چێكردنی ماڵپه‌ڕ www.zkurd.org/diyako/m |
|
| ماڵه‌وه | | پێشه‌كی | ده‌ستپێك | ده‌ق | ڕه‌نگ | به‌سته‌ر | وێنه | خشته | چوارچێوه | كوردی | ئینته‌رنێت | نووسینی بزواو | پێشنیار | هه‌متر
| |
|
وانه‌ی 5: وێنه image ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان زۆر جوانتر و ڕازاوه‌تر ده‌بێ ئه‌گه‌ر بتوانین
هه‌ندێ وێنه‌ی تیا دانێین. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین وێنه‌یه‌ك له نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا دانێین
ده‌بێ ئه‌و وێنه‌یه له پێشدا به شێوه‌ی .jpg یان .gif پاشه‌كه‌وت كرابێ، ئه‌گینا له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا
ده‌ر ناكه‌وێ. لایه‌نی باشی ئه‌و وێنانه‌ی وا به شێوه‌ی .jpg پاشه‌كه‌وت كراون ئه‌وه‌یه كه زۆر بچووكن.
وێنه هه‌رچی گه‌وره‌تر بێ زۆرتر ده‌خایه‌نێ كه بكرێته‌وه. ئه‌و وێنانه‌ی وا به شێوه‌ی .gif پاشه‌كه‌وت كراون تۆزێ گه‌وره‌ترن له وێنه‌كانی .jpg و به‌ڵام ئه‌و باشییه‌یان هه‌یه كه ده‌توانرێ
به‌ش كرێن و مرۆڤ ده‌توانێ له وه‌ها قه‌باره‌یه‌ك پاشه‌كه‌وتیان كا كه دواتر
پله‌پله و به ڕوونییه‌كی زۆر و زۆرتر بكرێنه‌وه. ئه‌وه باشه چونكوو مرۆڤ
پێش له‌وه‌ی به‌ته‌واوی بیكاته‌وه ده‌توانێ بزانێ كه ئه‌و وێنه‌یه چی ده‌نوێنێ. چۆن وێنه‌یه‌ك له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان دانێین؟ من له‌نێو كه‌مپیۆته‌ره‌كه‌مدا وێنه‌ی ئاڵایه‌كم هه‌یه كه ده‌مه‌وێ
بیخه‌مه ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌مه‌وه، ئێوه‌ش ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن هه‌ر ئه‌م وێنه‌یه
كۆپی بكه‌ن و له ناوی folder ه‌كه‌تاندا داینێن. به لای ڕاستی مشكه‌كه‌تان كرته بكه‌نه سه‌ر
ئاڵاكه، ده‌لاقه‌یه‌كتان بۆ ده‌كرێته‌وه، له‌وێدا كرته بكه‌نه سه‌ر: وێنه‌كه پاشه‌كه‌وت كه وه‌كوو.... پاشان وێنه‌كه به ناوی Kurdflg.gif له نێو folder ه‌كه‌تانداا پاشه‌كه‌وت كه‌ن. كه وابێ ناوی ئه‌و وێنه‌یه Kurdflg.gif ه و ئێسته ده‌مانه‌وێ
بزانین چۆن له نێو ماڵپه‌ڕدا داده‌نرێ: ئه‌و كۆده‌ی كه ده‌بێ بینووسین بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌كه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا
ده‌ركه‌وێ ئاوایه: <IMG
SRC="kurdflg.gif" BORDER=1> IMG كه كورته‌ی (IMAGE)
ه و له زمانی ئینگلیزی‌دا به مانای وێنه و نیگاریش دێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ده‌مانه‌وێ
وێنه‌یه‌ك پیشان بده‌ین. SRC كه كورته‌ی (سه‌رچاوه
= source) یه
ده‌ڵێ كه سه‌رچاوه‌كه‌مان kurdflg.gif ه. BORDER=1 ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كه ئێمه ده‌مانه‌وێ قاپێك به‌ده‌وری وێنه‌كه‌دا هه‌بێ كه پانییه‌كه‌ی یه‌ك
خاڵ بێ. ئه‌گه‌ر هیچ قاپێكمان نه‌وێ ده‌نووسین: BORDER=0 هه‌ندێ كه‌س ئینته‌رنتخوێنه‌ره‌كه‌یان ناتوانێ وێنه پیشان بدا
بۆیه ده‌توانین وشه‌یه‌كیش له كۆده‌كه زیاد كه‌ین كه ئه‌وان لانی كه‌م به
دیتنی ئه‌و وشه‌یه بزانن وێنه‌كه چی ده‌نوێنێ، لێره وشه‌ی ئاڵا به لاتین ده‌نووسین:
Alla: <IMG
SRC="kurdflg.gif" ALT="Alla" BORDER=1> ALT كورته‌ی alternative ه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز بكه‌ین وێنه‌یه‌ك دانێین و له جیاتیی ئه‌وه‌ی
كرته بكه‌ینه سه‌ر وشه‌یه‌ك، كرته بكه‌ینه سه‌ر وێنه‌كه و ڕاكێشرێین بۆ
ماڵپه‌ڕه‌كه‌مان، وا ده‌كه‌ین: له پێشدا ده‌بێ وێنه‌یه‌كمان هه‌بێ، (من وێنه‌یه‌كم هه‌یه به
ناوی dyako2.gif و ده‌مه‌وێ
كاتێ خه‌ڵك كرته بكاته سه‌ر وێنه‌كه ڕاكێشرێ بۆ ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی دیاكۆ.
كۆدی ئه‌و كاره ئاوایه: dyako2.gif <p> <A HREF=" http://www.geocities.com/dyako700/"> <IMG SRC="dyako2.gif"
ALT="Diyako" BORDER=1></A> <p> تێبینی: بۆ
ئه‌وه‌ی كه وێنه‌كان دواتر له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا خێراتر بكرێنه‌وه هه‌وڵ بده كه
وێنه‌كان به شێوه‌ی .jpg و نیگاره‌كان به
شێوه‌ی .gif پاشه‌كه‌وت بكه‌ی،
به‌و شێوه‌یه كه‌مترین قه‌باره‌یان ده‌بێ و خێراتر ده‌كرێنه‌وه هه‌روه‌ها هه‌وڵ
بده كه كاتێ كۆده‌كان ده‌نووسی پانی (WIDTH) و به‌رزی (HEIGHT)ی
وێنه‌كه‌ش بنووسی بۆ نموونه وا: <IMG
SRC="dyako2.gif" WIDTH=200
HEIGHT=200> وێنه‌ی جووڵاو animation: هه‌ندێ جار وێنه‌ی وا هه‌یه كه ده‌جووڵێته‌وه،
زۆر خۆشه كه وێنه‌ی واشمان هه‌بێ، بۆ وێنه ئاڵایه‌ك كه ده‌شه‌كێته‌وه: ده‌بێ له پێشدا ئه‌و وێنه‌یه‌مان هه‌بێ كه به شێوه‌ی
.gif
پاشه‌كه‌وت كراوه. كۆدی دانانی وه‌ها وێنه‌یه‌كیش هه‌ر وه‌كوو وێنه‌كانی تره. من وێنه‌یه‌كی وام هه‌یه كه ناوی alak.gif ه. تۆش ده‌توانی كرته بكه‌یته سه‌ری و لای خۆت
پاشه‌كه‌وتی كه‌ی. پاشان ده‌توانین ئه‌و وێنه‌یه‌ش بخه‌ینه ناو ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه،بۆ
دانانی ئه‌و ئاڵایه‌ی كه ده‌شه‌كێته‌وه هه‌ر وه‌كوو وێنه‌یه‌كی نه‌جووڵاوه ده‌كه‌ین
و له‌نێو ماڵپه‌ڕه‌كه‌ماندا كۆده‌كانی به‌م شێوه‌یه ده‌نووسین: <IMG SRC="alak.gif" BORDER=0></A> index.html ده‌كه‌ینه‌وه و ئه‌و كۆدانه به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌خه‌ینه
ناوی باقیی كۆده‌كانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌مانه‌وه:
ئێسته
ئه‌وه‌ی كه نووسیوته پاشه‌كه‌وتی بكه. كرته بكه سه‌ری یان: كرته بكه ئێره بۆ دیتنی ئه‌وه‌ی چێمان كردووه! كۆتاییی وانه‌ی 5 |
|
پۆستی ئه‌له‌كترۆنی | دیاكۆ | زانستپه‌روه‌رانی كورد | كوردئایتیگرووپ | وێبڵاگی كوردی | |