Kurdish Unicode Community
یونیكۆد چییه؟
1.1 یونیكۆد
چییه؟
بۆ هه‌ر هێمایه‌كی نووسین ژماره‌یه‌كی بێهاوتای تایبه‌ت به‌خۆی ته‌رخانكراوه، ئه‌م
ژماره‌یه پێی ده‌ووترێ یونیكۆد. له هه‌ر پلاتفۆرمێك بێت، زمانێك یان پرۆگرامێك.
ئه‌مه ده‌قی پێناسه ره‌سمییه‌كه‌ی یونیكۆده.
1.2 به كوردی
بۆ هه‌ر پیتێك ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستنیشانكراوه، له ڕێگای ئه‌م كۆده‌وه كۆمپیوته‌ر
ده‌توانێ پیته‌كان بناسێته‌وه. ئه‌م كۆدانه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی Unicode
دابینكراون و زۆربه‌ی سیستم و پرۆگرام و زمانه‌كانی جیهان كاری پێده‌كه‌ن. بۆ
نموونه پیتی "ێ" كۆدێكی بێهاوتای نه‌گۆڕی بۆ دابینكراوه، ئه‌مه‌ش له ویندۆز، ماكینتۆش
یا لینوكس هه‌ر هه‌مان كۆده. هه‌ر بۆیه ئه‌م سێ پلاتفۆرمه له‌یه‌ك جیاوازه پیتی
"ێ" هه‌ر وه‌ه خۆی نیشان ده‌ده‌ن.
گریمان پیتی "ێ"، له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌م سیستمانه كۆدێكی جیاوازی هه‌بوایه، ئه‌و
كات هه‌ر سیستمه‌و به شێوه‌یه‌ك نیشانی ده‌داو خوێندنه‌وه‌ی زۆر سه‌خت ده‌بوو.
كه‌واته یونیكۆد بریتییه له ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ك له نێوان سیستمه جیاوازه‌كاندا.
ئه‌مه‌ش وای كردووه تێكستێكی كوردی نووسراو له‌سه‌ر ویندۆز بێ-كێشه‌و گرفت له‌سه‌ر
لینوكسیش بخوێنرێته‌وه.
1.3 درێژه
له بنچینه‌دا، كۆمپیوته‌ر ته‌نها له‌گه‌ڵ ژماره هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كات. پیت و هێماكان،
له ڕێگای دابینكردنی ژماره‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ هه‌ریه‌كیان له‌لایه‌ن كۆمپیوته‌ره‌وه،
هه‌ڵده‌گیرێن.
به‌ر له هاتنه‌كایه‌وه‌ی یونیكۆد، سه‌دان سیستمی جیاواز هه‌بوون بۆ به‌خشینی ئه‌م
ژمارانه. هه‌ریه‌ك له‌م سیستمانه پێی ده‌ووترێ سیستمی-كۆدبه‌خشین encoding. به‌ڵام
هیچ له‌م سیستمانه توانای ئه‌وه‌ی نه‌بوو ژماره بۆ هه‌موو پیت و هێمایه‌ك دابینبكات،
بۆ نموونه: ته‌نها وڵاتانی ئه‌وروپا پێویستییان به زۆر له سیستمی كۆدبه‌خشینی
جیاواز هه‌بوو تاوه‌كوو هه‌موو زمانه‌كان بگرێته‌وه. له هه‌مان كاتیش‌دا كێشه‌یه‌كی
زۆر له‌نێوان خودی سیستمه جیاوازه‌كان هه‌بوو.
1.4 یونیكۆد
یونیكۆد شوێنی هه‌موو ئه‌م سیستمانه‌ی كۆدبه‌خشین ده‌گرێته‌وه و ژماره‌یه‌كی بێهاوتا
بۆ هه‌موو پیت و هێماكان دابینده‌كات. له‌به‌ر به‌رفراوانی ئه‌م سیستمه ده‌توانرێ
كۆد بۆ سه‌رجه‌م زمانه‌كانی جیهان دابینبكرێت و پێویست به هیچ سیستمی تر ناكات.
یونیكۆد كۆدی بۆ هه‌موو پیته كوردییه پێویسته‌كان داناوه و ده‌كرێ له داهاتوو چه‌ند
هێمایه‌كی كوردی تریش پێشنیاربكه‌ین.
ڕێكخراوی یونیكۆد، ڕێكخراوێكی بێقازانجه‌و كارده‌كات بۆ په‌ره‌پێدان و
بڵاوكردنه‌وه‌ی ستانداردی یونیكۆد، unicode.org.
1.5 فۆنت
فۆنت له دووبه‌شی سه‌ره‌كی پێكهاتووه:
به‌شی كالیگرافی Face یاخود ڕواڵه‌تی فۆنت كه ئێمه به چاو ده‌یبینین و ته‌نها
شێوه‌ی نووسینه‌كه‌یه.
به‌شی پرۆگرام: ئه‌مه‌یان كۆدێكی تایبه‌ت بۆ هه‌ر پیتێك دیاریده‌كات، چونكه كۆمپیوته‌ر
ناتوانێت له‌گه‌ڵ ڕواڵه‌تی فۆنت كاربكات به‌ڵكو له رێگای ئه‌م كۆدانه‌وه ده‌زانێت
كام پیت كام پیته و ده‌یانناسێته‌وه. ئه‌گه‌ر به پرۆگرامێكی تایبه‌ت ده‌ستكاری ڕواڵه‌تی
پیتی "ﺚ" بكه‌یت و بیكه‌یت به "ڵ" ئه‌وا كۆمپیوته‌ر هه‌ر به "ﺚ" ده‌یخونێته‌وه. بۆ
ئاسانكردنه‌وه ئه‌و فۆنتانه‌ی ڕواڵه‌تیان ده‌ستكاری كراوه ناوده‌نێین "فۆنتی
ڕواڵه‌ت ده‌ستكاریكراو". بۆیه كاتێك تێكستێك به‌م جۆره فۆنتانه ده‌نووسیت تێكسته‌كه
ته‌نها به‌م فۆنته ده‌خوێنرێته‌وه و له‌سه‌ر سیستم و پرۆگرامی تر پیته كوردییه‌كان
به پیتی عه‌ره‌بی ده‌رده‌كه‌ون.
2.1 مایكرۆسۆفت
له سه‌ره‌تادا نووسینی كوردی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر گرفتی زۆری تێدابوو، ئه‌مه‌ش چونكه
هیچ سیستمێكی كۆدبه‌خشین دانی به زمانی كوردی نه‌نابوو. كێشه‌كه ته‌نها هی زمانی
كوردی نه‌بوو، به‌ڵكو عه‌ره‌بی و فارسی و زمانی تریش. بۆیه له‌سه‌ره‌تادا بۆ
ئه‌وه‌ی به عه‌ره‌بی بنووسرێت ده‌بوایه ویندۆزێكی عه‌ره‌بی دابمه‌زرێنیت. له‌سه‌ر
سیستمی عه‌ره‌بیش هێستا چاره‌ی بۆ زمانی كوردی تێدانه‌بوو. له‌گه‌ڵ هاتنی یونیكۆد
له ویندۆزی 2000 به‌ره‌و سه‌ر ئه‌م كێشه‌یه له مایكرۆسۆفتیش چاره‌بوو.
2.2 سایته كوردییه‌كان
سایته كوردییه‌كان به‌ر له هاتنی یونیكۆد فۆنتێكی ڕواڵه‌ت ده‌ستكاریكراویان
به‌كارده‌هێنا و نموونه‌یان زۆرن وه‌ك فۆنته‌كانی به‌ڕێز عه‌لی و دیلان و زانست.
ئه‌م فۆنتانه هه‌ر فۆنتێكی عه‌ره‌بی ئاسایین و ته‌نها ڕواڵه‌تیان ده‌ستكاریكراوه بۆیه
كاتێ تێكسته‌كانیان له شوێنێكی تر ده‌خوێنیته‌وه دووباره ده‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر باره
ئاساییه‌كه‌یان و پیته كوردییه‌كان ده‌بنه‌وه پیتی عه‌ره‌بی. شایانی باسه
درووستكه‌رانی ئه‌م سێ گرووپه فۆنته، شایه‌نی ڕێز و ده‌ستخۆشین كه به‌ر له هاتنی
یونیكۆد توانیبوویان كه‌لێنێكی گه‌وره پڕبكه‌نه‌وه و كاره‌كانیان له‌بیرناكرێن.
2.3 كێشه‌ی "فۆنتی ڕواڵه‌ت ده‌ستكاریكراو"
كێشه‌كه وه‌كوو باسمان كرد له‌وه‌دایه كه بۆ زمانی كوردی پرۆگرام نه‌كراون.
- له زمانی كوردی زۆر جار وشه‌ی عه‌ره‌بی له نووسیندا به‌كاردێت و ده‌بێت
بنووسرێن، به‌ڵام به "فۆنتی ڕواڵه‌ت ده‌ستكاریكراو" نانووسرێن، چونكه ڕواڵه‌تی پیته
عه‌ره‌بییه‌كه گۆڕدراوه بۆ پیتێكی كوردی و فۆنته عه‌ره‌بییه‌كه زۆر له پیتی
عه‌ره‌بی له ڕواڵه‌تدا تێدا نه‌ماوه، بۆ نموونه وشه‌یه‌ك پیتی "ة" تێدابێت.
- تێكستی نووسراو له‌سه‌ر سیستمی تری وه‌ك ماكنتۆش و لینوكس ناخوێنرێته‌وه. لینوكس
ڕۆڵێكی گرنگی داهاتووی ئه‌م بواره ده‌بینێت و ناكرێ فه‌رامۆش بكرێت.
- له شوێنێك كه نه‌توانیت فۆنت هه‌ڵبژێریت به هیج شێوه‌یه‌ك نا‌توانیت به‌م فۆنتانه
بنووسیت، هه‌ر بۆیه‌ش نا‌توانیت به ئاسانی ناوی كوردی بده‌یته فایله‌كانت. هه‌روه‌ها
له زۆر له‌و پرۆگرامانه‌ی داتابێیس به‌كاردێنن شوێنی هه‌ڵبژاردنی فۆنتی نییه.
- گه‌ڕان به‌دوا وشه‌یه‌كی كوردی له گه‌ڕۆكێكی وه‌ك Google زۆر سه‌خته، خۆت
ده‌توانیت تاقیكه‌یته‌وه. شایانی باسه زۆربه‌ی سایته‌كان به هۆی گه‌ڕۆكه‌كان
ده‌ناسرێن و ده‌دۆزرێنه‌وه.
2.4 PDF
گه‌وره‌ترین كێشه‌ی كورده. فۆرماتی PDF بۆ سایت درووستكردن نه‌كراوه، به‌ڵكو بۆ
ئاسانی بڵاوكردنه‌وه‌ی فایله جیاوازه‌كان.
زیانه‌كان:
- له قه‌باره فره گه‌وره‌ن و خه‌ڵكانێك وه‌ك له كوردستان كه بۆ مۆدم په‌یوه‌ندی
ده‌كه‌ن ده‌بێت زۆر چاوه‌ڕێ بن تا بابه‌تێك ده‌كرێته‌وه.
- هه‌موو كه‌س ئه‌م پرۆگرامه‌ی نییه‌و له شوێنه گشتییه‌كان ناتوانی خۆت دایبمه‌زرێنیت.
- جگه له قه‌باره‌ی فایل، ده‌بێت پرۆگرامی Acrobat بكه‌وێیه گڕ ئه‌مه‌ش كات
ده‌بات و له‌سه‌ر سیستمه كۆنه‌كان هه‌ر زۆر خاوه.
- ناتوانی به ئاسانی بیگونجێنیت له‌گه‌ڵ ستایل و دیزاینی لاپه‌ڕه‌كه‌ت، هه‌ر بۆیه
ئه‌م جۆره سایتانه لایه‌نی جوانییان فه‌رامۆش كردووه.
- درووستكردنی ئاسان نییه و پێویستی به كاته، بۆیه نا‌توانیت له هه‌ر شوێنێك بابه‌ت
بڵاوبكه‌یته‌وه. یان كاتێ شتێك ڕووده‌دات خاوه‌نی سایت ده‌بێت بووه‌ستێت تا كۆمپیوته‌رێكی
ده‌ستده‌كه‌وێت PDF ی پێ درووست بكات و تا ئه‌و كات له‌وانه‌یه هه‌واڵه‌كه كۆن بووبێت.
بۆ ئاسانكردنی سایتی هه‌واڵه‌كان، كه زۆرتر له یه‌ك كه‌س و له وڵاتی جیاواز
به‌رێیه‌وه ده‌بن، ده‌توانن سیستمێكی "ناوه‌ڕۆك به‌ڕێه‌وه‌براو" به‌كاربێنن،
ناسراوه به CMS، ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێ بكه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته.
- گه‌ڕۆكی وه‌ك Google ناتوانێ به دوا هیج وشه‌یه‌كی ناو PDF بگه‌ڕێت.
3.0 فۆنتی یونیكۆد
فۆنتی یونیكۆد له‌ڕواڵه‌ت و كۆدكردندا بۆ زمانی كوردی درووستكراوه، هه‌ر بۆیه له هه‌موو
سیستمه‌كان تێكستی نووسراو به‌م جۆره فۆنتانه وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه و ده‌توانرێ
به ئاسانی ئاڵوگۆر بكرێت له نێوان پرۆگرامه جیاوازه‌كاندا. كۆده‌كانی ئه‌م فۆنتانه
به پێی رێكه‌وتننامه‌ی یونیكۆد داڕێژراون و پلاتفۆرمه‌كانی وه‌ك ویندۆز و ماكینتۆش
و لینوكس پشتیوانی ده‌كه‌ن.
ئه‌و زیانانه‌ی له دوو خاڵی 2.3 و 2.4 له‌م جۆره فۆنتانه به دی ناكرێن و
سه‌ركه‌وتنێكه بۆ زمانی كوردی كه خاوه‌نی ستانداردێكی جیهانییه.
وه‌كوو زانراوه، زۆربه‌ی كورد پلاتفۆرمی ویندۆز به‌كاردێنێت. له وه‌شانه تازه‌كانی
ویندۆز بۆ نموونه XP و به‌ره‌وسه‌ر پێویست به داگرتنی فۆنت ناكات بۆ خوێندنه‌وه‌ی
تێكسته‌كان. ئه‌مه‌ش قازانجێكی گه‌وره‌یه بۆ خوێنه‌ری كورد كه له كێشه‌ی بێشه‌ی فۆنت-داگرتن
ڕزگاری ده‌بێت.
زوو یان دره‌نگ هه‌موو جیهان دێته سه‌ر ئه‌م سیستمه بۆیه هیوادارین ئێمه‌ی كورد هیچیتر
دوانه‌كه‌وین و ببین به بناغه‌یه‌كی به‌هێز بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی به‌یونیكۆد كردن