ئه‌م په‌نجه‌ره‌ی ئێستا كراوه‌ته‌وه له به‌شی ناوه‌ندیی ئه‌و ته‌خته‌كلیله‌ت پیشان ئه‌دات كه تۆ ئێستا كاری پێئه‌كه‌یت. ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی وێنه‌كه بكه‌یت سێ ڕیز نووسین ئه‌بینیت كه نووسراوه: یه‌كه‌میان(Nederland(Nederland واته ئه‌وزمانه‌ی كه بۆ ته‌خته‌كلیله‌كه هه‌ڵتبژاردووه. له ژێرنووسراوی یه‌كه‌م وێنه‌ی ته‌خته‌كلیلێك كراوه‌و نووسراوه: Toetsenbord واته ته‌خته كلیل. له ڕیزی سێهه‌م
نووسراوه: (Verenigde Staten (internationaal واته
جۆری ته‌خته‌كلیله‌كه‌ی ده‌ستنیشان كردووه هی چ وڵاتێكه.
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌خته‌كلیلی كوردی لێره‌ش زیاد بكرێت هه‌ر له به‌شی ناوه‌ندی و لای ڕاستی په‌نجه‌ره‌كه دوگمه‌یه‌ك هه‌یه كه نووسراوه: زۆركردن، Add, Addera , Ajouter, Toevoegen كرته‌ی له‌سه‌ر بكه په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكت بۆ ئه‌كرێته‌وه كه پێكهاتووه له دوو به‌ش. به‌شی یه‌كه‌میان بۆ دیاری كردنی زمانه ، به‌شی دووه‌مییان بۆ دیاری كردنی ته‌خته‌كلیله. له به‌شی یه‌كه‌میان واته به‌شی سه‌ره‌وه خۆی زمانی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ داناویت، تۆ یه‌كێك له زمانی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان هه‌ڵبژێره. له به‌شی دووه‌م بگه‌ڕێ بۆ ئه‌و ته‌خته كلیله‌ی كه پێشتر داتمه‌زراند كه به‌شێوه‌ی یه‌كێك له‌م پێنجه‌ی خواره‌وه نووسراوه: (Kurdî (Soranî Qwerty یان (Kurdî (Soranî Qwertz یان (Kurdî (Soranî Azerty یان (Kurdî (Soranî Dvorak یان (Kurdî (Soranî fgGIod پاشان كرته له OKبكه و له هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه ئێستا ته‌خته‌كلیلی
كوردی به ته‌واوی له كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت دامه‌زرا، بۆ ئه‌وه‌ی بێگۆمان بیت
له ده‌ستی ڕاست و لای كاتژمێری كۆمپیوته‌ره‌كه كورتكراوه‌ی
ناوی وڵاته‌كه‌ی بۆ نووسیویت وه‌ك
NL
یان
EN یان
SE، ئه‌گه‌ر كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت، ئه‌بینیت ته‌خته‌كلیلی ئه‌و
وڵاته‌ی له‌سه‌ره كه تێیدا ئه‌ژیت، هه‌روه‌ها وڵاتێكی
عه‌ره‌بیش كه بۆ كوردییه‌كه دامان نا.
ئێستا
ته‌نها ئه‌وه ماوه كه چۆن به كوردی بنووسیت. یان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كرته‌ی له‌سه‌ر بكه‌یت ئه‌توانیت: Ctrl + Shift داگریت. له به‌شی فۆنته‌كان یه‌كێك له فۆنته‌كانی: ٭unikurd یان ،Tahoma یان MS Sans Serif هه‌ڵبژێره و ده‌ستبكه به نووسین.
تۆش ئه‌توانیت وه‌ك وێنه‌كه‌ی خواره‌وه بكه‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی پیته‌كان ببینیت.
تێبینی: ڕه‌نگی سوو‌ر = عه‌ره‌بی، سه‌وز = ئینگلیزی ، ،شین = فه‌ڕه‌نسی، مۆر = ئه‌ڵمانی ، قاوه‌یی = هۆڵه‌ندی ، پرته‌قاڵی = سویدی
|