژراوه‌ و تۆ دانه‌یه‌كی تری له‌سه‌ر وه‌رده‌گریت، واته‌ instance ـێك له‌و class ـه‌ كه‌به‌ ته‌ن object ناوی ده‌به‌ین بنیاتده‌نرێت.

وشه‌كانی ترتان باش داناوه‌ منیش هه‌مان بۆچوونم هه‌یه‌، virtual كه‌مێك سه‌خته‌ ...

ده‌ستان خۆش.
سوپاس

دەرهێڵ

#10 2007-07-03 09:42:08

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

به‌ڵێ ووشه‌ی بنیاتنه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌ی چی ماوه‌ بۆ builder

دەرهێڵ

#11 2007-07-06 20:13:48

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو،

كاك genius  ئه‌گه‌ر build "پێكهێنان" بێت ئه‌وا builder ده‌بێت به‌ پێكهێنه‌ر.

كه‌واته‌:

پێكهێنان=build
پێكهێنه‌ر=builder
بنیاتنه‌ر=constructor
له‌ناوبه‌ر= destructor

دوایین دەستکاری لەلایەن Ary (2007-07-06 20:18:35)

دەرهێڵ

#12 2007-07-08 08:16:33

genius
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-06-25
پەیامەکان: 13

Re: پرۆگرامكردن

قایلم

دەرهێڵ

#13 2007-07-09 01:23:57

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو،

class = پۆل
derived = داتاشراو
base = بنچینه‌
push = خستنه‌سه‌ر
pop = لابردن
erase = سڕینه‌وه‌ (به‌ كاره‌با یان ڕووناكی)

بێجگه‌ له‌ class بۆ ئه‌وانی تر ده‌ڵێن چی؟ هه‌ندێكیان ڕوونن!

virtual منیش نازانم به‌ كوردی ده‌بێت به‌ چی؟ مه‌گه‌ر كاك دیاكۆ یارمه‌تیمان بدات.
هه‌یه‌و نیه‌!

دەرهێڵ

#14 2007-07-11 00:04:56

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: پرۆگرامكردن

زۆرجوانه‌ ده‌ستان خۆش

منیش ده‌نگ ده‌خه‌مه‌ پاڵیان

دەرهێڵ

#15 2007-07-12 20:08:22

Ary
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-22
پەیامەکان: 20

Re: پرۆگرامكردن

سڵاو،

ده‌ستی هه‌موولایه‌كتان خۆش، كه‌وابوو هه‌رمایه‌وه‌ virtual كه‌ جارێ هیچی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
من وشه‌كان ده‌خه‌مه ‌فه‌رهه‌نگه‌كه‌وه‌ هه‌ركه‌س تێبینی یان سه‌رنجێكی هه‌بوو ده‌توانێت لێره‌ باسی بكات.

دوایین دەستکاری لەلایەن Ary (2007-07-12 20:08:59)

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB