گه‌ڕان | زاراوه‌ی نوێ |
Mal | Gotinên nû binivîse | Li ser |


ABCDEFGHIJKLMNOPQRSTUVWXYZ

firewallئاگره‌دیوار
بریتیه‌ له‌وكاڵاڕه‌قه‌ی، كه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی دوو به‌شی فیزیایی تۆڕێك به‌كاردێت وه‌ چۆنیه‌تی په‌یوه‌ندی كردن له‌نێوان ئه‌و دوو به‌شه‌ی تۆڕه‌كه‌دا به‌جۆرێك ڕێپێده‌دات كه‌ له‌ ( كۆنسێپتی) ئه‌وتۆڕه‌دا ده‌ستنیشانكراوه، واته‌ ڕێگه‌دان به‌ پاكه‌ته‌ خوازراوه‌كان بۆ تێپه‌ڕ بوون، وه‌ ڕێگه‌گرتن له‌ پاكته ‌نه‌خوازراوه‌كان ‌. وه‌كو باوه‌ كه‌باس له‌ ئاگره‌دیوار ده‌كرێت مرۆڤ بیری بۆ لای نه‌رمه‌كاڵاكان زیاتر ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی كه‌ هاتوو چۆی نێوان دوو به‌شی تۆڕێك ڕێكده‌خه‌ن، به‌ڵام مرۆڤ ده‌بێت جیاوازی له‌ نێوان به‌شی پاراستن له‌ كۆنسێپتی ئاگردیوار له‌گه‌ڵ هه‌ردوو پێكهاته‌ سه‌ره‌كیه‌كه‌ی ئاگره‌دیواردا بكات، كه‌ بریتین له‌ نه‌رمه‌كاڵاو كاڵاڕه‌قه‌كان. كاڵاڕه‌قه‌كان كه‌ به‌رپرسیاری ناردو وه‌رگرتنی پاكه‌ته‌كانی ناو تۆڕیان له‌ ئه‌ستۆدایه‌، هه‌رچی كاڵانه‌رمه‌كانیشه كاری ڕێكخستنی هاتووچۆیان له ئه‌ستۆدایه‌.‌