چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
||
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
||
وانه‌ی 3: ڕه‌نگ colour ڕه‌نگه زۆر خۆش بێ كه بتوانین
هه‌ندێ له وشه‌كانمان به ڕه‌نگی بنووسین. بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگكاری بكه‌ین ده‌بێ
له كۆد كه‌ڵك وه‌رگرین، هه‌ر ڕه‌نگێك كۆدێكی هه‌یه. «شێوه‌ستاندارد»ی ماڵپه‌ڕێك
ئه‌وه‌یه كه (پاشبنه‌ما background)كه‌ی خۆڵه‌میشی، نووسینه‌كانی ڕه‌ش،
لینكه سه‌رداننه‌كراوه‌كانی شین و لینكه سه‌ردانكراوه‌كانی سوور بێ. به‌ڵام پیاو ده‌توانێ ئه‌و شتانه‌ش به ئاسانی بگۆڕێ. index.html بكه‌ره‌وه و وه‌ها بیگۆڕه كه ئاوای لێ بێ:
له نێو كۆده‌كانی
<BODY>دا پیاو ده‌توانێ گه‌لێ پارامه‌تری تر دابنێ كه بڕیار
بده‌ن شێوازی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان چۆنی لێ بێ. BGCOLOR بڕیار ده‌دا كه ڕه‌نگی پاشبنه‌ماكه‌مان (background) چۆن بێ. بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگی
پاشبنه‌ماكه‌مان (background) دیاری بكه‌ین له سێ شێوه كه‌ڵك وه‌رده‌گرین: 1
ـ ناوی ڕه‌نگه‌كه به ئینگلیزی ده‌نووسین، بۆ وێنه بۆ ڕه‌نگی شین وا ده‌كه‌ین: <BODY
BGCOLOR="blue”> 2
ـ له كۆد كه‌ڵك وه‌رده‌گرین، بۆ وێنه بۆ ڕه‌نگی شین
وا ده‌كه‌ین: <BODY BGCOLOR="#0000FF”> كۆدی ڕه‌نگه‌كان ئاوه‌ها كار ده‌كه‌ن: هێماكانی پاش # ده‌توانن
دابه‌ش بن به‌سه‌ر سێ پۆلدا و هه‌ر پۆلێكیشی دوو هێمای هه‌بێ، بۆ نموونه ده‌توانین
وا بیاننوسین: (FF
DA 2D). ئه‌وانه به ماڵپه‌ڕه‌كه
ده‌ڵێن كه چه‌نده ڕه‌نگی سوور، سه‌وز و شین ده‌بێ تێكه‌ڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕه‌نگی
پێداویستی بنپه‌ڕه‌كه‌مان بخوڵقێ. (FF DA 2D) پۆلی یه‌كه‌م (FF) چڕی و تۆخیی ڕه‌نگی سوور ده‌گرێته‌وه. پۆلی دووه‌م (DA) چڕی و تۆخیی ڕه‌نگی سه‌وز ده‌گرێته‌وه. پۆلی سێهه‌میش (2D) چڕی و تۆخیی ڕه‌نگی شین ده‌گرێته‌وه. له نموونه‌كه‌ماندا
ئێمه: FFمان ده‌وێ واته
(225 ده‌سیمال) ڕه‌نگی سوورمان ده‌وێ. DA واته (218 ده‌سیمال) ڕه‌نگی سه‌وزمان ده‌وێ. 2D واته (45 ده‌سیمال) ڕه‌نگی شینمان ده‌وێ. له جیاتیی هه‌ركام
له‌و پۆلانه ده‌توانین ژماره‌یه‌ك دانێین، جا ئه‌و كاته به‌گوێره‌ی ژماره‌كه ڕه‌نگه‌كان
ده‌گۆڕدرێن: #990099 #FFFF00 #336600 #FFCC66 ژماره‌یه‌كی به‌رز
واتای ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ڕه‌نگی زۆرمان ده‌وێ و ژماره‌یه‌كی نزمیش مانای ئه‌وه‌یه
كه ڕه‌نگی كه‌ممان ده‌وێ. (00) لانیكه‌می ڕه‌نگه (واته هیچ ڕه‌نگێ) و، FFیش لانی‌زۆری ڕه‌نگه
(واته زۆرترین ڕه‌نگ). خۆت ده‌توانی ئه‌و
ژمارانه بگۆڕی و ڕه‌نگی جۆربه‌جۆر تاقی كه‌یته‌وه، سه‌یری چه‌ند نموونه‌یه‌ك
بكه: 000000
=ڕه‌ش FFFFFF = سپی FF0000 = سوور 00FF00
= سه‌وز 0000FF
= شین FFFF00 = زه‌رد FF00FF = په‌مه‌یی بێگومان به گۆڕینی
ئه‌وانه ڕه‌نگی نوێترت ده‌ست ده‌كه‌وێت. 3
ـ له وێنه‌یه‌كی خۆمان كه‌ڵك وه‌رده‌رگرین: ئه‌گه‌ر حه‌ز نه‌كه‌ین
له‌و كۆد و ژمارانه كه‌ڵك وه‌رگرین و ئه‌گه‌ر خۆمان وێنه‌یه‌كمان هه‌بێ كه بۆ بنپه‌ڕه
به شێوه‌ی .gif یان .jpg پاشه‌كه‌وت كرابێ ده‌توانین ئه‌و وێنه‌یه بكه‌ینه بنپه‌ڕه‌ی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان.
من له كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مدا
وێنه‌یه‌كم هه‌یه كه له له ژێر ناونیشانی58.gif دا پاشه‌كه‌وتم كردووه، وا لێره ئه‌و وێنه‌یه ده‌بینی و ئه‌گه‌ر به
لای ڕاستی مشكه‌كه‌ت كرته بكه‌یته سه‌ری ئه‌وا ده‌توانی لای خۆت پاشه‌كه‌وتی كه‌ی،
تۆش هه‌ر به ناوی 58.gif پاشه‌كه‌وتی كه.
جا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ ئه‌و وێنه‌یه له جیاتیی ڕه‌نگێ بكه‌ینه بنی
لاپه‌ڕه‌كه‌مان ئه‌وا كۆده‌كه‌ی وا ده‌نووسین: <body
background=”58.gif”> هه‌رچه‌ند ئه‌و وێنه‌یه ئێسته لێره بچووك دیاره به‌ڵام دوایی
ته‌واوی بنی لاپه‌ڕه‌كه‌ت ده‌گرێته‌وه. به‌ڵام بچینه سه‌ر باقیی ئه‌و كۆدانه‌ی كه به‌كارمان هێنا: TEXT, LINK, VLINK, ALINK TEXT پێمان ده‌ڵێ
كه تێكسته‌كه‌مان چ ڕه‌نگێكی هه‌بێ. LINK پێمان ده‌ڵێ
كه لینكه سه‌رداننه‌كراوه‌كه‌مان چ ڕه‌نگێكی هه‌بێ. VLINK پێمان ده‌ڵێ
كه لینكه سه‌ردانكراوه‌كه‌مان چ ڕه‌نگێكی هه‌بێ. ALINK پێمان ده‌ڵێ
كه لینكه‌كه له‌و كاته‌ی كه كرته ده‌كه‌ینه سه‌ری چ ڕه‌نگێكی هه‌بێ. كۆدی ڕه‌نگه‌كانیش هه‌ر وه‌كوو كۆده‌كانی BGCOLOR كار ده‌كه‌ن. له سه‌ره‌وه‌دا كۆدێكی كه‌شمان به‌كار هێنا ئه‌ویش ئه‌مه بوو: HR WIDTH="80%”>> كه واته لێره ده‌مانه‌وێ هێڵێكی ئاسۆییمان هه‌بێ كه
درێژییه‌كه‌ی %80ی پانیی شاشه‌ی كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مان بێ. ئه‌گه‌ر پیاو پانییه‌ك بنووسێ به‌ڵام هێمای %ی بۆ دانه‌نێ ئه‌وه
ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هێڵه‌كه ده‌بێ ئه‌وه‌نده (پیكسل) پانیی هه‌بێ. ئه‌گه‌ر كۆدی <HR WIDTH=620> بنووسین، ئه‌وه واته هێڵێكمان ده‌وێ كه له‌م
په‌ڕ بۆ ئه‌و په‌ڕی شاشه‌یه‌ك بگرێته‌وه كه 640 پیكسل پانیی هه‌یه. گۆڕینی ڕه‌نگی تێكست: ئه‌گه‌ر بته‌وێ ده‌توانی ڕه‌نگی نووسینیش بگۆڕی، سه‌یری ئه‌م نموونه‌یه
بكه، ئه‌گه‌ر له‌و ڕسته‌یه‌ی خواره‌وه بمانه‌وێ ته‌نیا
وشه‌ی كوردستان سوور ببێ: Hez
dekem wishey kurdistan sur bikem. وا ده‌كه‌ین: Hez
dekem wishey<FONT COLOR="#FF0000"> Kurdistan </FONT>
sur bikem. كه دواتر وا ده‌رده‌كه‌وێ: Hez
dekem wishey kurdistan sur bikem. ده‌توانین ته‌نها پیتێك ڕه‌نگ كه‌ین: ئاخ كوردستانه‌كه‌م. كه به لاتین كۆده‌كه‌ی ئاوا بۆ داده‌نێین: Ax Kurdi<FONT COLOR="#FF0000"> s</FONT> tanekem. ئه‌و كۆده شینه‌ی كه من نووسیومه مادام له‌نێو دوو كه‌واندان وشه‌كه‌مان
تێك ناده‌ن و ماڵپه‌ڕه‌كه خۆی له‌و زمانه تێده‌گا و ده‌زانێ كه ئه‌وه كۆدێكی
ماڵپه‌ڕه و به به‌شێكی وشه‌كه‌ی نازانێ و وشه‌كه له یه‌ك دوور ناكاته‌وه و
دوایی وا ده‌رده‌كه‌وێ: Ax
Kurdistanekem. كه‌وابوو ئێسته فێر بووین چۆن له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا تێكستێك، نووسراوه‌یه‌ك،
لینكێك ڕه‌نگ بكه‌ین، هه‌ر وه‌ها فێر بووین كه چۆن
هێڵێكی ئاسۆیی چێ بكه‌ین. ئێسته ئه‌وه‌ی كه نووسیوته پاشه‌كه‌وتی بكه‌ره‌وه. File Save ده‌توانی كرته بكه‌یته سه‌ری و بیبینی بزانی چۆنی لێ هاتووه یان
كرته بكه ئه‌مه‌ی خواره‌وه: كرته بكه ئێره بۆ دیتنی ئه‌وه‌ی چێمان كردووه! كۆتاییی وانه‌ی 3 |
||
پۆستی ئه‌له‌كترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |