|
له لایه‌ن dastan ه‌وه، ڕێكه‌وتی ٢٠٠٥/٦/٢٦ |
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ
سه‌ره‌تایه‌ک له‌سه‌ر مه‌ریخ
ئه‌گه‌ر شه‌وێک له شه‌وان ئاسمان ساماڵ بێت سه‌یری ئاسمان بکه‌ین ئه‌وا به ئاسانی
هه‌ساره‌ی مه‌ریخمان بۆ ده‌دۆزرێته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ڕه‌نگی سه‌ر
ڕووی خاکی (مه‌ریخ) سوور و خوێناوییه، وا ده‌کات به خاڵێکی سوور له ئاسماندا دیار بکه‌وێت.
له کۆندا زانایان و فه‌یله‌سووفانی ڕۆمانی به‌م هه‌ساره‌یان ده‌وت (مارس)، له کاتێکدا یۆنانییه‌کان
ناوی (ئه‌رس)یان پێ دابوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که خوێناوییه و نیشانه‌ی شه‌ڕ ده‌گه‌یه‌نێت به لای
ئه‌وانه‌وه.
ئه‌م هه‌ساره‌یه (٢٢٧.٩٤٠.٠٠٠) کیلۆمه‌تر له خۆر دووره به نزیکه‌یی بۆ (١.٥٢٣٧) ئه‌وه‌نده‌ی
دووریی نێوان زه‌وی له خۆره‌وه.
هه‌روه‌ها له ڕووی قه‌باره‌وه (مه‌ریخ) به نزیکه‌ی نیو ئه‌وه‌نده‌ی قه‌باره‌ی زه‌وییه وه تیره‌ی
ده‌گاته (٦٨٠٠) کیلۆمه‌تر. بارستاییی (مه‌ریخ) به نۆ ئه‌وه‌نده له بارستاییی زه‌وی که‌متره.
ئه‌م هه‌ساره‌یه وه‌ک هه‌ساره‌ی زه‌وی به دوای تیره‌که‌یدا ده‌سووڕێته‌وه، که هه‌ر خولێک
به (٢٨) کاژێر و (٣٧) خوله‌ک و (٢٣) چرکه ته‌واو ده‌کات له کاتێکدا زه‌وی به نزیکهی٢٤ کاژێر
ته‌واوی ده‌کات.
مه‌ریخ به (٢٥.١٩) پله لاره له‌سه‌ر ته‌وه‌ری خۆی. وه به‌هۆی ئه‌م لارییهشهوه وه‌رز له‌سه‌ر مه‌ریخ
دروست ده‌بێت. به‌ڵام وه‌رزی سه‌ر مه‌ریخ به به‌راورد له‌گه‌ڵ وه‌رزی سه‌ر زه‌وی، دوو ئه‌وه‌نده
زیاتره، هۆکه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ریخ به (٦٨٦.٩٨) ڕۆژی سه‌ر زه‌وی جارێک به ده‌وری
خۆردا ده‌سووڕێته‌وه.
مه‌ریخ به خێراییی (٢٤.١٣) کیلۆمه‌تر له یه‌ک چرکه‌دا به ده‌وری خۆڕدا ده‌سووڕێته‌وه، که‌واته
ساڵێکی سه‌ر مه‌ریخ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی سه‌ر زه‌وی به نزیکه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌یه.
نزیکترین خاڵی مه‌ریخ له زه‌وییه‌وه
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه، مه‌ریخ له هه‌ر دوو ساڵ جارێک زۆر له زه‌وی نزیک ده‌بێته‌وه تا وای
لێ دێ که نێوانی زه‌وی و مه‌ریخ ببێته (٧٠-١٠٠) ملیۆن کیلۆمه‌تر، جێگای سه‌رنجه که
مه‌ریخ له هه‌ر (١٥-١٧) ساڵێکدا زۆر له‌وه زیاتر نزیک ده‌بێته‌وه له زه‌وی که پێی ده‌وترێت
(دراوسێیه‌تی)، به باشترین کات داده‌نرێت بۆ بینینی مه‌ریخ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وییه‌وه.
پله‌ی گه‌رمیی سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ
پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی مه‌ریخ -٦٣ پله‌ی سیلیزیه، به‌ڵام ئه‌وکاتانه‌ی که
هه‌ساره‌ی ناوبراو زۆر له خۆر دوور بکه‌وێته‌وه بۆ دورترین جێگا ئه‌وا پله‌ی هه‌ساره‌ی
مه‌ریخ ده‌گاته -١٤٠ پله‌ی سیلیزی که نزمترین پله‌یه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ. به
پێچه‌وانه‌وه ئه‌و کاتانه‌ی که زۆر له خۆر نزیک بکه‌وێته‌وه پله‌ی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووی
مه‌ریخ ده‌گات به ٢٠ پله‌ی سیلیزی وه به به‌رزترین پله داده‌ندرێت له‌سه‌ر ڕووی هه‌ساره‌ی
مه‌ریخ.
ئه‌و گازه (به‌رگه‌هه‌وایی atmospheric)یانه‌ی ده‌وری هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ده‌ده‌ن:
هه‌ساره‌ی مه‌ریخ وه‌ک هه‌موو هه‌ساره‌کانی تر به چه‌ند گازێكی (به‌رگه‌هه‌وایی atmospheric)
ده‌وری لێ دراوه، وه‌ک ئه‌و گازانه‌ی که ده‌وری هه‌ساره‌ی زه‌وییان داوه.
Carbon Dioxide (C02) 95.32%
Nitrogen (N2) 2.7%
Argon (Ar) 1.6%
Oxygen (O2) 0.13%
Carbon Monoxide (CO) 0.07%
Water (H2O) 0.03%
Neon (Ne) 0.00025%
Krypton (Kr) 0.00003%
Xenon (Xe) 0.000008%
Ozone (O3) 0.000003%
سه‌رچاوه
١. http://www.solarviews.com/eng/mars.htm
٢. الموسوعة الفلکیة، اعداد رفاه أحمد مفتي.
|
 |
پێداچوونه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌ی ڕێنووس، له‌سه‌ر بنه‌مای (ڕێنووسی یه‌كگرتووی زمانی كوردی): دیاكۆ. |
|
|