مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2007-04-02 11:41:18

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

(database management system )

كۆمه‌ڵێ پرۆگرام هه‌یه‌ بۆ به‌كاربردنی بنكه‌ی دراوه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، (phpMyadmin)  و    (Microsoft Access) هه‌روه‌ها (MySQL)..هتد.. هه‌ندێ له‌و‌ پڕۆگرامانه‌ن‌، هه‌روه‌ها به‌ ئینگلیزی (database management system )ی ده‌وترێ،  ئه‌و ده‌سته‌واژه بۆ (DBMS) كورت ده‌كرێته‌وه‌.  ده‌سته‌واژه‌یه‌ك به‌ كوردی بۆ database management system زۆر گرنگه‌ كه‌ له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا هه‌مان بێ.

پێشنیاری من به‌و شێوه‌یه‌ن:
به‌كاربه‌ری بنكه‌ی دراوه‌.
لێره‌ مه‌به‌ستم پڕۆگرامه‌كه‌یه‌ كه‌ بۆ دروستكردنی بنكه‌ی دراوه‌، سڕینه‌وه‌، پاشه‌كه‌وتكردن، تازه‌كردنه‌وه‌ و هێنانی دراوه‌ له‌ بنكه‌ی دراوه‌ به‌كار ده‌هێنرێ.
بنكه‌‌كه‌ر.
بنكه‌ سازكه‌ر.
ده‌سته‌واژه‌یه‌ك، یان وشه‌یه‌ك واتای پڕۆگرامێك بدات كه‌ ئه‌ركه‌كانی ئه‌م شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ن كه‌ باسمان كردن.

دوایین دەستکاری لەلایەن Dilshad (2007-04-02 11:41:54)

دەرهێڵ

#2 2007-04-04 22:21:52

Ali.M
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 15

Re: (database management system )

سڵاو كاك دڵشاد،
له‌ هه‌موو زمانێكدا هه‌مان ناوی هه‌یه‌، پاشان زاراوه‌كه‌ كورتكراوه‌یه‌، كورتكراوه‌ش ناگۆڕین. به‌ڵام پێناسه‌یه‌ك زۆ پێویسته‌.

دەرهێڵ

#3 2007-04-05 11:04:54

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: (database management system )

سڵاو كاك عه‌لی،  مه‌نزورمان كورتكراوه‌كه‌ نییه‌، به‌ڵكو  واتایی (database management system ) به‌كوردی، كه‌ به‌ زمانی كوردی شتێكی بۆ بنووسین.  ماوه‌یه‌ پێش ئێستا خه‌ریكی بووین به‌ڵام هیچمان بۆ نه‌نووسی.
سوپاس كاك عه‌لی.

دەرهێڵ

#4 2007-04-07 11:55:24

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: (database management system )

ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ده‌سته‌واژه‌ی (database management system) وه‌رگێڕینه‌وه‌ ، وا بزانم ده‌بێته‌: (سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌دراوه‌).

دەرهێڵ

#5 2007-04-07 13:45:04

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: (database management system )

سوپاس كاك دیاكۆ. ده‌م خۆش سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌ی دراوه‌، یان سیسته‌می كارپێكردنی بنكه‌ی دراوه‌، ده‌م خۆش ، من به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕام.  ( سیسته‌می كارپێكردنی بنكه‌دراوه‌ database management system).

دەرهێڵ

#6 2007-04-07 14:37:42

Diyako
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 70

Re: (database management system )

دیسان سڵاو كاك دڵشاد، به‌ڵام بۆچی "كارپێكردن"؟ management ده‌بێته‌ "به‌ڕێوه‌بردن"، گه‌ر سه‌یری فه‌رهه‌نگه‌كه‌شمان بكه‌ی ده‌بینی كه‌ "كارپێكردن" بۆ "operatin" به‌كار چووه‌.


تێبینییه‌كی زۆر گرنگی تر:

ئێمه‌ "بنكه‌ی زانیاری" و "بنكه‌ی دراوه‌"مان بۆ  (database) به‌كار هێنابوو، به‌ڵام دوایی پێداچوونه‌وه‌مان به‌سه‌ریان كرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ (database) له‌ ئینگلیزیدا خۆی پێكه‌وه‌ نووسراوه‌، بڕیارمان دا پێی بڵێین "بنكه‌دراوه‌" واته‌ پێكه‌وه‌ نووسیمان. هه‌ڵبه‌ت ئێستاش هه‌ر "بنكه‌ی دراوه‌"ش وه‌كوو ئه‌لته‌رناتیڤی دووه‌م له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ماوه‌، ئه‌وه‌ زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشتر زۆر به‌كار هێنراوه‌، خۆ له‌و لاشه‌وه‌ "بنكه‌ی دراوه‌" هه‌ڵه‌ نییه‌، به‌ڵام گونجاوتره‌ بوترێت: "بنكه‌دراوه‌".
هیوادارم هه‌وڵ بده‌ین له‌مه‌و لا هه‌ر زاراوه‌ی "بنكه‌دراوه‌" به‌كار بهێنین و واز له‌ "بنكه‌ی دراوه‌" و "بنكه‌ی زانیاری" بهێنین.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌و‌ تێبینییه‌م ڕوو ده‌كه‌مه‌ هه‌موو ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌مان.
بژین

دوایین دەستکاری لەلایەن Diyako (2007-04-07 14:40:09)

دەرهێڵ

#7 2007-04-10 18:26:52

Dilshad
ئەندام
شوێن: سوێد
تۆماربووە لە: 2007-04-01
پەیامەکان: 24
ماڵپەڕ

Re: (database management system )

سڵاو كاك دیاكۆ، زۆر ته‌واوه‌ ده‌ستت خۆش، ده‌نووسین ( سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌دراوه‌ database management system، من به‌ سوێدیی لێكم دابۆوه‌، (databashanterare) بۆیه‌ نووسیمان كارپێكردنی بنكه‌دراوه‌. چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی پێشنیاری زیاتر  ده‌كه‌ین دواتر كاك له‌ فه‌رهه‌نگه‌كه‌دا ده‌ینووسین.

دەرهێڵ

#8 2007-04-19 11:52:18

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: (database management system )

سڵاو،
"سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردنی بنكه‌دراوه‌" دروسته‌. به‌ڵام وه‌كوو كاك عه‌لی ده‌ڵێت پێناسێك زۆر پێویسته‌.

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB