مەکۆكانى زانستپەروەرانى کورد

ئەم مەکۆیە تایبەتە بە ئەندامەکانى زانستپەروەرانى کورد

تۆ لە ژوورەوە نیت

#1 2007-12-23 13:11:46

Abdullah
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-12-23
پەیامەکان: 5

فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

چه‌ند ته‌ماشای فه‌رهه‌نگی هه‌ژار ده‌که‌م زۆر که‌یفم به‌و کاره‌ پوخت و جوانه‌ دێت که‌ ئێستا له‌ سه‌رده‌می ته‌کنه‌لۆجیای زانیاری که‌س یان ده‌زگایه‌ک نییه‌ بتوانێ کارێکی وا جوان و پڕ زانیاری بکات.

به‌ڵام...
له‌و فه‌رهه‌نگه‌دا زۆر وشه‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌یبینم که‌س له‌ ئێمه‌ گوێی لێ نه‌بووه‌ یان که‌م که‌س له‌ ئێمه‌ ده‌یزانین، ئه‌وه‌ گرفتێکه‌ وای کردووه‌ نه‌توانم به‌ دڵنیایی وشه‌کانی ناو ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ وه‌ربگرم

به‌ڵام ئایا ناکرێت سوود له‌و فه‌رهه‌نگه‌ وه‌ربگرین وه‌کو سه‌رچاوه‌یه‌ک بۆ وشه‌کانی فه‌رهه‌نگی IT چونکه‌ گرفت نییه‌ له‌ چ زاراوه‌یه‌ک وه‌رگیرابێت، چونکه‌ زمانی فه‌رهه‌نگی IT زمانێکی تازه‌یه‌ وا ئێوه‌ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو دروستی ده‌که‌ن

من له‌ لایه‌کی دیکه‌ش ده‌ڵێم فه‌رهه‌نگی هه‌ژار پێویستی به‌ ته‌واو کردنه‌، فه‌رهه‌نگه‌که‌ کوردی-کوردی-فارسییه‌، ده‌توانین له‌سه‌ر ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ کوردی-کوردی-ئینگلیزی دروست بکه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌توانین وشه‌کانی ناو فه‌رهه‌نگه‌که‌ جیا بکه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان زاراوه‌کانی سۆرانی و کرمانجی و لوری، یان سه‌رچاوه‌ی وشه‌کان بنوسین

ده‌توانین فه‌رهه‌نگه‌که‌ به‌ کۆمپیوته‌ر بکه‌ین، نه‌ک ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاسانی به‌ وشه‌کان بگه‌ین، به‌ڵکو هه‌روه‌ها بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ تێیدا

ڕاتان چییه‌

دەرهێڵ

#2 2007-12-26 12:32:23

ئامانج
ئەندام
شوێن: 127.0.0.1
تۆماربووە لە: 2007-06-03
پەیامەکان: 109

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

به‌خێرهاتی بۆ مه‌كۆی زكورد
به‌ڕێزم ئایا ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ له‌ چی ماڵپه‌ڕێكه‌ تا سه‌ێری بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆنه‌،

ئه‌وه‌ی زكورد هه‌وڵی  یه‌ك كه‌س نییه‌ به‌ڕێزم هه‌ندێك كه‌سی شاره‌زا بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن ئنجا بڵاوده‌كرێته‌وه‌،

تكایه‌ با بزانین ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ چۆنه‌؟

سه‌ركه‌وتووبی

دوایین دەستکاری لەلایەن ئامانج (2007-12-26 12:47:25)

دەرهێڵ

#3 2007-12-29 00:50:07

Abdullah
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-12-23
پەیامەکان: 5

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

هه‌نبانه‌ بۆرینه‌ی هه‌ژار فه‌رهه‌نگێکی ناسراوه‌ کوردی-کوردی-فارسییه‌ و زیاتر له‌ 1000 لاپه‌ره‌ له‌خۆی ده‌گرێت، و وشه‌ی له‌ چه‌ندین زاراوه‌ی کوردی تێدایه‌، نازانم له‌سه‌ر ئینته‌رنێت له‌ کوێ ده‌ستده‌که‌وێت به‌ڵام له‌ کتێبخانه‌کان هه‌یه‌

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#4 2008-01-03 01:48:52

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

سڵاو،
هه‌نبانه‌بۆرینه‌كه‌ی مامۆستا هه‌ژار یه‌كێكه‌ له‌و سه‌رچاوانه‌ی كه‌ زكورد هه‌میشه‌ له‌به‌رچاوی گرتووه‌، هه‌م بۆ داتاشینی وشه‌ی نوێ و هه‌م وه‌رگرتنی وشه‌ی به‌رامبه‌ر.
من خۆم هه‌ندێكجار بۆ واتای ناوی كوردی له‌ هه‌نبانه‌ بۆرینه‌دا ده‌گه‌ڕێم، خۆشبه‌ختانه‌ كتێبخانه‌ی ئه‌م شاره‌ دانه‌یه‌كی تیایه‌ smile

گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌بێت ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ش بكرێته‌ سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت تاكوو هه‌موو كوردێك سوودمه‌ند بن لێی ؟
ئه‌وه‌ ده‌بێت پرس له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سانی تر بكرێت كه‌ هه‌نووكه‌ خاوه‌ندارێتی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ن. دڵنیام زكورد به‌خۆشحاڵییه‌وه‌ كاری بۆ ده‌كات.

زكورد ئه‌م پرۆژه‌یه‌ی هه‌یه‌: http://www.zkurd.org/proje/en-ku.pl
به‌ڵام كار كردن له‌سه‌ری لاوازه‌. پێویستی به‌ خه‌ڵكانێك هه‌یه‌ كه‌ ورده‌ ورده‌ وشه‌ی نوێی بخه‌نه‌ سه‌ر.

فه‌رهه‌نگی هاوواتای كوردی - كوردی - ئینگلیزی هۆنراوه‌ته‌وه‌، من بزانم ده‌بێت چاپیش كرابێت له‌ باشووری كوردستان.
به‌ناوی "فه‌رهه‌نگی ڕه‌نج" .

له‌ ماڵپه‌ڕی په‌ڕتووك ئه‌م فه‌رهه‌نگانه‌ هه‌یه‌، ته‌ماشای بكه‌ن:
http://www.pertwk.com/pertwk/index.php?c=9

له‌گه‌ڵ ڕێزمدا.

سوپاس

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#5 2008-01-03 15:35:29

ehmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-12
پەیامەکان: 22

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

هه‌مبانه‌ بۆرینه‌ له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت لێره‌ ده‌ست ده‌که‌وێ، هه‌رچه‌نده‌ زۆر باش نییه‌:
http://www.kurdi.fi/ferheng/henbane-borine/index.htm

کاک ئاراس پڕۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی-کوردی زانستپه‌روه‌رانی کورد چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێ؟ ئایا هه‌روشه‌یه‌ له‌هه‌ر فه‌رهه‌نگێکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێ ئه‌توانێ تیایا زیاد بکرێ؟ یان ته‌نیا وشه‌ی نوێ؟

سه‌رکه‌وتوو بن

دەرهێڵ

#6 2008-01-03 19:30:12

Abdullah
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-12-23
پەیامەکان: 5

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

ببورن هیچ فه‌رهه‌نگێکی نێوان زاراوه‌کانی کوردیدا هه‌یه‌ ؟
وه‌کو بادینی-سۆرانی، هه‌ورامی-سۆرانی، ... هتد

دەرهێڵ

#7 2008-01-04 04:41:16

ehmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-12
پەیامەکان: 22

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

کاک عه‌بدوڵڵا، ئه‌م مه‌کۆیه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ئه‌ندامان و ته‌نیا ئه‌ندامان سه‌ردانی ده‌که‌ن. پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر پرسیاره‌که‌ت له‌ مه‌کۆیه‌ک یان سه‌کۆیه‌کی پرسیار و وه‌ڵام بنوووسی ئه‌وه‌ زووتر له‌وانه‌شه‌ زیاتر و باشتر وڵام وه‌ربگری.
من هیچ فه‌رهه‌نگێکی وا له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت شک نابه‌م. تۆ بڵێی شتێکی وا چڕ بوونی هه‌بێ له‌نێو کتێبخانه‌ی کوردیدا؟

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#8 2008-01-07 15:00:10

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

سڵاو،

Abdullah نووسی:

ببورن هیچ فه‌رهه‌نگێکی نێوان زاراوه‌کانی کوردیدا هه‌یه‌ ؟
وه‌کو بادینی-سۆرانی، هه‌ورامی-سۆرانی، ... هتد

تاكوو ئیستا هیچ شتێكی وام نه‌بینوه‌ و نه‌مبیستووه‌. پار له‌ هه‌ورامییه‌كانم بیست كه‌ خه‌ریكی هۆنینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگێكن، ئیدی نازانم به‌رامبه‌ره‌كه‌ی سۆرانییه‌، ئینگلیزییه‌ ..هتد.
فه‌رهه‌نگی ڕه‌نج - یاخود ڕه‌نجنامه‌ - من پیت چنینه‌كه‌ییم كردووه‌، كه‌ وشه‌ی هاوواتای تیایه‌ به‌هه‌موو دیالیكته‌كان: كرمانجی، هه‌ورامی، لوڕی، سۆرانی. به‌ڵام بۆ هه‌موو وشه‌یه‌ك نه‌. هاوكات به‌ لاتینی كوردیش نووسراوه‌. به‌داخه‌وه‌ نازانم پرۆسه‌ی چاپكردنه‌كه‌ی به‌چی گه‌یشتووه‌.

دەرهێڵ

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 717

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

Deprecated: preg_replace(): The /e modifier is deprecated, use preg_replace_callback instead in /home/zkurd/www/www/meko/include/parser.php on line 774

#9 2008-01-07 15:01:12

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

ehmed نووسی:

کاک ئاراس پڕۆژه‌ی فه‌رهه‌نگی ئینگلیزی-کوردی زانستپه‌روه‌رانی کورد چۆن به‌ڕێوه‌ ده‌چێ؟ ئایا هه‌روشه‌یه‌ له‌هه‌ر فه‌رهه‌نگێکه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتبێ ئه‌توانێ تیایا زیاد بکرێ؟ یان ته‌نیا وشه‌ی نوێ؟

كاك ئه‌حمه‌د وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ لای كاك دیاكۆیه‌، ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كات.

دەرهێڵ

#10 2008-01-08 23:18:53

داستان
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-05-13
پەیامەکان: 17

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

باشه‌ خۆ ئه‌م ماوه‌یه‌ تۆزێک کاتم هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر کاک دیاکۆ پێویستی پێ بێت. یارمه‌تی ئه‌ده‌ین.

دەرهێڵ

#11 2008-01-09 00:46:20

ehmed
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-04-12
پەیامەکان: 22

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

منیش ئاماده‌م، چه‌ند رۆژێک کاتم هه‌یه‌، به‌ڵام با بزانین پرۆژه‌که‌ چۆنه‌؟

دەرهێڵ

#12 2008-01-14 16:58:57

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

سڵاو،
من كاك دیاكۆم ئاگادار كرده‌وه‌، زۆری پێخۆش بوو.
ئیدی ئه‌وه‌ ماوه‌ كه‌ خۆی زانیارییتان  بۆ ره‌وانه‌ بكات تاكوو بچنه‌ سه‌ر به‌شی به‌ڕێوه‌بردن و وشه‌ی نوێ سه‌ربخه‌ن.

گه‌ر تاكوو دوو سێ ڕۆژی تر وه‌ڵامی نه‌بوو، به‌ ئیمه‌یل ئاگاداری بكه‌نه‌وه‌، یان لێره‌ بینووسن تاكوو من په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بگرمه‌وه‌.

كاتێكی شاد.

دەرهێڵ

#13 2008-01-15 22:25:53

داستان
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-05-13
پەیامەکان: 17

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

نازانم کاک ئاراس که‌ی ئه‌م په‌یامه‌ت نووسیوه‌.
به‌ڵام تاکو ئێستا کاک دیاکۆ وه‌ڵامی نه‌بوو. خۆی ده‌بایه‌ زوو وه‌ڵامی هه‌بوایه‌، چونکه‌ ئه‌و مه‌جاله‌ی هه‌یه‌ له‌وانه‌یه‌ نه‌مێنێت وه‌ک جاری پێشووی فه‌رهه‌نگی که‌مالنامه‌ی کاک ئه‌زمه‌ر.

هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه‌.

دەرهێڵ

#14 2008-01-16 16:21:29

Aras
ئەندام
تۆماربووە لە: 2007-03-31
پەیامەکان: 182
ماڵپەڕ

Re: فه‌رهه‌نگی هه‌ژار

ئه‌و په‌یامه‌ پێرێ نووسراوه‌: ١٤.١.٢

دوایین دەستکاری لەلایەن Aras (2008-01-17 14:26:56)

دەرهێڵ

تەختەی پێپەڕە

بەهێزە بە : FluxBB